جوگرافیای ئەفغانستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەفغانستان دەکەوێتە باشوری کیشوەری ئاسیا و کابول پایتەختەکەیەتی لەباکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ تورکمانستان وئۆزبەکستان و تاجیکستان، لەڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنورە لەگەڵ چین و پاکستان لەباشورەوە ھاوسنوری پاکستان و لەڕۆژئاواوە ھاوسنورە لەگەڵ ئێران. خاکی (ڤاخان) وڵاتی ئەفغانستان دەبەستێت بە وڵاتی چین. ئەفغانستان وڵاتێکی شاخاوییە. گەورەترین و سەرەکیترین زنجیرە چیای (ھیندوکوش) ە لە باکووری ڕۆژھەڵات کە بەرزییەکەی ٦٢٩٨ مەترە. بە گشتی کەش و ھەوایەکی وشکی ھەیە لەگەڵ زستانی سارد و ھاوینی گەرم. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٦٥٢٬٢٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە. ژمارەی دانیشتوانی بەپێی خەمڵاندنی ساڵی ٢٠١٤ (٣١٬٨٢٢٬٨٤٨)کەسە.

مەودای سنوور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ[دەستکاری]

  • پاکستان- ٢٬٤٣٠ کیلۆمەتر
  • تاجیکستان- ١٬٢٠٦ کیلۆمەتر
  • تورکمانستان - ٧٤٤ کیلۆمەتر
  • ئێران - ٩٣٦ کیلۆمەتر
  • ئۆزبەکستان - ١٣٧ کیاۆمەتر
  • چین - ٧٦ کیلۆمەتر

سەرچاوەکان[دەستکاری]