ڕوەک

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ڕوەک یان گیا بوونەوەرێکی زیندووە چەندین شێوە و قەبارە دەگرێتە، خۆی ھەر لەوردیلە گژوگیای ئاویی زیان بەخشەوە تاکو دەگات بە درەختە گەورە بەرزەکان. رووەک لەلایەنێکی زۆر گرنگەوە جیاوازی دیاری ھەیە لەگەڵ گیانلەبەرانیتردا. ئەویش ئەوەیە کە لەڕێگای تیشکی خۆرەوە دەتوانێ خۆراک بۆ خۆی ئامادەبکا. بەلام گیانلەبەرانیتر بۆ دابینکردنی خۆراک پشت بەڕووەک دەبەستن، چونکە ناتوانن ئەمە بکەن[١].

پێگەیشتنی ڕووەک[دەستکاری]

نزیکەی ٣٨٠ ھەزار جۆری جیاجیای ڕوەک لەسەر زەوی ھەیە. لەوانەیە لەھەموو شوێنێکی وەک: کێڵگەو دارستان و بیابان و چیاکاندا بڕوێ و گەشە بکا. جگە لەھەوا رووەک پێویستی بە دووشتی تر ھەیە: ئەوانیش تیشکی خۆرو ئاوە. بەم پێیە، ڕوەک لەو شوێنانەدا نابینینەوە کە تەواو تاریک و وشکن!. گشت خۆراکی جیھان سەرچاوەکەی لەڕووەکەوە دەستپێدەکات دەشێ تۆ ھێلکە یان گۆشت یان پەنیر بخۆیت، بەڵام نەمریشک و نەمانگا بەبێ ڕوەک ناتوانن ئەمانە بەرھەم بھێنن.


ڕووەکەکانی کوردستان[دەستکاری]

شووتی

(ناوی لاتینی Citrullus vulgaris ، بە ئینگلیزی Watermelon) ژەبەژ، شووتی، جەبەش، شفتی، ژبەش، ھەنی، شامی

  • پەڕسپی

پەڕەسپی، گیایەکە بەژنێک بەرز دەبێ و گوڵی بەھێشوو و سپی ھەیە.

  • پووشان

گیایەکی ناو سەوزەڵانە.

  • پەلە سوور

‎گیایەکی کوێستانی یە‌. ناوی لاتینی: Andropogon nardus. ناوی ئینگلیزی: Blue grass

  • پپچۆلەکە

گیایەکی بەھاری، گەڵای وەک کەرەوز وایە. شێوازی ئەم گیایە وەک چنگی چێشکە ئەچێ و گوڵێکی زەردی بچووک ئەگرێ.

  • پتپتۆکە

گوڵێکی سووری بەھارییە.

  • ژوژالک

کاڵەکەمارانە، کوژاڵک، جۆرێ شووتی خراپە، جۆرێک ھەنیە کۆڵەی خراپە.

  • ژاژ (بە کورمانجی: Jaj)
Jaj - ژاژ

ڕووەکێکی بۆن خۆشە و گوڵی سپیی ھەیە. لە ڕووەکی Artemisia maritima دەچێ و زۆریش بێ تامە. لە فۆلکلۆر دا ئەڵێن ھەرچێ وشتر دەیجوێ و کاوێژی دەکاتەوە ھیچ تامێکی لێ ناچێژێ، لە داخان قووتی ئەدات. دەگەڵ پەنیر و شیرێژی دەکەن.

  • گیاپەنجە

پەنجۆڵە ژەن، گیایەکە لە بنەماڵەی Cruciferae. بە ئینگلیزی: St. Mary's flower ناوی لاتینی: Anastatica hierochuntica

  • پاقلینچکانە

پاقلینجک، پاقلانچک، گیایەکی ڕەوانە و گەڵای ددانەدارە، گیایەکە لە پڕپڕە دەچێ و بۆ خواردن دەبێ.

  • پاقڵۆزە

گیایەکە تۆزێک تیژە و دەخورێ.

  • پاپڕیک

جۆرێک گیای خۆڕستە لە کوردستاندا زۆر دەڕوێ.

  • پاپۆنە گەڵەشێر

یان پۆپنە کەڵەشێرە، پۆپنە کەڵەباب، تاج خروس، تاج کەڵەشێر. ناوی لاتینی :Amarantus ‌ ، بە ئینگلیسی ‌ Velet flower

  • پاڤک

پیشۆک، ھاپلۆک، حەپلۆک، پیڤۆک، گیایەکە بنەکەی وەک پیازی چووکە وایە، بەڵام تامی زۆرخۆشە و تامی پیاز نادا، لە لادێکاندا سەلکەکەی دەبرژێنن یان ئەیکوڵێنن و ئەیخۆن.

  • پەپکە چەورە

پەپکە پەنیر، کولێرە چەورە، پەپکە ملیچکانە، پەپکەمولووچکانە، گیایەکە لە سەر زەوی درێژ دەکێشێ و بەرێکی ھەیە وەک پەنیر دەچێ. نانە حاجی لەگ لەگ. ناوی لاتینی: Malva neglecta .و Malva pusilla

  • پتۆت

گیایەکی ھاوینییە پنجی گەورەیە تا دووبستان بڵند دەبێ، گەڵاکانی ورد و چکۆڵە و خزن و شتێکی پڕ ڕەنگە، جلک و بەنی پێ ڕەشدەکەن. گوڵی بە تۆپەو بە سوور دەنوێنێ لە بنەوە لکان نادات شیرەکەش و گیایەکەشی زۆر تاڵن، شیرەکەی چەند جارێکی لە چاوی تانەدار کرێ چاکی دەکاتەوە، تا ساڵێکیش ھەڵدەگیرێ، شیرەکەی بەسەر کڵۆشەکردا بکرێ و ھڵبگیرێ باشە.

  • گیائاڵۆش‎

گیایەکە لە تیرەی "Labiatae" کە بۆ دەرمانی زۆر دەردان دەشێ. بە ئینگلیزی: Bear's Breech ناوی لاتینی: Acanthus mollis L.

  • گیا دۆخوا

گیایەکە لە تیرەی "Labiatae" کە بۆ دەرمانی زۆر دەردان دەشێ. ناوی لاتینی:Marrubium vulgare ، بە ئینگلیزی: Common white horehound

  • گویژە سوورە

‎گویژی سوور، بلچە سوور، گۆیژە سوورە، جۆرێ گویژە رەنگەکەی سوورە، زۆرتر بە شێوەی دێمی و خۆڕست دەڕوێ. ناوی لاتینی: Crataegus Monogyna

  • گویژە مازنیی
گویژە مازنیی

بنچکێکە بۆ دەرمان دەشێ، دارێکە لە تیرەی "گوڵ سوورەکان" Rosaceae. سەیری ئەزگڵ بکە. ناوی لاتینی: Mespilus germanica ، Medlar tree

  • پەرەنێشک

نووسکە، نوسەنەک، دڕکێکە کە بە جل و سیپاڵدا دەنووسێ.

  • پەزیشکە

کونجرکە، قونجرکە، نووسەکە، کە بە جلەوە دەنووسێ.

  • پەرۆش

گیایەکە گەڵای وەکوو گوێی تاجی وایە و قەراخی گەڵاکانی وەکوو دمی مشاری و دڕواوییە، چەند گوڵێکی زەردی دڕواوی دەردەکات.

  • پەشیمان‎

گوڵە ھەژار، ئەمە ناوێکی فەرانسەیی یە بۆ گوڵێکی جوان لە تیرەی "بێگونیاکان" Begoniacées،کە لە بنەڕەتەوە لە ئامریکای نێوەندیەوە ھاتووە، نزیکەی ٤٠٠ جۆر لەم گوڵە ناسراوە کە زۆربەیان گوڵی جوانی ڕەنگ سوور، قاوەیی، سپی، ئەرخەوانی و پەمەییان ھەیە. خەڵکی کوردستانی گەرمێن پێی ئەڵێن "شوکری خان" یان "شوکرێ خانم" گوڵەکانی سوور و باڵا کورت و لاسکی باریک و قڕۆڵە. لە بەر جوانی گوڵەکانی لە گوڵداندا دەچێنن. سەیری بێگونیا بکە. ناوی لاتینی: Begonia ، بە ئینگلیزی: Eagle's head

  • دارچەم

دارێکە لە داربی دەچێ، بەڵام تۆکڵی دارەکەی زبرترە و گەڵاکانیشی لە گەڵابی چووکەترە.

  • چەپۆڵە شێرە

رووەکێکی کوێستانییە لە پەنچەی شێر و پشیلە دەچێ.

  • چەدەنە

ڕەیحانە کێویلە.

  • چەپچەپی

ڕووەکێکە گوڵ زەرد و چەرموو، لاسکەکەی کلۆرە، گەڵاکانی پەنجەیی و لاسک و گەڵاکانی تووکنن. ئەم ڕووەکە زۆرتر لە مێرگاندا دەڕوێ. دەڵێن بۆ نەخۆشی باداری باشە. بەڵام مەڕو گا زۆری بخۆن بای پێدەکەن و لەوانەشە پێی بقڵەشێن.

  • چەپچەپی

ڕووەکێکە بە کۆمەڵ لە مێرگان شین دەبێ و قاسکی کلۆرە، لە تەن و قەدیدا گوڵی زەرد زەرد دەدا، ھەر جوانە سەیری بکەی، جاری واھەیە دەشتێک یان مێرگێک دادەگرێ.

  • پەردە عرووس

ناوی لاتینی Physalis alkekengi وەوی پشت پەردە، بووکی پشت پەردە، کاکنجی، (پەردەعروسێ لە پەردەی سووردا/ نازو نووزیەتی بەسەر چنووردا) "پیرەمێرد". سەیری بزگیلە بکە.

  • پەرەسپیلکە

گیایەکە وەک گەنم دەچێ، لە سەرسەرەوە چەند لقێکی باریکی وەکوو خەیاتە دەردەکا. بە کوڵاویی لە نێو دەمو زاری ئێشاو بگیرێ چاکی دەکاتەوە.

  • پەرەک

دارێکە زۆر لە قەراخ ئاودا ئەڕوێ، بەڵام لە ویشکانیش دا ھەیە، باڵای ئەگاتە ١٥ میتر و دارەکەی سوورە و لە بەر خۆڕاگری لە دارتاشیدا بەکار دێت. Poplus euphratica

  • پەلمەوێش
  • پەلە بی

گەڵابی، گەڵای داربی، لە کوردەواریدا دیکوڵێنن و بۆ دەرمانی ژانەسک دیخۆنەوە. سەیری دار بی بکە.

  • پەلەشوانە‎

گیایەکی کوێستانییە‌ ئەخورێ.

  • پەلوک

سەیری ئاڵەکۆک بکە.

  • پەلکەدراوە

پلکەبەدراوە، گیایەکە دوو بست دەبێ و گەڵای وەکوو پارەیە، گوڵی زەردە دووای گوڵەکان، کە گوڵەکانی وەرین لە جێگای وان چتێکی باریک و خڕ دەردەکات وەکوو ئەنگوستیلەوان.

پەلی سیاوەشان‎ چەمە سیاوڵە، قەیتەران، گیایەکە گەڵای وەکوو گەڵای کەرەووزە و لاسکی باریک و درێژە و زۆر ڕەشە لە بن کاچ و قەلبەزدا سەوز دەبێ بۆ زۆر جۆرە دەرمانان بەکار دێ.

  • پەنوور

پەنیرۆک، پەنیرۆچکە، گیایەکە بۆ تفاقی زستانی وڵاخان دەکرێتە گێشە.

  • پەپەڕووشە

زانیاری سنچکە، جۆرە بەرێکی دار مازووە. لە کوردەواریدا پەپەڕووشە و گزگڵ و ڕەگی دار شێن بۆ تاڵ دان خۆشە کردنی مەشکە بەکار دێنن.

  • گوڵەکەلەم
گوڵەکەلەم

ناوی ئینگلیزی: Cauliflower

  • گوڵە پەڕشت

پەڕشت، یەکێک لەو رووەکانەیە کە وەک گەنم دەچێ و لە کوردەواریدا زستانان چێشتی لێ دروست دەکەن بۆ نەخۆشی و سەرماخواردووی و ھەڵامەت. بە ئینگلیزی secacer یە.

  • گوڵە کەنگر

دڕکی قنگر، قنگری پیر، تەنیا گوێدرێژ لەم تەمەنەدا دەیخوا و کاتی دوورینی ھاتووە

  • گەڵا چۆنەر

Beet، beetroot، ناوی لاتینی Beta vulgaris، B. rapa چۆنەر، چوەنەر، سڵق، سلکێ سۆر، ڕووەکێکە لە تیرەی "ئەسپەناخیەکان" Chénopodiacées

  • گەڵای داربەڕوو‎

ناوی ئینگلیزی: querrob، گەڵای دارێکی کوێستانییە کە لە کوردستاندا زۆرە. بەرێک دەگرێ بە ناوی بەڕوو کە دوای ئەوە پەڵەی پاییز لێیدا دەیبرژێنن و دەیخۆن و تۆکلێ بەرەکەشی بۆ رەنگ کردنی بەن و خوری بەکار دەێت. ناوی لاتینی Quercus ناوی ئینگلیزی Pedunculate Oak

ناوی لاتینی Platanus orientalis، پەلی دار چنار، گەڵای دارێکی باڵابەرزە کە زۆرتر لە گوێی ئاو و لێواری چۆم و رووباردا دەڕوێ.

  • بی

دارێکی لێواری چۆن و قەراخی ئاوە. ئەم دارە چەندین جۆری ھەیە. کۆڵە بی و شۆڕە بی دووان لەوانن.

  • چەلێ‎

ڕووەکێکە وەکوو کەما و لۆ


  • پڕپار

پڕپڕە

  • چاڤ ماسی
  • چەقلۆک

ڕووەکێکە ڕەنگ سپی.

  • چاڤشین

گوڵێکە. فەرھەنگی کوردستان.

  • چەقە بی

داربیی خۆڕست. جۆرێ داربی خراپە.

  • چمن

باخی دار چنار یان بی یان تەورێزی.

  • چووزە شوانە

ڕووەکی بەھارییە بە ناسکی ئەخورێ.

  • پووشکینیا

puscsci

چاڤ چیلک چاوەگا، ڕووەکێکە.

چوزین ڕووەکێکی بۆنخۆشە.

ژاژ چیت، چیتک، قەمیش، سەیری قامیش بکە. ە.ب.


گەنم ناوی لاتینی Triticum aestivum

پێورچە گیایەکی کوێستانییە گەڵاکانی وەکوو کاھوو وان و وڵاخ دیخوا.

چەمە مارە ناوی ئینگلیزی : wild bastard gress چەمە مارە، گیایەکە بۆ دەرمان دەشێ. سەیری پسڵ بکە. ناوی لاتینی Lepidum cardaria draba

  • گەوڵە
  • گوڵ پرشنگ

Star of Bethlehem ناوی لاتینی Ornithogalum stachyoides پرشنگ، سەیری ھەسارە ژمار بکە.

  • پێ پشیلە

Antennaria dioica L. گیایەکە گوڵەکەی لە پەنجەی پشیلە دەچێ.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

  1. کوردستانی نوێ - ھەموو شتێک لەبارەی ڕووەکەوە