پارێزگای پەنجشێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
پەنجشیر
پنجشیر
پارێزگا
دیمەنی دۆڵێک لە پارێزگای پەنجشێر (٢٠٠٩)
دیمەنی دۆڵێک لە پارێزگای پەنجشێر (٢٠٠٩)
شوێنی پارێزگای پەنجشێر لە ئەفغانستان
شوێنی پارێزگای پەنجشێر لە ئەفغانستان
پۆتانەکان (پایتەخت): 35°24′N 70°00′E / 35.4°N 70.0°E / 35.4; 70.0پۆتانەکان: 35°24′N 70°00′E / 35.4°N 70.0°E / 35.4; 70.0
وڵات ئەفغانستان
دامەزران٢٠٠٤
پایتەختبازاڕەک
دەسەڵات
 • پارێزگارمحەممەد عارف سەروەری
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٬٦١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٣٩٠ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٣)
 • سەرجەم١٤٦١٠٠
 • چڕی٤٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC+4:30
کۆدی ISO 3166AF-PAN
زمانەکانفارسی

پەنچشیر (بە دەری: و بە پەشتۆ: پنجشیر‎) بە کوردی «پێنج شێر»، ھەروەھا بە (پنجشێر) و (پنجشێر)یش دەنووسرێت، یەکێکە لە سی و چوار پارێزگای ئەفغانستان، کە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی وڵات، کە دۆڵی پنجشیری تێدایە ئەو پارێزگایە بەسەر حەوت قەزادا دابەشکراوە و ٥١٢ گوند لەخۆدەگرێت. لە ساڵی ٢٠١٢دا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە نزیکەی ١٧٣ ھەزار کەسە. شاری بازاڕەک وەک مەڵبەندی پارێزگای پنجشیر دیاری کراوە. لە ئێستادا لەلایەن بەرخۆدانی دووەمەوە کۆنترۆڵکراوە (نەوەکانی شا مەسعوود) و تاکە پارێزگای ئەفغانستانیشە کە لە ھێرشی ساڵی ٢٠٢١ی تاڵیبانەوە نەگیراوە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٤دا پەنجشیر بوو بە پارێزگایەکی سەربەخۆ و لە پارێزگای پەروان جیابوویەوە. لە ڕۆژھەڵاتدا بە باغلان و تەخار و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە بە بەدەخشان ونورستان و لە باشووریش لە لاغمان و کاپیسا و لە ڕۆژاواش پەروان دەورەدراوە.[٢]

مێژوو[دەستکاری]

ئەو ناوچەیە لە نێوان سەرەتای سەدەی ١٦ و ناوەڕاستی سەدەی ١٨دا لەلایەن خانەکانی بوخارا بەڕێوەدەچوو ھەرێمی پەروان، بە پنجشیری دواتریشەوە، لەلایەن ئەحمەد شاە درانییەوە داگیرکرا و بە فەرمی وەک بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی درانی، لەلایەن موراد بێگی بوخارەوە قبوڵ کرا، دوای ئەوەی پەیمانی دۆستایەتی لە ساڵی ١٧٥٠دا واژوو کرا. فەرمانڕەوایی دورانییەکان بە دوای ئەو ڕەوشی بنەماڵەکانی باراکزیدا ھات. لە ماوەی سەدەی١٩ دا ھەرێمەکە بێ کاریگەری بوو لەلایەن پەلامارەکانی بەریتانیاوە، وەک شەڕی ئەنگلۆ- ئەفغانی . لە ساڵی ١٩٧٣دا محەممەد داود خان دەسەڵاتی لە ئەفغانستان گرت و دەستی کرد بە بانگەشەکردن لەسەر پشکێکی گەورەی خاکی پشتون نشین لە پاکستان، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری بۆ حکوومەتی پاکستان دروست کرد تا ساڵی ١٩٧٥ ئەحمەد شاە مەسعوودی گەنج و شوێنکەوتوانی ڕاپەڕینێکیان لە پنجشیر بەرپاکرد بەڵام ناچار بوون بەرەو پێشوێر لە پاکستان ھەڵبێن و لەوێ پشتگیری زولفیقار عەلی بۆتۆی سەرۆک وەزیرانی پاکستانیان وەرگرت دەوترێت بوتۆ بە بڵاوکردنەوەی ھێزی چەکداری ئەفغانی بۆ ئەو شارە، ڕێگای بۆ شۆڕشی نیسانی ١٩٧٨ی شاری کابول خۆش کردووە. لە کاتی جەنگی سۆڤیەت و ئەفغاندا چەندین جار ھێرش کرایە سەر پەنچشیر، لە دژی ئەحمەد شاە مەسعوود و ھێزەکانی ھەرێمی پەنجشیر لە ١٧ی ئابی ١٩٧٩ەوە لە دوای ڕاپەڕینێکی ھەرێمییەوە لە دەستی یاخیبووان بوو بە ھاوکاری ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمەکە بە باشی لەلایەن فەرماندەکانی موجاھیدینەوە لە ماوەی جەنگی ١٩٨٠ی سۆڤیەت و ئەفغان لە دژی حکوومەتی پارتی و یەکێتی سۆڤیەت بەرگری لێکرا. دوای ڕووخانی کۆماری دیموکراتی ئەفغانستان لە ساڵی ١٩٩٢ ناوچەکە بوو بە بەشێک لە دەوڵەتی ئیسلامی ئەفغانستان تا کۆتایی نەوەدەکان، پەنجشیر و پارێزگای بەدەخشانی دراوسێ، وەک زەمینەیەکی مەیدانی بۆ ھاوپەیمانی باکوور دژی تاڵیبان خزمەتیان کرد لە ٩ ی ئەیلوولی ٢٠٠١دا، مەسعوود وەزیری بەرگری لەلایەن دوو کەسی سەر بە ئەلقاعیدە تیرۆر کرا. دوو ڕۆژ دواتر ھێرشەکانی ئەیلوولی ٢٠٠١ لە ئەمریکا ڕوویدا و ئەمەش بووە ھۆی دەستپێکردنی شەڕێکی گەورەی ئەمریکا لە ئەفغانستان.[٣] کە دۆڵی پەنچشیری تێدایە، لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٤ قەزای پەنجشیر-ی سەر بە پارێزگای پەروان لەژێر ئیدارەی حامید کارزایدا کرایە پارێزگا. ھێزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان چەندین بنکەیان لەو پارێزگایە دامەزراند ھاوکات ھێزەکانی ھاریکاری ئاسایشی نێودەوڵەتیش بنکەکانی دامەزراند، لە کۆتایی ساڵانی ٢٠٠٠دا تیمێکی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە پەنجشیر دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.[٤] دوای ڕووخانی کابول، ھێزەکانی دژە تاڵیبانی دڵسۆز بە کۆماری ئیسلامی ئەفغانستان ڕوویان لە پارێزگای پەنجشیر کرد، بەرخۆدانی پەنچشیریان پێکھێنا و بە بەردەوامی شەڕی میرنشینی نوێی ئیسلامی ئەفغانستانیان کرد، ھێزەکانی بەرخۆدانی نوێ ئاڵای کۆنی ھاوپەیمانی باکووریان کەشاندەوە، بەرخۆدانی پەنجشیر بەردەوامە لە پاڵنانی تاڵیبان و دەستبەسەرداگرتنی کۆنترۆڵ لە پارێزگای پەنجشیر، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک لە شارەزایان گومانیان لە سەرکەوتنەکە ھەیە.[٥]

کارگێری و بەڕێوەبردن[دەستکاری]

یەکەمین کێڵگەی وزەی خاوێن لە ئەفغانستان، وزەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ڕێگای باوە لە پەنجشیر

پارێزگاری ئێستای پارێزگاکە کەمالەدین نەزمییە پێش ئەویش ھەریەکە لە محەممەد عارف سێوارد و کەرامەدین کەرام بوو (کە دەستدرێژیی کردووەتە سەر دوو ئەندامی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئەفغانستان لە کابول و پاشان ھەڵھاتوون بۆ پارێزگای پەنچشیر).[٦] بازاڕک پایتەختی پارێزگای پەنجشیرە ھەموو چالاکییەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە سەرانسەری پارێزگاکە لەلایەن پۆلیسی نەتەوەیی ئەفغانستانەوە بەڕێوەدەبرێن بەڕێوبەرێکی پۆلیسی پارێزگا دەستنیشان کراوە بۆ بەڕێوەبردنی ھەردوو سەرۆکی پۆلیس نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆی کابول دەکات ھێزەکانی پاراستنی ھاووڵاتیان لەلایەن سوپاوە پشتگیری دەکرێن، بە ھێزەکانی سەر بە ناتۆشەوە.[٧]

لەکاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٠٥دا، سالح محەممەد ڕیگیستانی وەک تاکە نوێنەری نێرینەی پارێزگای پەنجشیر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان ھەڵبژێردرا لەکاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٠٥دا، سالح محەممەد ڕیگیستانی وەک تاکە نوێنەری نێرینەی پارێزگای پەنجشیر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان یان ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان ھەڵبژێردرا.[٨]

دوای ڕووخانی کابۆل لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١دا، تا ئێستا پەنجشێر یەکێکە لەو چەند بەشەی ئەفغانستان کە ھێشتا لەژێر کۆنترۆڵی کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئەفغانستاندایە دژی میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی تاڵیبان.[٩]

خزمەتگوزارییەکان[دەستکاری]

کەرتی تەندروستی[دەستکاری]

ڕێژەی ئەو خێزانانەی کە ئاوی خواردنەوەی پاکیان ھەیە لە ١٦٪ لە ساڵی ٢٠٠٥دا زیادیان کردووە، بۆ ١٧٪ لە ساڵی ٢٠١١. ٢٣٪ لە لەدایکبووان لە ساڵی ٢٠١١دا بە تەندروستی و لەشساغییەوە لەدایکبوون.[١٠]

کەرتی پەروەردە[دەستکاری]

ڕێژەی گشتی خوێندەواری (٦+ ساڵ تەمەنی) لە ٣٣٪ لە ساڵی ٢٠٠٥ دابەزی بۆ ٣٢٪ لە ساڵی ٢٠١١دا. ڕێژەی کۆکردنەوەی تۆڕی گشتی (٦–١٣ ساڵ) لە ٤٢٪ لە ساڵی ٢٠٠٥ دابەزی بۆ ٤٠٪ لە ساڵی ٢٠١١. چوار خوێندنگەی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی (TVET) خزمەتی بە پارێزگای پەنجشیری کشتوکاڵی دەکەن، لەوانە ئەحمەد شاە مەسعوود TVET قوتابخانەکە بە ھاوکاری ھیلیف پادەربۆرن و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دامەزراوە و نزیکەی ٢٥٠ خوێندکار و ٢٢ کارمەندی ھەیە (بەپێی مانگی ئابی ٢٠١٤).[١١]

پێکھاتەی دانیشتووان[دەستکاری]

تا ساڵی ٢٠٢١ کۆی دانیشتووانی پارێزگاکە نزیکەی ١٧٣ ھەزار کەسە. بەپێی پەیمانگەی خوێندنی جەنگ، تاجیکان زۆرینەی دانیشتووان پێکدەھێنن. دری (فارسی ئەفغانی) زمانی زۆرینەیە لە پارێزگاکەدا. ھەموو دانیشتووانیش شوێنکەوتووی ئیسلامن و تەنیا سوننەن لەکاتێکدا کەھازارەکانی ناوچەکانی دیکەی ئەفغانستان زۆربەیان شیعەن.

یەکە کارگێرییەکانی پارێزگای پەنجشیر
ناوچە مەڵبەند ژمارەی دانیشتووان[١٢] ڕووبەر ژمارەی گوند
ئەبشار ١٢٬٧٠٧
Anaba 20,682 164 km2 31[١٣]
Bazarak Bazarak 21,629 378 km2 29[١٤]
Darah 15,951 709 km2 134[١٥]
Khenj 45,961 688 km2 154[١٦]
Paryan 17,033 1270 km2 67[١٧]
Rokha 26,360 144 km2 72[١٨]
Shotul 12,572 55 km2 23[١٩]

کەسایەتییەکانی ناوچەکە[دەستکاری]

ئەحمەد شا مەسعوود: پاڵەوانی نەتەوەیی ئەفغانی و سەرکردەی سەربازی و وەزیری بەرگری پێشوو کە بە پێشەنگی بەرھەڵستکارانی چەکداری دژی سۆڤیەت و تاڵیبان ناسراوە.

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سیاسەتمەداری ئەفغانی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاشتەوایی نیشتمانی

ئەمروڵا ساڵح سیاسەتمەداری ئەفغانی جێگری پێشووی سەرۆکی ئەفغانستان.

محەممەد قاسم فەھیم مەیدانی مارشال جێگری پێشووی سەرۆکی ئەفغانستان.

بسموڵا خان محەممەدی وەزیری بەرگری.

عەبدولحفیز مەنسوور یەکەم بەڕێوەبەری ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئەفغانستان.

ئەحمەد زیا مەسعوود سیاسەتمەداری ئەفغانی جێگری پێشووی سەرۆکی ئەفغانستان.

یونس قانوونی سیاسەتمەداری ئەفغانی جێگری پێشووی سەرۆکی ئەفغانستان.

داستاگیر پەنژشیری وەزیری پەروەردە.

کەرامەدین کەرام پارێزگاری پێشووی پارێزگاکە، سەرۆکی جێبەجێکاری تۆپی پێی ئەفغانستان.

ئەحمەد وەلی مەسعوود سیاسەتمەداری ئەفغانی.

قەھار ئەسی شاعیری ھاوچەرخ.

محەممەد عەلەم ئیزدیار جێگری یەکەمی ئەنجومەنی پیران.

ئەحمەد مەسعوود کوڕی ئەحمەد شاە مەسعوودە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا وەک بەڕێوەبەری دەزگای مەسعوود دەستنیشان کرا. حەیدەری وجۆدی، شاعیر و زانای سۆفی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.nsia.gov.af:8080/wp-content/uploads/2021/06/Estimated-Population-of-Afghanistan1-1400.pdf Archived ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١, لە وەیبەک مەشین.
  2. ^ "Institute for the Study of War". Institute for the Study of War. Retrieved 2021-08-23.[بەستەری مردوو]
  3. ^ Bowersox, Gary W. (2004). The Gem Hunter: True Adventures of an American in Afghanistan. GeoVision, Inc. ISBN 978-0-9747323-1-2.
  4. ^ Tanwir, Dr M. Halim (2013-02). AFGHANISTAN: History, Diplomacy and Journalism Volume 1. Xlibris Corporation. ISBN 978-1-4797-6090-9. Check date values in: |date= (help)
  5. ^ "Operations | The Northern Alliance: Fighting for a Free Afghanistan". Northern Alliance. Retrieved 2021-08-23.
  6. ^ "Anti-Taliban fighters take back three districts as resistance builds up in Panjshir Valley, but experts cast doubts". Firstpost. 2021-08-21. Retrieved 2021-08-23.
  7. ^ Gibbons-Neff, Thomas; Abed, Fahim (2020-08-24). "Afghan Soccer Official, Charged With Sexual Abuse, Evades Arrest". The New York Times. ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-08-23.
  8. ^ "The Panjshir Valley: what is the main bastion of resistance against the Taliban advance in Afghanistan". Market Research Telecast. 2021-08-16. Retrieved 2021-08-23.
  9. ^ "'Northern Alliance' flag hoisted in Panjshir in first resistance against Taliban". Hindustan Times. 2021-08-17. Retrieved 2021-08-23.
  10. ^ Service, Tribune News. "Panjshir flies flag of resistance again; Amrullah says he is President of Afghanistan". Tribuneindia News Service. Retrieved 2021-08-23.
  11. ^ Service, Tribune News. "Panjshir flies flag of resistance again; Amrullah says he is President of Afghanistan". Tribuneindia News Service. Retrieved 2021-08-23.
  12. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری nsia نەدراوە
  13. ^ Onaba District (Re-elected) Archived 2016-03-03 لە وەیبەک مەشین.
  14. ^ بازاڕەک (Re-elected) Archived 2016-03-04 لە وەیبەک مەشین.
  15. ^ Dara District (Re-elected) Archived 2016-03-04 لە وەیبەک مەشین.
  16. ^ "Khenj District (Re-elected)" (PDF). Archived from the original (PDF) on ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. Retrieved ٢٢ی ئابی ٢٠٢١. Check date values in: |access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help) Archived ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
  17. ^ Pariyan District (Re-elected) Archived 2016-03-04 لە وەیبەک مەشین.
  18. ^ Rukha District (Re-elected) Archived 2016-03-03 لە وەیبەک مەشین.
  19. ^ Shotol District (Re-elected) Archived 2016-01-24 لە وەیبەک مەشین.