وتووێژی داڕێژە:پارێزگاکانی ئەفغانستان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە زمانی فارسیی ئێراندا لە نێوان ئۆ (ō) و ئوو (ū) و ھەروەھا ئێ (ē) و ئی (ī) جیاوازی ناخەن. بۆ نموونە بە شێر و شیر ھەر دەڵێن شیر! بەڵام لە فارسی ئەفغانستاندا وا نییە و وەکوو کوردی وایە و ئەوان جیاوازی دادەنێن. بۆیە فارس دەڵێ پەنجشیر بەڵام ئەفغانەکان خۆیان دەڵێن پەنجشێر. یان ئێمە دەڵێین رۆژ ئەفغانی دەڵێ رۆز بەڵام فارس دەڵێ رووز. نیمڕۆزیش ھەر وا بە فارسی دەبێتە نیمڕووز کە بە کوردی دەڵێن نیوەڕۆ یان نیمەڕۆ.
جا ئەمانەم نووسی ھەتا بڵیم ھەندێک لەم ناوانە لە ژێر کاریگەری فارسین و ھەڵەن؛ دەیان گوێزمەوە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ڕوونکردنەوە؛ شارێک ھەیە لە ئێراندا بە ناوی en:Ajab Shir بە فارسی دەڵێن عەجەبشیر بەڵام ھەموو کوردەکان ھەر دەڵێن عەجەبشێر.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٤، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەمنوون کاک چالاک بۆ چاککردنیان، لەمە ھەندێک کێشەم بۆ دروست بووبوو، سەرەڕای ئەوەی تەنیا یەک ویکیپیدیام بە سەرچاوە دانەنابوو، لەوانەی لێیان دڵنیا نەبووم چەند ڕەوانەکەرێکم دروست کرد، ئەویتریشم جێھێشت بۆ کەسێک کە زانیاری لەبارەیانەوە ھەبێت، بەتایبەت بۆ بەکارھێنەرانی ڕۆژھەڵات کە زیاتر ئاشنان بەو ناوچانە.
بەڵام بۆ کابول ھێشتا دڵنیا نیم، کابولە یان کابوول؟ --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٢٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەشت ساغ بێ کاک سەرچیا. ھەر کابول دروستە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٩، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]