ئەسەد کوڕی ھاشم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەسەد کوڕی ھاشم
أسد بن ھاشم

ئەسەد کوڕی ھاشم
لەدایکبوونلەنێوان ٤٨٥ – ٤٩٧
مەرگنەزانراو
مەککە
شوێنی گۆڕجەنات موعەللا
نەتەوەعەرەب
پیشەبازرگان
ناسراوە بەباوکی فاتمە
مناڵ(ەکان)حەنین کوڕی ئەسەد
عیمران کوڕی ئەسەد
خەلدون کچی ئەسەد
فاتمە کچی ئەسەد
باوان(ەکان)ھاشم کوڕی عەبدولمەنناف کوڕی قوسەی (باوک)
قەیلەی کچی عامر کوڕی مالیک موستەڵقی خوزاعی (دایک)
خزمەکانعەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم (برا)


ئەسەد کوڕی ھاشم (بە عەرەبی: أسد بن ھاشم‎) ئەسەد کوڕی ھاشم کوڕی عەبدولمەنناف و برای عەبدولموتەڵیب بوو. ئەو باوکی فاتمەی کچی ئەسەدە، کە دەبێت بە دایکی عەلی ھەروەھا ئامۆزا و ژنی ئەبووتاڵیب بوو. ئەسەد کەسێکی زۆر بەڕێز بوو لە نێو ھۆزی قوڕەیش. بازرگان بووە، ھاوکاریی ھەژارانی دەکرد. ناوەکەی بەمانای شێری ئازا دێت. نەوەکانی بەزۆری پاشناوێکییان بەکار دەھێنا، وەک «قوڕەیشی»، «ھاشمی» یان «ئەلھاشمی»، «ئەلئەسدی»، لەکاتێکدا ھەندێک لە نەوەکانی خۆیان لە بەکارھێنانی ھەر پاشناوێک بەدوور دەگرت.

نەژاد[دەستکاری]

ئەسەد کوڕی ھاشم کوڕی عەبدولمەننافی کوڕی قوسەیی کوڕی کیلابی کوڕی مڕەی کوڕی کەعبی کوڕی لوئەیی کوڕی غالیبی کوڕی فەھری کوڕی مالیکی کوڕی نەزڕی کوڕی کینانەی کوڕی خەزیمەی کوڕی مدرکەی کوڕی ئلیاسی کوڕی مزڕی کوڕی نزاری کوڕی موعدی کوڕی عەدنان.

لەدایکبوون[دەستکاری]

مێژوونووسان دڵنیا نین دەربارەی ڕێکەوتی تەواوی لەدایکبوونییەوە، بەڵام بەپێی ھەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن لە ساڵی ٤٨٥ی ز یان ٤٩٧ی ز لە مەککە لەدایکبووە.

ئایین[دەستکاری]

بەپێی سەرچاوەکان لە ئایینێکی ئیبراھیم بووە، وەک ئەوەی زۆربەی عەرەبەکان لە ئاینی ئیبراھیم بوون، ھۆزی قوڕەیش و مامەکانی دیکەشی ئەسەد پێش لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد کۆچی دواییان کردووە.

مەرگ[دەستکاری]

پێش لەدایکبوونی محەممەد کۆچی دوایی کرد، لە گۆڕستانی جەنات موعەللا، کە پێشتر بە حاجون ناسراوە، لە مەککە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی نێژران.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «أسد بن هاشم»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]