حەجی ماڵاوایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە حەجی ماڵئاواییەوە ڕەوانە کراوە)

حەجی ماڵئاوایی (بە عەرەبی:حجة الوداع) یەکەم و دوا حەجى پێغەمبەر محەممەد ﷺ ، لە ساڵی دەیەمی کۆچی ، دواى فەتحکردنى مەککە ئەنجامى دەدات و وتاری ماڵئاوایی پێشکەش کرد کە چەندین بەهاى ئایینى و ئەخلاقى لەخۆگرتبوو. حاجی ماڵئاوایی بەم ناوە ناونرا، چونکە پێغەمبەر محەممەد ﷺ ماڵئاوایی لە خەڵکەکە کرد، و لە وتارەکەیدا کە تێیدا بابەتی ئایینەکەیان فێری خەلکەکە کرد ، و پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئاگاداری ئەو کەسانە بکەن تێیدا ئامادەنەبوون .

لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەخوێندرێتەوە

لە مانگی زی القەعدەـی ساڵی دەیەمی کۆچی پێغەمبەری خودا ﷺ خۆی ئامادەکرد بۆ حەجی ماڵی خودا دوای ئەوە بۆ ماوەی ٩ ساڵ لە مەدینە بووبوو حەجی ئەنجام نەدابوو، بۆیە ئەوە کۆتا حەجی پێغەمبەری خودابوو ﷺ و ناونرا بە حەجی ماڵئاوایی، لەوێ تەواوی پایەکانی ئیسلامی ڕوونکردەوە، لە ڕۆژی ٢٥ـی زوالقەعدەی ساڵی ١٠ـی کۆچی پێغەمبەری خودا ﷺ سواری حوشترەکەی بوو کە ناوی "قەسوا" بوو، لەگەڵیشیدا ١٠٠ هەزار موسوڵمان بەڕێکەوتن بۆ حەجکردن، کە نزیکبوویەوە لەوێ فەرمووی: "لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، إنّ الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك".

لە ڕۆژی ٤ـی زوالحەججەدا گەیشتە مەککە و کاتێک سەردانی کەعبەی کرد دەستی هێنا بە بەردە ڕەشەکەدا و دەستی کرد بە گریان، و حەوت جار بە دەوروبەری کەعبە سوڕایەوە و دواتریش لە مەقامی ئیبراهیم دوو ڕکات نوێژی ئەنجامدا، دوای ئەوە ڕۆشتە سەر بیری زەمزەم و لێی خواردەوە و حەوت جار لە نێوان سەفا و مەڕوە هاتووچۆی کرد، لە ڕۆژی هەشتی زوالحەججە سەردانی مینای کرد و شەوێک لێی مایەوە لە ڕۆژی ٩ـی زوالحەججە سەردانی عەرەفەی کرد و نوێژی نیوەڕۆ و عەسری بە جەمع و تەقدیم ئەنجامدرا، لەوێش وتاری ماڵئاوایی فەرموو.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت:«پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:«خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای (ڕوپامایی) تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت».  

سەحیح - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

وتارە مێژووییەکەى پێغەمبەر ﷺ لە حەجى ماڵئاوایدا[دەستکاری]

سەرەتا دەقى ووتارەکە :

یا أیها الناس !

اسمعوا قولي ، فإني لا أدري لعلي لا ألقاكم بعد عامي هذا بهذا الموقف أبدا ، أيها الناس إن دماءكم وأموالكم عليكم حرام إلى أن تلقوا ربكم كحرمة يومكم هذا ، وكحرمة شهركم هذا ، وإنكم ستلقون ربكم فيسألكم عن أعمالكم وقد بلغت ، فمن كان عنده أمانة فليؤدها إلى من ائتمنه عليها ، وإن كل ربا موضوع ولكن لكم رءوس أموالكم لا تظلمون ولا تظلمون . قضى الله أنه لا ربا ، وإن ربا عباس بن عبد المطلب موضوع كله وأن كل دم كان في الجاهلية موضوع وإن أول دمائكم أضع دم ابن ربيعة بن الحارث بن عبد المطلب ، وكان مسترضعا في بني ليث فقتلته هذيل فهو أول ما أبدأ به من دماء الجاهلية .

أما بعد أيها الناس !

فإن الشيطان قد يئس من أن يعبد بأرضكم هذه أبدا ، ولكنه إن يطع فيما سوى ذلك فقد رضي به بما تحقرون من أعمالكم فاحذروه على دينكم أيها الناس إن النسيء زيادة في الكفر يضل به الذين كفروا ، يحلونه عاما ويحرمونه عاما ، ليواطئوا عدة ما حرم الله فيحلوا ما حرم الله ويحرموا ما أحل الله . إن الزمان قد استدار كهيئته يوم خلق الله السموات والأرض وإن عدة الشهور عند الله اثنا عشر شهرا ، منها أربعة حرم ثلاثة متوالية ورجب ، الذي بين جمادى وشعبان .

أما بعد أيها الناس !

فإن لكم على نسائكم حقا ، ولهن عليكم حقا ، لكم عليهن أن لا يوطئن فرشكم أحدا تكرهونه وعليهن أن لا يأتين بفاحشة مبينة فإن فعلن فإن الله قد أذن لكم أن تهجروهن في المضاجع وتضربوهن ضربا غير مبرح فإن انتهين فلهن رزقهن وكسوتهن بالمعروف واستوصوا بالنساء خيرا ، فإنهن عندكم عوان لا يملكن لأنفسهن شيئا ، وإنكم إنما أخذتموهن بأمانة الله واستحللتم فروجهن بكلمات الله فاعقلوا أيها الناس قولي ، فإني قد بلغت ، وقد تركت فيكم ما إن اعتصمتم به فلن تضلوا أبدا ، أمرا بينا ، كتاب اللهوسنة نبيه .

أيها الناس !

اسمعوا قولي واعقلوه تعلمن أن كل مسلم أخ للمسلم وأن المسلمين إخوة فلا يحل لامرئ من أخيه إلا ما أعطاه عن طيب نفس منه فلا تظلمن أنفسكم اللهم هل بلغت ؟

قال ابن اسحاق :  (فذكر لي أن الناس قالوا : اللهم نعم فقال رسول الله ﷺ اللهم اشهد (

واتە : ئەى خەڵکینە قسەکانم ببیستن ، چونکە نازانم ڕەنگە پاش ئەم ساڵەم هەرگیز لەم شوێنە (عەڕەفات) پێتان نەگەمەوە

هۆ خەڵکینە !

بێگومان خوێنتان و سامانتان لێتان قەدەغەیە ، هەتا دەگەنە پەروەردگارتان ، وەک قەدەغە بوونى ئەمڕۆژەتان و قەدەغە بوونى ئەم مانگەتان ، بێگومان ئێوە دەگەنە پەروەردگارتان ، لەبارەى کردەوەکانتانەوە لێتان دەپرسێ ، جا ئەوە پێم ڕاگەیاندن : هەرکەسێک سپاردەیەکى لەلایە با بیداتەوە دەست ئەو کەسەى کەپێی سپاردووە .

وە سەموو سوودێک (ڕیبا)یەک لابراوە ، بەڵام سەرمایەکانتان هی خۆتانن ، نە ستەم بکەن و نە ستەمتان لێ بکرێ ، خوا بڕیارى داوە کە سوود خۆرى نەمێنێ ، وە سوودى عەبباسى کوڕى عەبولموتتەلیب هەمووى لابراوە ، وە هەر خوێنێکى ڕۆژگارى نەفامێتى لابراوە ، وە یەکەمین کە لە خوێنەکانتان لایدەبەم : خوێنى کوڕى ڕەبیعەى کوڕی عەبدولموتتەلیبە کە لە هۆزى (بنی لیث) بە دایەن درابوو هۆزى (هذیل) کوشتى ، ئەوە یەکەمین خوێنى سەردەمى نەفامێتییە کە لێیەوە دەست پێ دەکەم ! ئینجا دوایی ئەى خەڵکینە ! بە ڕاستى شەیطان بێ هیوا بووە کە هەرگیز لەم سەر زەمینەتاندا بپەرسترێ ، بەڵام بەوە ڕازى دەبێ کە لەشتى دیکەدا بەقسەى بکرێ ، لەو کردەوە خراپانەتان کە بەکەمى دەگرن ، جا لەبارەى ئاینتانەوە لێی ووریابن !

هۆ خەڵکینە !

بێگومان دواخستنى مانگە جەنگ تێدا حەڕامکراوەکان و دەستکاریی کردنیان کوفرێکى زیادەیە کە کافرەکانى تێدا گومڕا دەبن کە ساڵێک حەڵاڵى دەکەن و ساڵێک قەدەغەى دەکەن ، تاکو بکەوێتە بەر ئەو مانگەى خوا حەڕامى کردووەو سەرەنجام ئەوەى خوا قەدەغەى کردووە حەڵاڵى بکەن و ئەوەى خوا حەڵاڵى کردووە قەدەغەى بکەن ، وە ڕۆژگار (ساڵ و مانگەکان ) گەڕاوەتەوە سەر ئەو حاڵەتە ئاساییەى کە خوا ئاسمانەکان و زەوى تێدا هێناونە دى ، وە ژمارەى مانگەکان لەلاى خوا (دوازدە مانگن ) چواریان حەڕامن ، (واتە : جەنگ تێدا کردنیان قەدەغەیە ) سێیان لەدواى یەکن (محرم ، صفر  ،  ربیع الأول) وە (رجب)ى (مضر) کە دەکەوێتە نێوان (جمادی ) و (شعبان) .

ئینجا دوایی ، هۆ خەڵکینە !

بێگومان مافتان بەسەر ژنەکانتانەوە هەیە و ئەوانیش مافیان لەسەرتانە : مافتان لەسەریانە کە هیچ کەس فەرمووى ماڵەوەو سەر جێگاتان نەکەن کە حەز بە چارەى نەکەن ، وەلەسەریان پێویستە کە کارى ناقۆڵاى ئاشکرا ( واتە : سەرپێچى مێرد) نەکەن ، وە ئەگەر کردیان ئەوا خوا مۆڵەتى داون ( پاش ئامۆژگاریی کردن و بێ سوود بوونى ) کە واز لە سەر جێگایان بهێنن ( ئەگەر ئەمیش دادى نەدا) بە لێدانێکى ناڕەحەت نەکەر و بریندار نەکەر لێیان بدەن ، جا ئەگەر وازیان لە یاخى بوون هێنا ، ئەوا مافیانە کە بژێوو پۆشاکیی باوو پەسەندیان بۆ دابین بکرێ .

وە لەگەڵ ژناندا باش بن چونکە لەبەر دەستتان دیلن و هیچیان پێ ناکرێ ( واتە : ژنان مل بە ملەیان لەگەڵ پیاوان پێ ناکرێ) وە ئێوە وەک سپاردەى خوا ئەوانتان هێناوە وە بە ووشەکانى خوا داوێنیانتان حەڵاڵ کردوون .

خەڵکینە لە قسەکانم تێ بگەن !

ئەوە پێم ڕاگەیاندن ، وە شتێکم لە نێودا جێهێشتوون کە ئەگەر دەستى پێبگرن هەرگیز وون نابن ، شتێکى ڕوونە : کتێبی خواو ڕێبازى  پێغەمبەرەکەى !

هۆ خەڵکینە !

قسەکانم ببیستن و لێیان تێبگەن ! بزانن، کە هەموو موسوڵمانێک براى موسوڵمانە ، وە موسوڵمانان بران ، ( وە ئافرەتان خوشکن و پیاوان و ئافرەتان خوشک و بران ) .

جا موسوڵمان هیچ شتێکى برایەکەى بۆ ڕەوا نیە (ماڵ و سامان) مەگەر بە ڕەزامەندى خۆى بیداتێ ، دەجا ستەم لە خۆتان مەکەن ، ئەى خوایە : ئایا گەیاندم ؟!

(ابن اسحاق) گووتویەتى : بۆم باسکراوە ، کە خەڵکەکە گوتویانە : ئەى خوایە ! بەڵێ (گەیاندى) ، پێغەمبەرى خواش ﷺ فەرمووى : ئەى خوایە شایەد بە !

هەروەها مسلم هێناویەتى ، کە پێغەمبەر ﷺ لە کۆتایی ووتارەکەیدا فەرموویەتى : { وانتم تُسأَلون عني فما أنتم قائلون؟، قالوا: نشهد أنك قد بلغت وأديت ونصحت، فقال باصبعيه السبابة يرفعها إلى السماء، وينكتها إلى الناس: اللهم اشهد، اللهم اشهد، ثلاث مرات} ، واتە : جا ئێوەش لەبارەى منەوە لێتان دەپرسرێ ، ئایا چی دەڵێن ؟!

گوتیان : شایەدیی دەدەین ، کە گەیاندووتەوە ئەنجامت داوەو دڵسۆزییت نواندوە ، ئەویش پاش ئەوەى سێ کەڕەتان پەنجەى شایەدمانى بەرەو ئاسمان بەرز کردەوەو ، ئاماژەى بەرەو لاى خەڵکەکە پێ کرد و ، فەرمووى : ئەى خوایە شایەد بە ! ئەى خوایە شایەد بە !

شایانى باسیشە ، کە ئەم ڕستە قورئانییەش هەر لە هەمان ئەو ڕۆژ و کات و سات و شوێنەدا هاتۆتە خوارێ ، کە پێغەمبەرى خوا ﷺ ئەو وتارە گرنگ و گشتگیرەى تێدا داوە .

{ ... الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلامَ دِينًا... (٣)} المائدة ، واتە : ئەمڕۆ ئاینەکەتانم بۆ تەواو کردن و چاکەى خۆم لەسەرتان تەواو کرد ، وە ئیسلامم بەبەرنامە بۆتان پەسەند کرد .

وە لەم بارەیەشەوە کۆمەڵێک فەرموودە هەن ، کە ئەمە یەکێکیانە :

{ جاء رجل من اليهود إلى عمر بن الخطاب ، فقال : يا أمير المؤمنين ، إنكم تقرءون آية في كتابكم ، لو علينا يا معشر اليهود نزلت لاتخذنا ذلك اليوم عيدا . قال : وأي آية ؟ قال : قوله : (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي )، فقال عمر : والله إني لأعلم اليوم الذي نزلت على رسول الله - صلى الله عليه وسلم - ، والساعة التي نزلت فيها على رسول الله - صلى الله عليه وسلم - : عشية عرفة في يوم جمعة} رواه أحمد و البخارى والمسلم و غیرهم ، واتە : پیاوێکى جوولەکە هاتە لاى عومەرى کوڕى خەتتاب ، گوتى : ئەى ئەمیرى بڕواداران ! ئێوە ئایەتێک لە کتێبەکەتاندا دەخوێننەوە ، کە ئەگەر بۆ سەر ئێمەى کۆمەڵى جوولەکە هاتبایە خوار ئەو ڕۆژەمان دەکردە جەژن ، گوتى : کام ئایەت ؟! گوتى : (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي...) ، ئەویش گوتى : بەخوا من دەزانم لە چ ڕۆژێک دابەزیە سەر پێغەمبەرى خوا ﷺ وە لە چ سەعاتێکدا دابەزیە سەر پێغەمبەرى خوا ﷺ: ئێوارەى ڕۆژى عەرەفە لە ڕۆژى جومعەدا .

پێویستە ئەوەش بگوترێ ، کە هەندێک لە شارەزایانى هاوەڵان لەم ڕستە قوڕئانییەوە نزیکبوونەوەى کاتى مردنى پێغەمبەر ﷺ حاڵى بوونە ، چونکە مادام ئاین و بەرنامەو پەیامى خوا تەواو بووبێ ، دیارە کارو ئەرکى پێغەمبەریش ﷺ تەواو بووەو بە کۆتا هاتووە .

ناردنى سوپایەک بە فەرماندەیەتى ئوسامەى کوڕى زەید بەرەو فەلەستین :

پێغەمبەر ﷺ پاش گەڕانەوەى لە سەفەرى حەجى ماڵئاوایی پاش ماوەى مانگى (ذی الحجة و محرم و صفر) لە مەدینە بوو ، وە خەڵکى ئاگادار کردەوە کە بەرەو شام خۆیان ئامادە بکەن ، ئەوە بوو سوپایەکى پێک هێناو ( أسامة بن زید بن حارث)ى کردە فەرماندەى ، کە ئەو کاتە گەنجێکى هەژدە تا بیست ساڵیی بوو ، وە فەرمانى پێکرد کە بچێتە سنوورەکانى (البلقاء) و ( الداروم) لەسەر زەمینى فەلەستین .

شایانى باسیشە کە پاش ئامادە کردنى ئەو سوپایە پێغەمبەرى خوا ﷺ دەکەوێتە نەخۆشى مەرگەوە ، بۆیە سوپاکە هەر لە قەراغ شارى مەدینە دەمێننەوە ، بەڵام پاش کۆچى دوایی پێغەمبەرى خوا ﷺ و هەڵبژێرانى (أبو بکر الصدیق) – خوا لێی ڕازى بێ- بە یەکەمین خەلیفەى پێغەمبەر ﷺ ، هەرچەندە زۆرێک لە موسوڵمانان ڕایان لەسەر نابێ ، بەڵام ئەبووبەکر ئەو سوپایە بەڕێ دەکات بۆ شوێنى دیاریکراوو دواییش دەردەکەوێ کە چوونى ئەو سوپایە لەو کاتە ناسکەدا بەرەو سەر زەمینى ڕۆم چەند حیکمەت و ئامانجى پێکاوە ، گەورەترینیان ئەوە بوو ، کە دوژمنانى لە بۆسەداى موسوڵمانان ، بزانن کە موسوڵمانان بەهۆى مردنى پێغەمبەرەکەیانەوە نەک هەر بێ هێز نەبوون هی تەماع تێکران نین ، بەڵکو زۆریش بەهێز و پێزن و دەتوانن لەدەرەوەى سنوورى دەوڵەتەکەشیان چالاکى سەربازى ئەنجام بدەن .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[١] ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. [٢]