بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەنداوی چراغ وەیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەنداوی چراغ وەیس

بەنداوی چراغ وەیس کەوتووەتە ١٧ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای سەقز و لە ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٤ دروست کراوە. ئەم بەنداوە یەکێک لە بەنداوکانی پاریزگای سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و ئاوی شاری سەقز و پتر لە ٦٠ گوند و ئاوایی دەور و بەر لەسەر ڕێگەی سەقز بە بانە تامین دەکا. ئاوی پشت ئەو بەنداوە لە چەم و ڕووبارەکانی ڕووباری جەغەتوو و چەمی سەقزە کە لە کویستانەکانی چلچەمە و کێلەشین نێوان ناوچەی سەقز و بانە سەرچاوە دەگرێ و ئاوی پشت بەنداوەکە ئەگاتە ٨٥ ملوێن مەتری چوارپاڵو.[١][٢] ئەم بەنداوە لە گوندستانی میرەدە نزیک بە گوندی چراغ وەیس ھەلکەوتووە.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. وزیر نیرو از سد چراغ ویس سقز بازدید کرد ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، فرمانداری سقز، وزارت کشور، ۱۵ شهریور ۱۳۹۷
  2. سد چراغ ویس ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، مدیریت منابع آب ایران