دەروازە:ئەندازیاریی شارستانی
دەروازەکان → تەکنۆلۆژیا → نژیاروانی → ئەندازیاریی شارستانی
ئەندازیاریی شارستانی چییە؟![]() پرد پێکھاتەیەکە کە ئەندازیارانی شارستانی دروستی دەکەن ئەندازیاریی شارستانی یان ئەندازیاری ئاوەدانی (بە ئینگلیزی: Civil Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە مامەڵە دەکات لەگەڵ داڕشتن، نەخشەکێشان و بنیاتنان و بەردەوامپێدانی ژینگە بنیاتنراوە فیزیکی و سروشتیەکان لە نێوانیاندا وەک ئیشی ڕێگا و پردەکان و نۆکەندەکان و بەنداوەکان و بیناکان، ئەندازیاری شارستانی کۆنترین جۆری ئاندازیارییە لە دوای ئەندازیاری سەربازی، ئامانجی ئەندازیاری ئاوەدانی ھەوڵ بۆ کەڵک وەرگرتنی باشتر لە سەرچاوە سروشتیەکان و پەرەسەندنی بەردەوامە. ئەندازیاری ئاوەدانی چەن شاخەی جیاوازی ھەیە کە بریتین لە: ![]() وتاری ھەڵبژێردراوبورجی ئیفێل (بە فەڕەنسی: Tour Eiffel) بورجێکی ئاسنییە لە شاری پاریس لە فڕەنسا. ئێفێل لە ساڵی ١٨٨٩دا بناغەی دانراوە. ئێفێل بەرزترین بینای پاریسە، لە ساڵی ٢٠١١ ٦٫٩٨ میلیۆن کەس لە ئێفێل سەرکەوتن. لە کۆی گشتیدا لە ساڵی ٢٠١٠دا ٢٥٠ میلیۆن کەس لەم تاوەرە دیداریان کردووە. تاوەری ئێفێل لە لایەن ئەندازیاری فەڕەنسی گۆستاف ئێفێلەوە (ماوەی ژیان ١٨٣٢-١٩٢٣) دروست کراوە. لە بینای تاوەری ئێفێلدا ١٨٠٠ پارچە پۆڵا بەکارھێنراوە. ٢٣٠ کرێکار بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ کاریان لە سەر ساختمانی ئەم تاوەرە کردووە و لەم ماوەیەدا تەنھا یەک کرێکار گیانی لە دەست داوە. بورجی ئیفیڵ لەلایەن گۆستاڤۆ ئیفیڵ دیزاینە ئەندازیارییەکەی کراوە،گۆستاڤۆ لە ١٥ دیسەمبەری ساڵی ١٨٣٢ زاینی لەدایک بووەو دەرچوی(prestigious Ecole Centrale de Paris) لە فەرەنسا و لەساڵی ١٨٨٧ دیزاینی ستراکچەرەکەی کردووە و ماوەی کارکردن لە پڕۆژەکەدا دوو ساڵ و دوو مانگ و پێنج ھەفتە و ڕۆژانە ٣٠٠ کرێکار و سەرپەرشتیار کاریان لە سترەکچەرەکەیدا کردووە. ئایا زانیوتە؟
وێنەی ھەڵبژێردراونژیاروانینژیاروانی یان تەلارسازی یان بیناسازی بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت. ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک نژیاروانیی تایبەتی خۆی ھەیە کە نیشاندەری چاند، ئایین و باوەکانی ئەو کۆمەڵە یان سەردەمەیە. پۆلەکان
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |