بەنداوی سیازاخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەنداوی سیازاخ یەکێک لە بەنداوە هەرە مەزنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە تەنیشتی شاری دیواندەرە لە پارێزگای کوردستان لە ئێران ھەڵکووتووە و نزیکەی ٢٣٠ میلیۆن متری سێجا ئاو لە پشتی خۆی کۆ دەکاتەوە. ئەم بەنداوە ئاوی خواردنەوەی دوو شاری دیواندەرە و بیجاڕ دابین دەکات وە ھەروەھا زۆرێک لە زەمینە دێمیەکانی ناوچەکە دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کە بکرێن بە ئاویە. بڕیار وا بوو لە ساڵی ٢٠١٠ کاری دروستکردنی ئەم بەنداوە تەواو ببێت. بەرزایی تاجی ئەم بەنداوە ٨٤ مەترە و درێژایی تاجەکەی ٢٥٠ مەترە. ئەم پرۆژەیە لە چاو دانیشتوانی ناوچەکەوە وەکوو بەرھەمی تێکۆشانی نوێنەری کوردی پەرلەمانی ئێران، "ئەندازیار بەھائەددین ئەدەب" لە قەڵەم دەدرێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]