بەنداوی دووبز
بەنداوی دووبز سد دبس | |
---|---|
سد دبس | |
شوێن | دووبز، پارێزگای کەرکووک, عێراق |
پۆتان | 35°41′25″N 44°06′32″E / 35.69028°N 44.10889°Eپۆتانەکان: 35°41′25″N 44°06′32″E / 35.69028°N 44.10889°E |
دەستپێکردنی سازکردن | ١٩٦٠ |
ڕێکەوتی کردنەوە | ١٩٦٥ |
کارگێڕ(ەکان) | وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان |
بەنداو و ساڕێژگە | |
Impounds | زێی بچووک |
بەرزایی | ٢٣٫٧٥ m (٧٨ پێ) |
درێژی | ٣٧٦ m (١٬٢٣٤ پێ) |
Elevation at crest | ٢٥٥٫٧٥ m (٨٣٩ پێ) |
پانایی (پۆپنە) | ٨ m (٢٦ پێ) |
ساڕێژگە | ٢ |
دەفرایەتیی ساڕێژگە | ٤٬٠٠٠ m3/s (١٤١٬٢٥٩ cu ft/s) |
بەنداوی دووبز(دبس) یان ڕێکخەری دووبز بەنداوێکی پڕکردنەوەی ئاوە کە دەکەوێتە سەر ڕووباری زێی بچووک نزیکەی ١٣٠کم لە سەرەوەی ڕووبارەکە لە یەکگرتنی لەگەڵ ڕووباری دیجلە. بەنداوەکە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە باکووری شارۆچکەی دووبز لە پارێزگای کەرکووک لە عێراق. ئامانجی سەرەکی بەنداوی دووبز، لادانی ئاوی ڕووباری زێی بچووکە بۆ ناو پرۆژەی ئاودێری کەرکووک.
بەنداوی دووبز لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ تا ١٩٦٥ لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەورەتری ئاودێری کەرکووک بۆ ئاودێری ٣٠٠ ھەزار ھێکتار زەوی دروست کراوە. بەنداوەکە توانای ٤٠٠٠م٣ لە ڕێگەی ڕێڕەوی ڕژاوەوە و ٢٧٨م٣ لە ڕێگەی ڕێکخەری سەر(لایەنی لادان بۆ پرۆژەی ئاودێری کەرکوک) ھەیە. تێڕژانی لە بەنداوی دووکانەوەیە کە نزیکەی ١٤٠کم بەرەو سەرەوەیە. لە ساڵی ١٩٨٤ بەنداوەکە بەھۆی تێڕژانی زۆری ئاوەوە لە بەنداوی دووکانەوە لەکارکەوت. ئەو فیوز پڵاگەی کە ڕێگە بە ڕێڕەوی ڕژانی فریاگوزاری دەدات لە کار کەوت، لەبەرئەوەی لە پشتیەوە نیشتووێکی قورس کۆبووبووەوە. چاککردنەوەکان لەلایەن ھاوکاری نێودەوڵەتی ئاو و کارەبای چین لە نێوان ئۆکتۆبەری ١٩٨٥ و ئازاری ١٩٨٧ ئەنجامدرا.[١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Iraqi Dam Assessments» (PDF). Iraq: United States Army, Corps of Engineers. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٣. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2019-02-17 suggested (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەنداوی دووبز تێدایە. |