ڕابیندرانات تاگۆر
ڕابیندرانات تاگۆر (بە ئینگلیزی: Rabindranath Tagore، ٧ مایسی ١٨٦١ - ٧ ی ئابی ١٩٤١) شاعیر و فەیلەسووفێکی هیندییە. هەروەها هوونەرمەندیش بووە، گەلێک چیرۆک و رۆمان و درامای نووسیوە، شان بە شانی داڕشتنی مۆزیک و دانانی ژمارەیەک گۆرانیی. نووسینەکانی زۆر بەقووڵی کاریگەری هەبوو لەسەر رۆشنبیرییی بەنگالیی لەماوەی کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا. لە ١٩١٣ دا، خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەبدا بردەوە، وەک یەکەم ئاسیایی کە ئەو خەڵاتە بباتەوە. خەڵک هەروەها بە "گورودێڤ" یش ناوی دەبەن.
تاگۆر لە ساڵی ١٨٦١ لە شاری "کالکتا"ی هیندستان لەدایک بووە. ئەو بەڕەگەز بەنگالییە. تاگۆر یەکەم هەڵبەستی خۆی لە تەمەنی هەشت ساڵیدا نووسیوە، دواتر گەورەترین و یەکەمین قەسیدەی خۆی لە ١٨٧٧ دا بڵاوکردۆتەوە. یەکەم کورتە چیرۆک و دراماکانی لە تەمەنی شانزەساڵیدا نووسیوە.
کارە گەورە و مەزنەکان تاگۆر: "گیتانجالی"، "گۆرا"، "گاری بایری (نیشتمان و جیهان)" لەخۆ دەگرێت، هەروەها چەندین کاری ئەدەبی و هوونەریی تر. تاگۆر جگە لەمانە، چاکسازێکی رۆشنبیریی بوو.