گوانداران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی گیانلەبەرە مەمکدارەکان

گوانداران یان شیردەران ئەو گیانلەبەرانەن کە لە کۆمەڵەی بڕبڕەدارەکانن و خاوەن بڕبڕەی پشتن و بە شیر بێچووەکانیان گەورە دەکەن. نزیکەی ٤، ٥٠٠ جۆر گیانلەبەری مەمکدار ھەیە و مرۆڤیش ھەر سەر بە کۆمەڵەی مەمکدارەکانە. ئەو گیاندارانەی گوێیان لە دەرەوە بێ ئەوا مەمکدارن، و چەند جۆرێکی ھەیە وەکوو: ھێلکەکەرەکان، تورەگەدارەکان و... ھتد.

ھۆکاری ناولێنان[دەستکاری]

ھۆی ناونانیان بە (مەمکدارەکان یان شیردەرەکان) بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مەمکیان ھەیە و بە شیر بێچووەکانیان بەخێو دەکەن.