بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەنداوی شەھید کازمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی بەنداوی شەھید کازمی لە ئاسمانەوە

بەنداوی شەھید کازمی[١] (بە فارسی: سد شهید کاظمی، پێش شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران: سد کوروش کبیر)، بەنداوی بۆکان[٢] [٣] یەکێک لە گەورەترین بەنداوەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێرانە کە لە نێوان پارێزگاکانی سنە و ورمێدا ھەڵکەوتووە و ئاوی شارەکانی سەقز، بۆکان، میاندواو، مەراغە و تەورێز دابین دەکات. پڕۆژەی سازکردنی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٦٧ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٧١ کۆتاییی پێھات. ئاوی پشت ئەو بەنداوە لە ڕووبارەکانی خوڕخوڕە، سارۆقامیش، جەغەتوو و سەقز لە شاخەکانی نەکەرۆز و چلچەمە و کێلەشین لە نێوان ناوچەی سەقز و بانە دابین دەکرێت و دەگاتە ٨٠٠ ملیۆن مەتری شەشپاڵوو.[١][٤]

لە ساڵی ١٩٦٧ لە سەردەمی پەھلەویدا ھەوڵی دروستکردنی ئەم بەنداوە درا و لە ساڵی ١٩٧١، بەناوی «بەنداوی کورووشی کەبیر» کرایەوە. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ لە ھەمان ساڵدا ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «بەنداوی زەرینەروود».[٥] دواتر لە دەیەی ١٩٨٠دا ناوەکەی بۆ جارێکی تر گۆڕدرا بۆ «بەنداوی شەھید کازمی».

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 بەنداوی بۆکان ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شەریکەی ئاوی ئێران
  2. نحوه تخصیص آب سد بوکان خارج از آذربایجان غربی انجام می گیرد!،
  3. رهاسازی بی ضابطه آب سد لگزی، کوردپرێس، ٢٠٢١
  4. بەردانەوەی ئاوی بەنداوی بۆکان بەرەو چۆمی ورمێ، ئیرنا، ٢٠٢٠
  5. «مرکز پژوهشها - تغییر نام سدهای کشور». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |وبگاه= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)