بەنی ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی فەرمانڕەوایەتیی مێژوویی بەنی ئیسرائیل
ئەستێرەی داوود نیشانی گەلی بەنی ئیسرائیل
مۆزاییکی ١٢ خێڵی بەنی ئیسرائیل

گەلی بەنی ئیسرائیل یان نەوەکانی ئیسرائیل (بە عیبری:בני ישראל) بە مناڵ و نەوەکانی یەعقووب دەوترێت. ئەو گەلە بن و ڕیشەی گەلێکن کە دواتر ناویان نرا جوو. ئیسرائیل وشەیەکی عیبریە و تێکەڵەی "ئیسرا (اسرا)" و "ئیل (یل)"ە کە وشەی "اسرا" بە واتای بەندە و "یل" بە واتای خودایە و بە گشتی بە واتای بەندەی خوایە.[١] ھەڵبەت لە پەرتووکی جووەکاندا بە واتای سەرکەوتوو بەسەر خوا یان ملانە گرتوو لەگەڵ خودا ھاتووە. ئەو چیرۆکە لە چیرۆکی ملانە گرتنی یەعقووب لەگەڵ خودا یان فریشتەیەک لە لایەن خوا کە لە پەیمانی کۆن دا ھاتوە، وەرگیراوە، کە دوای ئەو ملانەیە ناوی یەعقووب دەگۆڕدرێت بۆ ئیسرائیل[٢] لەبەر ئەو ھۆکارە بە نەوەکانی یەعقووب دەڵێن بەنی ئیسرائیلی. لە پەرتووکی پەیمانی کۆن دا وشەی ئیسرائیلی بە واتای دوازدە خێڵی بەنی ئیسرائیل و ھەروەھا بە واتای خەڵکی وڵاتی ئیسرائیلی کۆن بەکارھاتووە. نزیکەی ٥ سەدە پێش زایین، جێماوی دوازدە خێڵی بەنی ئیسرائیلی جوو ئەوانە بوون؛ خێڵەکانی:

  • جوودا
  • شیمۆن
  • بێنیامین (ڕێژەیان کەمتر بوو)
  • لۆڤی (ڕێژەیان کەمتر بوو)

پەیمانی کۆن[دەستکاری]

لە تەوراتدا ڕەگەزی بەنی ئیسرائیل دەگاتە یەعقووبی پێخەمبەر نەوەی ئیبراھیم کە لە ڕووداوێکی سەیر دا تەواوی شیوێک لەگەڵ خودا یان فریشتەیەک لە لایەن خوداوە ملانە دەگرێ و لە کۆتاییش دا براوە دەبێت. یەعقووب دوازدە کوڕی ھەبوو کە ناوەکانیان ئەمانە بوو: رۆبێن، شیمۆن، لاوی، جوودا، دێن، نێفتالی، گێد، ئاشێر، ئیساکێر، زێبۆلۆن، یووسف، بێنیامین. مناڵەکانی ئەو کووڕانە خێڵەکانی بەنی ئیسرائیلیان پێک ھێنان

دایکانی مناڵەکانی یەعقووب بریتین لە:

  • لیە: ۆبێن، شیمۆن، لاوی، جوودا، ئیساکێر، زێبۆلۆن.
  • ڕاشێل: یووسف، بێنیامین.
  • بیلھا (خزمەتکاری ڕاشێل): دێن، نێفتالی.
  • زیلپا (خزمەتکاری لیە): گێد، ئاشێر.[٣]

یەعقووب و کوڕەکانی بە دەعوەتی براکەیان یووسف کە ئەو کات عەزیزی میسر بوو، کۆچیان کرد. کاتێک گەیشتنە میسر ٧٠ کەس بوون کە لە ٤ پشت بەرز بووە بۆ ٦٠٠، ٠٠٠ کەس. فیرعەون لە بەھێز بوونیان ترسا و فەرمانی دا تا ھەموو کووڕەکانیان بکوژن. خودای ئیسرائیل ناوی خۆی بە مووسا نیشان دەدا، مووسا لە پشتی لاڤیە. لەوکاتە دا خودا ئەوان لە دیلی ڕزگار دەکات و یاساکانی خۆییان دەداتێ، بەڵام ئیسرائیلیەکان ئیمانی تەواویان نەبوو و ئیزنی چوونە ناو سەرزەوی بەڵێن دراویان نەبوو، دوای مردنی مووسا و پشتەکەی، نەوەی دواتر بە رێبەری یووشەعی پێخەمبەر دەچنە ناو کەنعان و کۆنتڕۆڵی ناوچەکە دەکەن، بەڵام دیسانیش ئیسرائیلیەکان ئیمانی پێویستیان نەبوو و تووشی کێشە ھاتن. بەنی ئیسرائیل داوای شایەک لە خودا دەکەن و ئەویش تالووتیان دەداتێ. داوودی پێخەمبەر دوای تالووت ھێز دەگرێتە دەست، لە سەردەمی داوود ئیسرائیلیەکان حکوومەتی خودا بەدەست دێنن. مناڵی داوود، بە ناوی سولەیمان، پەرستگایەک بۆ پەرستشی خودا دروست دەکا. لە پەیمانی کۆندا ھاتووە کە سولەیمان ئیزنی ژنە بیانیەکانی دەدا کە خوداکانی خۆیان بپەرەستن، ھەروەھا پاشایەتیەکەی دەبێتە دوو بەش. پاشایەتی باکووری ئیسرائیل سەرپێچی و گوناە دەکەن و ئیزنی بتپەرستی دەدەن و لە یەکتاپەرستی دا شکست دەخۆن، بۆیە خودا ئیزن دەدا خێڵەکانی تر بەسەریان دا سەرکەون و جێگایان بگرن.

لە جوودا ھەندێک ڕوو لە یەکتاپەرستی دەکەن بەڵام ھەندێکی تر دەبنە بت پەرەست و تەنانەت لە پەرستگای سولەیمان بتپەرستی دەکەن. بۆیە خودا ئیزن دەدا کە جوودا بدۆڕێت و لە بابل بەند بکرێت و پەرستگای سولەیمان تێک بدرێت. بەڵام دواتر خودا سەرەرای گوناھەکانیان لێیان خۆش دەبێت و لێیان دەگەرێ بچنەوە جوودا و پەرەستگایەکە درووست بکەنەوە.

لە تێڕوانینی قورئان[دەستکاری]

لە قورئاندا چەندین جار باسی بەنی ئیسرائیل کراوە، ھەروەھا لە چەند جێ بە ناوی ئیسرائیل باسی یەعقووب کراوە، ھەرچەندە چیرۆکی گۆڕانی ناوی یەعقووب بۆ ئیسرائیل لە قورئان دا نەھاوتووە. لە قورئان دا ھاتوە خودا بەڵێنی بە بەنی ئیسرائیل داوە کە دوو جار لەسەر زەوی فەساد و ئاژاوە دەکەن، جاری یەکەم کە تێک چوونی پەرستگای یەکەمە ئەوان لەوێ دەردەکرێن و بەند دەکرێن، جاری دووھەمیش بە ھەمان شێوە پەرستگاکەیان تێک دەدرێ و لەوێ دەردەکرێن.[٤] لە قورئان دا بە پێچەوانەی پەیمانی کۆن، خودا دەڵێ سولەیمان کافر نەبوە و گوناھی نەکردوە.[٥] ھەروەھا ناوی خێڵەکانی بەنی ئیسرائیل لە قورئان دا نەھاتوە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ التحقیق فی کلمات القرآن الکریم، ج‏١، ص ٨٤، ” أنّ معنی ھذە الکلمة فی اللغة العبریّة یطابق ما قلنا فی مادّة أسر من العربیّة، فمعنی إسرائیل: من یکون تحت النظر و التوقیف و التدبیر و الأسر من اللّە تعالی، و ھذا المعنی قریب من کلمة عبد اللّە.
  2. ^ خووڵقان٣٢:٢٤-٣٢
  3. ^ خوڵقان ٣٥:٢٢-٢٦
  4. ^ سوڕەتی اسراء، ئایەتی ٤
  5. ^ سووڕەتی بەقەرە ئایەتی ١٠٢

سەرچاوە[دەستکاری]