سەروەری
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
سەروەری چۆنێتیی دارابوونی دەسەڵاتی باڵا و سەربەخۆ بەسەر ڕووبەرێکی جوگرافیایییە.[١][٢] سەروەری دوو جۆرە: ناوخۆیی و دەرەکی. سەروەریی ناوخۆیی بریتییە لەو دەسەڵاتەی کە ھەر دەوڵەتێک بەسەر شارۆمەندانی خۆی ھەیەتی. ئەم جۆرە سەروەرییە خۆی دوو لقی لێ دەبێتەوە: سیاسی و دادپەروەرانە. سەروەریی دەرەکی بریتییە لە مافی پێوەندیگرتن لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە و مۆرکردنی ڕێکەوتننامەکان یان ڕاگەیاندنی شەڕ.[٣]
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ↑ پێناسەی sovereignty (= سەروەری)، وشەنامە و زانیارینامەی WordIQ.
- ↑ سەروەری، زانیارینامەی بریتانیکا.
- ↑ ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، وەشانخانەی زانستگەی کوردستان، ٢٠١٠، لاپەڕەی ٢٢٦.