بەکارھێنەر:Sakura emad/testcase

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیاسەتی سڕینەوە لە ویکیپیدیادا، یارمەتی ڕوونکردنەوە و دیاریکردنی وتارە نازانستنامەیییەکان دەدات و ڕێنمایی دەدات لەسەر چۆنێتی سڕینەوەیان. زۆرێک لەو وتارانەی کە لە ویکیپیدیا دەنووسرێنەوە ھەموو ڕۆژێک، دەسڕدرێنەوە لەبەر ئەوەی لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا ناگونجێن. سڕینەوەی پەڕەیەک واتای ئەوە دەدات کە ھەموو پێداچوونەوەکانی ئەو پەڕەیە دەسڕدرێنەوە و خوێنەرانی ویکیپیدیا (جگە لە بەڕێوەبەران) چی تر ناتوانن بیبینن. تەنھا بەڕێوەبەران توانای سڕینەوە و پیشاندانی پەڕەیەکی سڕدراوە و ھێنانەوەیان ھەیە. ھەموو ئەم کردارانە لە لۆگی سڕینەوەدا تۆمار دەکرێن. لەوانەیە بەڕێوەبەران پەڕەیەک نەسڕنەوە ئەگەر سڕینەوەکە یەکدەنگی لەسەر مانەوەی بوو، لەوانەیە چاوەڕێ بکەن تاکوو کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

سڕینەوەی وتارێک، وەشانی ئێستای وتارەکە و تەواوی وەشانەکانی پێشووش دەسڕێتەوە،

ھۆکارە پێویستییەکانی سڕینەوە[دەستکاری]

ھۆکارەکانی سڕینەوەی پەڕەیەک لە ویکیپیدیا (بەڵام بەبێ سنوورداربوون پێی) یەکێک زیاتر لەم ھۆکارانەی خوارەوە دەکرێت وەشانێک یان تەواوی وتارێک بسڕنەوە:

  1. پەڕەکە پێویستە بە لایەنی کەمەوە لەگەڵ یەکێک یان زیاتر لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا بگونجێت.
  2. ئەگەر ھاتوو مافی لەبەرگرتنەوە بەزێنرابوو.
  3. ئەو پەڕانەی بۆ خراپکاری دروست کراون یان بە ڕوونی بێچەمکن
  4. ڕێکلام بۆ کەسێک، کۆمپانیایەک، بەرھەمێک، ڕێکخراوێک، یان ھەر جۆرە ڕێکلامێکی تر. ئەو وتارانە زۆرجار ھیچ زانیارییەکی زانستنامەیی لەخۆ ناگرن و تەنھا بەسەرداھەڵدانن
  5. پەڕە دووبارەکان (ئەو پەڕانەی لەسەر ھەمان بابەت نووسراون)
  6. ئەو وتارانەی سەرچاوەکانیان جێباوەڕ نین یاخود توێژینەوەی سەرەتایین
  7. ئەو وتارانەی کە ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نییە پشتڕاستیان بکاتەوە
  8. ئەو وتارانەی کە بێبایەخن و سوودێکی وایان نییە
  9. ئەو وتارانەی سیاسەتی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانیان بەزاندووە
  10. ئەو داڕێژانەی کە بێسوود و بێکەڵکن، یان چی تر بەکارنایەن
  11. ئەو پەڕگانەی کە بێکەڵک و بەکارنەھاتوون و مافەکانی لەبەرگرتنەوەیان بەزاندووە
  12. ئەگەر ھاتوو ناوەرۆکی وتارەکە نازانستنامەیی بوو یانیش بێکەڵک بوو بۆ ویکیپیدیا
  13. ھەر وتارێک، داڕێژەیەک، پڕۆژەیەک، بۆشایی ناوی بەکارھێنەرێک کە دژاییەتی سیاسەت و ڕێساکان دەکات ناگوونجێت لەگەڵ ئامانجی پڕۆژەکە

پەیوەندیدارەکان بە سڕینەوە[دەستکاری]

 ئەم بەشە کراوە

ئەم بەشە باس لەوە دەکات ھەموو شتێک بە سڕینەوە چارەسەر ناکرێت و ئەو حاڵەتانە دەخاتە ڕوو کە پێویستیان بە سڕینەوە نییە نموونە ئەگەرھاتوو بە دەستکاریکردن پەڕەیەک بەرەو پێش دەچوو، پێویستە لە ڕێگەی دەستکارییەوە پەڕەکە بەرەو پێش بچێت لەجیاتی ئەوەی بسڕدرێتەوە، خراپکاریکردن لە پەڕەیەک ئەتوانرێ لەلایەن ھەر بەکارھێنەرێک بێت پووچەڵ بکرێتەوە،

ھەبوونی ناکۆکی لە پەڕەیەک لە ڕێگەی سڕینەوە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت مەگەر حاڵەتێکی ناچاری و فریاگوزاری بێت، ناکۆییەکە پێویستە لە لێدوانی پەڕەکە وتووێژی لەسەر بکرێت، وە پێویستە بە ڕێگاکانی تری وتووێژ چارەسەری بکرێت وەکوو ویکیپیدیا:داواکردنی لێدوانی کۆمەڵگە لە ڕێگەی سڕینەوە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت

ئەگەر بابەتێکی بایەخدار شکستی ھێنا لە شوێنکەوتنی ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون، یان ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە، ئەوا دەتوانرێ کورت بکرێتەوە بکرێتە کۆلکە. یان بسڕدرێتەوە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی یەکدەنگی لە ویکیپیدیا:وتارەکان بۆ سڕینەوە

تاگکردن[دەستکاری]

تاگەکان دەتوانرێن بۆ ئەو پەڕانە زیاد بکرێن کە کێشەیان  ھەیە، بەڵام وەک چارەسەری کێشە بەکار ناھێنرێن، تاگەکان بەکاردەھێنرێن بۆ دیاریکردنی کێشەکانی وتارێکی دیاریکراو بۆ ئەوەی بەکارھێنەران بتوانن کێشە ئاماژە پێدراوەکان چارەسەر بکەن. ھەنێک لەو تاگانەی کە زۆر بەکاردەھێنرێن لەخوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

  • داڕێژە:خاوێنکردن بۆ وتارێک کە بەشێوەییەکی کوالێت خراپ نوسراوە و کێشەی شێواز و ڕێزمانی ھەیە.
  • داڕێژە:پێویستی بە شارەزایە بۆ وتارێک کە زانیارییەکانی ناوی پێویستی بە کەسی شارەزای تایبەمەند لە بوارەکە ھەیە.
  • داڕێژە:بێلایەنی بەکاردێت بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەران کە ئەم وتارە کێشەی ھەیە و ناتوانێت ھەموو ڕوانگەکان بخاتە ڕوو بەبێ لایەنی.
  • داڕێژە:کۆلکە بەکاردێت لە وتارێک کە کورتە بەلایەنی کەم لە ٢٥٠-٥٠٠ کارەکتەر کەمترە.
  • داڕێژە:کردنەیەک بەکاردێت بۆ ئەوەی وتارێک بکرێتە یەک لەگەڵ وتارێکی گەورە تر لەخۆی بۆ نموونە: کە زانیارییەکانیان ھاوشێوەن و پەیوەندیدارن بەیەک.

ئەو پەڕانەی ناوێکی ھەڵەیان ھەیە پێویستە بە شێوەیەکی سادە ناویان بگۆڕدرێت، ناکۆکی لەسەر ناوی پەڕەیەک پێویستە لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە گفتووگۆی لەسەر بکرێت و بگەنە ئەنجام لەسەر ناوێکی شیاو.

ئاگاداربە لە تاگلێدان لە وتارەکانی تایبەت بە ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان چونکە ئەم وتارانە ھەستیارن و پێویستیان وردبینی زیاتر ھەیە نموونە ھەبوونی بایەخداری و سەرچاوەی باوەڕپێکراو لەسەر کەسایەتییە زیندووەکان پێویستە.

تێکەڵکردن[دەستکاری]

ئەو وتارانەی کە بچووکن وە ناتوانرێت گەورە تر بکرێن، ئەوا تێکەڵ دەکرێن لەگەڵ وتاری پەیوەندیداری گەورەتر یان پێرستی پەیوەندیدار بە بابەتەکە.