باراک ئۆباما
| باراک ئۆباما | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٨ August ١٩٦١ ھۆنۆلولو ، ویلایەتی ھاوایی |
| پیشە | سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| حیزبی سیاسی | حیزبی دێموکرات |
| بیروڕای ئایینی | مەسیحی |
| منداڵەکان | مالیا ، ساشا |
| واژوو | |
| ماڵپەڕ http://www.barackobama.com/ |
|
باراک حوسێن ئۆبامای دوھەم ( بە ئینگلیسی:Barack Hussein Obama II ) لە دایک بووی ٤ August ساڵی ١٩٦١ لە ویلایەتی ھاوایی ، ئەندامی حیزبی دێموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، سیناتۆری ویلایەتی ئیلینووا ، چل و چوارەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەروەھا ھەڵگری خەڵاتی ئاشتی نۆبێلە.
پێرست |
[دەستکاری] ژیان
ئۆباما له‌ویلایه‌تی كانساس هاوای له باوكێكی كینی و دایكێكیئهمریكی سپی پێست له دایك بووهدوای ته‌مه‌نی دووساڵیدا باوكی دوای ئه‌وه‌ی گه‌راوه‌ته‌وه بۆ كینیا به‌جێی هێشتوه‌و لای دایكی ماوه‌ته‌وه‌و دایكی په‌روه‌رده‌ی كردوه، دوای ئه‌وه‌ی دایكی ئۆباما شودهكاتهوه به پیاوێكی قوتابی ئیندۆنیسی به منداڵی ده‌گوازرێته‌وه بۆجاكارتا له گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و له دایكه‌وه خوشكێكی ده‌بێت به‌ناوی (مایا) نوسه‌ری ناودار سكوتتۆرۆ ده‌ڵێت ئۆباما بۆماوه‌ی دووساڵ له قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی دا خوێندویه‌تی دواتر په‌یوه‌ندی كردوه به خوێندنگه‌یه‌كی كاسۆلیكی و پاشان بووه به‌مه‌سیحی له ساڵی ١٩٩٥ دواتر دایكی به نه‌خۆشی ژێر په‌نجه مردووهله یاده‌وه‌ریه‌كانیدا ئۆباما یاده‌وه‌ریه‌كانی خۆی و دایكی نوسیوه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ئۆباما په‌یوه‌ندی ده‌كات به زانكۆی كالیفۆرنیا و به‌ر له‌وه‌ی بچێته زانكۆی كۆلۆمبیا له نیویۆرك كه دواترله ساڵی ١٩٨٣ لێی ده‌رچوه‌و بروانامه‌ی به‌كالۆریس ی له زانستی سیاسی و په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تی وه‌رگرتوه‌و دواتر له بواری ئه‌هلیدا كاریكردوه بۆ هاوكاری هه‌ژاران و لانه‌وازان،جگه له‌وه‌ش وه‌ك نوسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ئابوری بۆ رێكخراوی (بزهنس ئه‌نته‌ر ناشیوناڵ كۆربۆ رهیشن) كاریكردوه، ساڵی ١٩٨٥چوهته شاری شیكاگۆ دوای ئه‌وه‌ی كه كارێكی ده‌ست كه‌وتووه بوه‌ته به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی بوژانه‌وه‌ی گه‌ره‌كه هه‌ژار نشینه‌كان ، له‌ساڵی1991 زانكۆی یاسای له هارفارد تهواوكردوهو بوه‌ته وانه‌بێژ له زانكۆی شیكاغۆ بۆ ساڵی ١٩٩٣ .
[دەستکاری] ژیانی سیاسی
ساڵی 1996 هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران له ئیلینۆی و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چوه‌ته نێو پارتی دیموكراتخوازی ئهمریكاو له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2004 له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێس ده‌رچوه بۆ ویلایه‌تی ئیلینۆی به‌رێژه‌ی 70% له كۆی ده‌نگه‌كان له به‌رامبه‌ردا ركه‌به‌ری جمهوری27% ی هێناوه هه‌ر بۆیه‌ش بووه منداڵترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئهمریكاو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2008 خۆی پاڵاوت و ئێستاش سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه‌و پێده‌چێت جارێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن دیموكرات خوازهكانهوه بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرێته‌وه، له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رۆژنامه‌ی (یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنوت)ی ئیسڕائیلی و پێگه‌ی(ئینت) زۆر به‌راشكاوانه پشتگیریان لێكرد‌و ئه‌م هه‌واڵه‌ش زۆر بڵاو بوهوهبهڵام ئۆباما دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان ئه‌م پشتگیریه‌ی به به موباده‌ره‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی وهسفكردو وته‌كانی له پێگه‌ی (واینت) گۆران. له وتلرهكهشیدا كه له به‌رده‌م رێكخراوی (ئیبپاك) ی ئیسرائیل‌دا بۆ ئاماده‌بوان دابووی وتی: قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌مێنێته‌وه‌و پێویسته به یه‌كگرتووی بمێنێته‌وه، كه میدیاكانی جیهانی ئیسلامی به‌ته‌واوی وروژاند‌و سه‌ركردایه‌تی فه‌له‌ستین و حیزبه‌كانی فه‌له‌ستین به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌وكاتی ئۆبامایان دایه‌وه‌و دواتر له چاوپێكه‌وتنی كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن) له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا وتی: ئه‌م بابه‌ته به‌جێ ده‌هێڵین بۆ رێكه‌وتن و وت‌و وێژی هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك كه فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیلن ، له رۆژی ٥ ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ٢٠٠٨ دوای راگه‌یاندنی ئهجامهكانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردراو دوای ئه‌وه‌ی كه بوه سه‌رۆك بریاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای دا له عێراق كه له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بانگه‌شه‌ی ده‌كرد بۆ گێرانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان به‌ڵام ئه‌و بریاره ته‌نها بۆ عێراق بوو له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی ئه‌فغانستان تا ئێستاش ماونه‌ته‌وه هه‌رچی ئه‌و هێزانه‌شی كه له عێراق بوون بۆ ناوچه‌كانی كهنداوو ئه‌فغانستان گوێزرانه‌وه‌و سه‌باره‌ت به به‌ڵینه‌كانی بۆ نه‌هێشتنی گرتووخانه نایاساییه‌كانی تا ئێستا به‌بێچاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه به تایبه‌تی گرتووخانه‌كانی گۆنتانامۆ كه بوه‌ته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ ئهمریكاو له سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی جۆرج بۆش دروستكراون،
[دەستکاری] کەسایەتی ئۆباما
ئۆباما کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی هەیە هەمیشە دەیەوێ وەک کەسێکی سادە دەربکەوێط نەک کەسایەتی ساسەتمەندار لەو ڕوانگەیەوەش چەندین هەنگاوی ناوە وەک :
- لە سەری ساڵدا وەک کەسێکی ئاسایی چوو بۆ شەڕە بەفر
- هەمیشە لەیاریەکانی خولی NBA باسکەی ئەمریکی ئامادە دەبێت و لەکۆتایی خوولەکەدا خەڵاتی تایبەت دەبەخشێتە ئەستێرەکانی خوولەکە
- زۆرکات دەچێتە چێشت خانە سادەکان وە خواردنی سادەش دەخوات وەک هەمبرگر و ماسی
- هەمیشە ئارەزووی لەبەرکردنی جلوبەرگی سادە دەکات
[دەستکاری] دەستکەوتی سیاسی
- کووشتنی ئوسامە بن لادەن ی سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە کەلەلایەن ئەمریکیەکان بە گەورە تیرۆریستی جیهانی ناسراوە
- کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە ووڵاتی عێراق
[دەستکاری] سەرچاوە
- ماڵپەڕی بەختەوەری
- ویکی ئنگلیزی