مەھاتما گاندی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لەدایکبوون موھەندس کەرەمشاند گاندی.
٢ی تشرینی یەکەم، ١٨٦٩
بوربەندەر،گاجارات،ھیندستان.
مەرگ ٣٠ی کانوونی دووەم، ١٩٤٨ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
نیودلھی، ھیندستان
ھۆکاری مەرگ تیرۆرکردن بە دەستی توندوتیژێکی ھیندۆسی.
نەژاد ھیندی
ئایین ھیندۆسی
ھاوسەر کاستوربا گاندی
منداڵەکان ھاریلال
مانیلال
ڕامداس
دێڤداس
دایک و باوک پوتلیبای گاندی (دایک)
کەرەمشاند گاندی (باوک)
واژۆ

موھانداس کەرمچاند گاندی (ماوەی ژیان: ٢ی تشترینی یەکەمی ١٨٦٩ تاکوو ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨) لە ٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٦٩ لە (بور بەندەر)لە ناوچەی (گاجارات)ی ھیندستان لە خێزانێکی پارێزەر کە باکگراوندێکی سیاسی دوورودرێژیان ھەیە لە دایک بووە،لە رابردوودا باپیری و پاشانیش باوکی سەرۆک وەزیرانی ناوچەی (بور بەندەر)بوون. وەک لاوە ھاوتەمەنەکانی خۆی لەوڵاتەکەیدا زوو چۆتە بنباری ژنھێنان و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ژنی ھێناوەو چوار منداڵی لەو خێزانەی ھەبووە.لەساڵی ١٨٨٨ بۆخوێندنی یاسا چۆتە لەندەن ولەسەرەتادا ویستویەتی وەکو ھەرگەنجێکە رۆژھەڵاتی کە چووبێتە رۆژئاوا ژیانبەسەر بەرێت،بەڵام ھەرزوو بەڵانسی خۆی وەرگرتۆتەوەوپەیوەست بۆتەوە بە خوێندن و ئاینەکەیەوەو بەردەوام لە ھەوڵی زیاتر خۆرۆشنبیریکردندا بووە. ئەو کەسێک بووە کە پشتی بە خوراکی گیایی بەستووەو کۆمەڵەیەکیشی لەوپێناوەدا دامەزراندبوو. وەختێک خوێندنی یاسای تەواوکردوو لەساڵی ١٨٩١ گەڕایەوە ھیندستان ھەستیکرد کە لەکاری پارێزەریدا ناگاتە ئامانج ولەگەڵ ویستی ویدا یەکناکاتەوە، رێگایەک نیە بۆ سەرکەوتن ،بۆیە دەمێک کاری عەریزەنووسی دەکات ،پاشان بەگرێبەستێک بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ کۆمپانیایەکی ھیندیروو دەکاتە (ناتال)لەباشووری ئەفریقیا بۆ کارکردن. لێرەوە بە سەرەتاکانی تێکۆشانی ناتوندوتیژی ئاشنا دەبێت.

گاندی وھاوسەرەکەی[دەستکاری]

ساڵی ١٨٩٣ گاندی وخێزانەکەی چوونە ناوچەی ناتال لە باشوری ئەفریقیا و دەستیبەکارەکانی کرد،لەوێدا ئاشنابوو بە ململانێی و تێکۆشانی ناتوندوتیژی.ناوچەکەی ئەو شوێنێکی کرێکاری بازرگانی بوو .کرێکاران دابەشببوون بەسەر سێ بەشدا: بەشێکیان عەرەبی موسڵمان بوون ،بەشێکی دیکەیان ھندۆس بوون .سێیەمیشیان مەسیحی بوون،لەنێوانیشیاندا پەیوەندییەکی کەم ھەبوو. ھەر لەوێدا گاندی ئاشنابوو بەسیاسەتی رەگەزپەرستی حکومەتی باشووری ئەفریقیا کە ئەوکات ھندستان وباشووری ئەفریقیا لەژێر دەسەڵاتی بەریتانییەکاندابوون. ئەو بەوە ئاشنابوو کە حکومەتی رەگەزپەرتی باشووری ئەفریقیا لەرێگەی دەرکردنی یاساو باجەوە فشاری زۆر دەخاتە سەر دانیشتووانی رەسەنی وڵاتەکەو رێگەگرتن لە ھاتنی ئاسیاییەکان. لەو ماوەیەی لەوێمایەوە ماڵەکەی کردە شوێنی دیدار لەگەڵ تێکۆشەران و ھاورێیانیداو ھەژارەکانی کردە ئامانجی کاری و خۆی فێری کاری فریاکەوتن کردو داھاتەکانی ھەموو بۆ ئەوکارانە خەرج دەکرد واتا ھاوکاریکردنی ھندی و ھەژارەکان.ئەو ھەزاران عەریزەی بۆ رەشپێستەکان نوسی دژ بە دەسەڵاتی سپی پێستەکان. ھەروەھا رێکخراوی(کۆنگرەی ھیندی) دروستکرد،بڵاوکراوەی(رای ھیند)ی دەرکرد کە بە زمانەکانی ئینگلیزی و سێ زمانی ناوخۆیی ھندی دەریکرد و،لەگەڵ ھاوڕێکانیدا چوونە دەرەوەی شارو ناوچەیەکیان بۆخۆیان دروستکرد بە ناوی (فینیکس) لەساڵی ١٩٠٤. واتە دوای ئەوەی کە بڕیاری دا بمێنێتەوە لە باشوری ئەفریقیا. مانەوەکەی بەھۆی ئەوەوە بوو کە دەسەڵاتداران بڕیاریاندا کە دەرفەت نەدەن بە ھندییەکان بەشداری دەنگدان بکەن.بەھۆی شارەزای لەبارەی یاساکانەوە گاندی توانی داوای ھندییەکان لە دەسەڵاتداران بباتەوەو بەشداری ھەڵبژاردن بکەن. ئەو چەندین جار رووبەڕووی دەستگیرکردن بۆتەوە کە دواینیان لە ساڵی ١٩٠٦ بوو بە ھۆی تازەنەکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بە پێی یاسای نوێ کەبەیاسای ئاسیاییەکان ناسرا. بەرامبەر بەو یاسایە خۆپیشاندانی گەورەی ھندییەکان دروست بوو ،چینییەکانیش چوونە ریزیان.،بەم ھۆیەوە زیندانەکان پڕاوپڕبوون لە ئاسیایی. گاندی ھندیییەکانی ھاندا کە شاندێک بنێرنە بەریتانیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داواکانیان.گاندی بۆ تێکۆشانی مەدەنی یاسایی دژ بە یاسا ئاسیاییەکە چەند مەرجێکی دانا :

  • ئەگەر یاساکە جێبەجێکرا دەبێت بەشداری خۆپیشاندان بکات.
  • پارە کۆکردنەوە بۆ سەفەری شاندەکە بۆ بەریتانیا.
  • ژمارەی شاندەکە دیاریکراوبێت.

شاندەکە لەبەیتانیا چاویان کەوت بە وەزیری ناوچە کۆلۆنیالکراوەکان کە لەرووی شاندەکەدا بێزارە خۆی دەربڕی ،بەڵام لەژێرەوە ھانی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەی باشوری ئەفریقیای دا کە یاساکە جیًبەجێبکات وخودموختاری پێببەخشێت. بۆیە یاساکە جێبەجێکراو گاندی و سەرکردەکانی دیکە خۆپیشاندانەکان دەستگیرگران و دواتر دەسگیرکرایەوەو،جارێکی دیکە لەساڵی ١٩٠٨ زیندانی کراوو پاشان بەردرا. گاندی و یاوەرانیھەستیانکرد کەبوونەتە ئامانجی پۆلیس بۆیە بڕیاریاندا کە بەرگەی ھەڕەشەولێدان و برسێتی بگرن و پەنانەبەنە بەر توندوتیژی. دەنگوباسی ئازاردانی ھندییەکان لە باشوری ئەفریقیا گەیشتەوە ھیندستان.بۆی لەژێر فشاری خەڵکدا حالمی وڵات ناڕەزاینامەیەکی نارد بۆ باشوری ئەفریقیا لەوبارەیەوە. دۆخەکە وەکو خۆی مایەوە تا لەساڵی ١٩١٤ دەسەڵاتداران داوای یەکلاکردنەوەی کێشەکەیانکردو،بەشێوەیەک لە شێوەکان چارەکراو،تێکۆشانی ناتوندوتیژی لەوێدا وەبەرھەمھات. ساڵی ١٩١٥ گاندی گەڕایەوە ھیندستان و دەستی کردەوە بە تێکۆشان لەلایەک رووبەڕووبوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان کە توێژی پەسندنەکراوەکان(المنبوژین) توشی ببون کە گاندی بە (منداڵەکانی خودا)ناوی بردن،لەولاشەوە دژ بە داگیرکەری بەریتانی.

لە ئاستی ناوخۆ: لەبەرامبر یاسای جیاوازیکردن و دانانی نوێنەری کەم بۆ پەسندنەکراوەکان لە ھەڵبژاردنەکاندا،گاندی بڕیاری مانگرتن تا مردنی دا.ئەمەش لایەنەکانی ناچارکرد رێکەوتنی (بۆنا) مۆربکەن و نوێنەرایەتی پەسندنەکراوەکان زیادبکەن. لەئاستی داگیرکەراندا: بەشێوەیەکی گشتی ھەڵوێستی مەبدەئی وتووند بووە بەرامبەر بە داگیرکاری،بەڵام لەوتووندییەوە ھەندێک جار نەرمی نواندووە وەکو قۆناغێکی تاکتیکی.بۆنموونە لەکاتی شەڕی یەکەمی جیھانی لەتەک بەریتانییەکاندابووە دژ بەنەیارانیان،ھەر لەسەرداوای حاکمی بەریتانیش بەشداری کۆبوونەوەی سەربازی کردووە لە (دلھی) زۆرجاریش نەیارانی بەمانە تاوانباریانکردووە. بەڵام لە ھەمان کاتدا لەساڵەکان ١٩١٨-١٩٢٢ بەراشکاوی زۆر سوور بووە لەسەر سەربەخۆیی ھیندستان. لەساڵی ١٩٢٢ یشدا سەرکردایەتی بزاوتێکی جەماوەری مەدەنی کرد دژ بە بەریتانییەکان،کە لە ئەنجامدا پێکدادان روویدا،ئەوەش وایکر کە گاندی بزاوتەکە رابگرێت ،بەڵاًم بەریتانییەکان بڕیاریاندا شەش ساڵ دووریبخەنەوە،بەڵام لەژێر فشاری لایەنگرانیدا ساڵی ١٩٢٤ ھێنایانەوەو ئازادیانکرد.

رێپێوانی خوێ[دەستکاری]

داگیرکەری بەریتانیا رێگەی بە ھیندییەکان نەدەدا لە پیشەسازی خوێدا کاربکەن.بۆیە گاندی بیری کردەوە ئەو یاسایەی کە رێگری دەکات پێشێلی بکات و خەڵکی بۆ بجووڵێنێت،ئەوە بوو رووەو دەریا رۆشت بۆ دەرھێنانی خوێ و بەھەزاران میلی بڕی لە گەڵ یاوەرانی لەو پێناوەداو،بێگومان یەکەم چنگی خوێی لەسەر دەریا گرتەدەست،ئەمە بەریتانییەکان زۆر پەستکرد، و بووە ھۆی ئەوەی بیخەنە زیندانەوە،لەو کاتەی ئەو لەزینداندا بوو ھەزاران لەلایەنگرانی کەوتنە زیندانەوەو لێوانلێوی زیندانەکان لە تێکۆشەرانی ناتوندوتیژی بوو ’فشاری شەقامیش ھەر درێژەی ھەبوو .دواجار بە ناچاری بەریتانییەکان لەگەڵ گاندیدا لە ساڵی ١٩٣١ ( رێککەوتننامەی_دلھییان) مۆرکرد کە بەندەکانی لەبەرژەوەندی ھەردوولادابوو،بەمەش رێپێوانی خوێ بە ئامانج گەیشت و کۆتایی پێھات.

ساڵەکانی کۆتایی تەمەنی[دەستکاری]

ساڵی ١٩٣٤ گاندی دەستیکێشایەوە لە کارکردنی حزبی لەنێو ریزی (حزبی کۆنگرەی ھیندستان)و’بەتەواوی خۆی داوە بەرکارکردن لە پێناوی چاکسازی ئابووری کە گوندەکانی ھیند پێوەی دەیانناڵاندو،داوەی لەحزبی پێشووی کرد کەبەشداری ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٣٧ بکات کە یاسای نوێ تائاستێک شەفافیەتی دەستەبەرکردووە لە ھەڵبژاردنەکاندا. بەڵام سەرلەنوێ و لەساڵی ١٩٤٠ دەستی دایەوە خۆپیشادانی درێژخایەن وماوەی یەک ساڵی تەواوی خایاند.ئەو دەم بەریتانییەکان بە شەڕی جیھانی دووەمەوە خەریک بوون ،بۆیە وەفدێکیان ناردەلای بزوتنەوەسەبەخۆخوازەکانی ھیند بۆ بارودۆخ ئارامکردنەوە،بەڵام رازینەبوون.بۆیە لەساڵی ١٩٤٢ گاندی گوتارێکی گرنگی پێشکەشکرد کە تیایدا بە بەریتانییەکانی گوتبوو( ھیند بەجێبھێڵن تاوەکو رێزدارن) ،بەریتانییەکان بەم گوتارە رازینەبوون ،بۆیە وێڕای ئەوەی کە گاندی پشتگیری ئەوانیکردلەشەڕی جیھانی ،بەڵام خۆی ولایەنگرانی کەوتنە زیندانەوە،تا لەساڵی ١٩٤٤ ئازادکرا. لەساڵەکانی ١٩٤٤ و ١٩٤٥ وەختێک کە ھیند بەرەوسەربەخۆیی دەڕۆشت مەیلی جوداخوازی لەنێوموسڵمانەکانی ئەوێداسەریھەڵدا بەسەرۆکایەتی(موحەممەد عەلی) ئەمەش بووە ھۆی شەڕێکی خوێناوی لەنێوان موسڵمان و ھیندۆسەکان،گاندی ھەوڵیدا یەکێتی نیشتمانی بپارێزیًت،بەڵام بێسوودبوو،تاکارگەیشتە جیابوونەوەو ئەوەش شەڕی ھیندوو پاکستانی لێدروست بوو بەھۆی کشمیرەوە. لەنێوخۆی ھیندیشدا کەمینە موسڵمانەکان بوونە ئامانجی تووندڕەوە ھیندۆسییەکان،گاندی بەردەوام داوایدەکرد کەرێزیان لێبگیرێت و ئازار نەدرێن.ئەو ھەڵوێستەی گاندی تووندڕەوە ھیندۆسەکانی تووڕەکرد،بۆیە بڕیاریاندا بیکوژن،ئەوەبوو لە بەرواری ٣٠ی شوباتی ١٩٤٨ لەتەمەنی ٧٨ ساڵیدا بەدەستی تووندڕەوێکی ھیندۆسی کوژرا.شایەنی باسە پێشووتر پێنج جار رووبەڕوی ھەوڵی کوشتن ببۆوە.

سەرچاوەی ئیلھامەکانی گاندی لە ناتوندوتیژیدا[دەستکاری]

وێڕای ئەزموونی فێربوونی لە ژیانی رۆژانەوە لە باشووری ئەفریقیاو وڵاتەکەی خۆی کەشوێنی ناکۆکی بوون،لەھەمانکاتیشدا گاندی وەکو کەسێکی رۆشنبیر لەژێر کایگەری چەندین بیروبۆچوون ونوسەرو کتێبدابووە.لەوانە (سروودی تۆباوی) کە داستانێکی شیعری ھیندۆسییە لە سەدەی سێزدەی پێش زاین نوسراوە و بە فەرھەنگی رۆحی خۆی داناوەو بۆی گەڕاوەتەوە. ھەروەھا کتێبە( ئامۆژگاری چیا) ی ئینجیل و کتێبی ( تا دوا پێاو)ی فییلەسووفی ئینگلیزیجۆن راسکین)کە باس لە باشەی ھەموو جۆرەکانی کاری دەستەجەمعی دەکات،لەولاشەوە کتێبی (ھەڵگەڕانەوەی مەدەنی) ی شاعیری ئەمریکی دیڤد تۆرۆ.لەتەک ھەموو ئەوانەشدا لەژێر کاریگەری گەورە ئەدیبر روسی (تۆلستۆی)دا بووە. باوەڕە سۆفیگەرییەکانی خۆشی لە کەمخواردن وسادەپۆشین و بێدەنگی (بەتایبەتی ھەموو دووشەمووانێک بێدەنگە نواندوو لە ھەفتەدا) ،ئارامگرتن وپەلەنەکردن لەھەڵسوکەوت و بڕیارداندا،ئەو یڕوایەی لادروستکردبوو کەدەبێت مرۆڤ پێش ئەوەی ھەوڵی گۆڕینی خەڵکبدات ،دەبێت خۆی بگۆڕێت.

گاندی و ناتوندوتیژی[دەستکاری]

گاندی بە دامەزرێنەری جۆرێک تێکۆشان دادەنرێت کە لە سیاسەتناسیدا پێی دەگوترێت (بەرەنگاربوونەوەی ئاشتیانە) یاخود فەلسەفەی ناتوندوتیژی(ساتیاراھا). کە لەسەر چەندین بنەمای ئاینی و سیاسی و ئابووری دامەزراوە و لەکورتیدا ناوەڕۆکەکەی بریتییە لە ئازایەتی وراستی و ناتوندوتیژی،کە ئامانجی نوشوستگەیاندنە بە دوژمن لەرێگەی ھوشیاری تەواو بەرامبەر بە کێشەکەو دروستکردنی ھێزی ناتوندوتیژی لەبەرامبەریدا. ناتوندوتیژی بەلای گاندییەوە بە قۆناغدا گوزەر دەکات لەلایەک گەورەکردنی گرفتەکە ،لەولاشەوە ھاندنی خەڵک لەدژیدا،چ بەئامانجی لەناوبردنی یان گچکەکردنەوەی یاخود ھەرنا گەورەتر نەبێت گرفتەکە.بەڵام لای گاندی دوائامانج لەناتوندوتیژیدا کۆتایی پێنایەت ،بەڵکو پێی وایە ئەگەر زەروورەت خواستی بەناچاری پەنادەبرێتە بەر توندوتیژی.