ئۆقیانووسی ھیند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئوقیانووسی هیند

ئۆقیانووسی هیند یان زەریای هیندی سێیەمین ئوقیانووسی گەورەی سەر زەوییە کە نزیکەی ٢٠% ئاوی جیهانی لە خۆ دەگرێت و ڕووبەرەکەی نزیکەی ٧٤،٩ ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە. قووڵترین شوێنی ئەم زەریایە ٨٠٤٧ مەتر قووڵەو بەشی زۆری زەریاکە دەکەوێتە نیوەگۆی باشووری زەوی. هەر سێ کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و ئوسترالیا دەکەونە سەر ئەم زەریایە و ئەم ئۆقیانووسە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئەتڵەسی و ئۆقیانووسی ئارام وە لە باشووریشەوە دەگاتەوە بە ئۆقیانووسی باشوور.[١]

جوگرافیا[دەستکاری]

ئەو دەریا کراوانە و تەنگەبەر و کەنداوانەی دەکەونە سەر ئۆقیانووسی هیند بریتین لە:-

ناو ڕووبەر بە کم دووجا تێبینی
کەناڵی مۆزامبیک
دەریای عەرەب ٣،٨٦٢،٠٠٠
کەنداوی عەدەن ٥٣٠،٠٠٠ بەشێکە لە دەریای عەرەب
باب المندب تەنگەبەرێکە لە نێوان کەنداوی عەدەن و دەریای سوور
دەریای سوور ٤٣٨،٠٠٠
کەنداوی عومان ١٨١،٠٠٠ بەشێکە لە دەریای عەرەب
تەنگەبەری هورمز دەکەوێتە نێوان کەنداوی عومان و کەنداوی عەرەب
کەنداوی عەرەب ٢٣٥،٠٠٠
دەریای لاکادیڤ ٧٨٦،٠٠٠
کەنداوی بەنگال ٢،١٧١،٠٠٠
دەریای ئەندامان ٧٩٧،٧٠٠
دەربەندی مالاکا دەیبەستێتەوە بە دەریای چینی باشوور
دەریای تیمۆر ٦١،٥٠٠ باکووری ئوسترالیا
کەنداوی گەورەی ئوسترالیا ٤٨٤،٠٠٠ باشووری ئوسترالیا

ئەو دەوڵەتانەی دەکەونە سەر ئۆقیانووسی هیندی[دەستکاری]

ئەفریقا[دەستکاری]

لەباشوورەوە بۆ باکوور:

ئەفریقیای باشوور، مۆزامبیک، تانزانیا، کینیا، سۆماڵیا، جیبوتی، ئیریتریا، سودان و میسر

ئاسیا[دەستکاری]

شانسینی عەرەبی سعوودیە، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، قەتەڕ، بەحرەین، کووەیت، عێراق، ئێران، پاکستان، هیندستان، بەنگلادێش، میانمار، تایلەند، مالیزیا، ئیندۆنیزیا و تیمۆری ڕۆژهەڵات. ئوردن و ئیسرائیلیش لە ڕێی کەنداوی عەقەبەوە کە لەسەر دەریای سوورە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەکەونە سەر زەریای هیند.

ئوسترالیا[دەستکاری]

ئوسترالیا و جگە لەمە دوورگەکانی کریسمس، کۆکۆس، هێرد و مەکدۆناڵد، ئەشمۆر و کارتیەر کە هەر هەموویان هەر سەر بە ئوسترالیان.

دەوڵەتە دوورگەکان[دەستکاری]

ماداگاسکار، سریلانکا، دوورگەکانی قەمەر، سیشێل، ماڵدیڤ و مۆریس و هەروەها دوورگەکانی ڕیۆنیۆن و مایۆت و ناوچەکانی باشوور و ئەنتئارکتیکای فەڕەنسا کە سەر بە فەڕەنسان و کۆمەڵە دوورگەی چاگۆس کە سەر بە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیایە.

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ http://books.google.com/?id=2pMOAAAAQAAJ&pg=PA33&dq=Indian+Ocean+20%25