کارڵ مارکس
| لەدایکبوون | ٥ی مهی ١٨١٨ ئاڵمانیا |
|---|---|
| مەرگ | ١٤ی مارچی ١٨٨٣ لهندهن، بریتانیا |
| ھۆکاری مەرگ | نهخۆشی جهرگ |
| شوێنی گۆڕ | گۆرستانی هایگهیت |
| نەتەوە | ئاڵمانی |
| نەژاد | ئاڵمانی |
| پەروەردە | بهکالۆریۆس له بواری یاسا له زانکۆی بۆن، ساڵی ١٨٣٣، دکتۆرا له فهلسهفه ساڵی ١٨٤٠ |
| پیشە | فهیلهسوف، رووناکبیر، ئابووریزان، ڕۆژنامهنووس، نووسهر، کۆمهلناس |
کارڵ هێنڕیش مارکس (١٨١٨-١٨٨٣) (بە ئنگلیزی :Karl Heinrich Marx ) خاوەن بیر، فەیلەسووف، مێژووناس، کۆمەڵناس، ئابووریزانی ئەڵمانی و یەکێک لە کاریگەرترین خاوەن بیرەکان لە سەرانسەر دونیادایە. نووسەری کتێبی "سەرمایه" گرینگترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بووه و بە هاوکاری فرێدریش ئەنگەڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست، مێژووییترین نووسراوی بزووتنەوە سۆسیالیستیەکانیان نووسی.
پێرست |
ژیان [دەستکاری]
]
لە ساڵی ١٨٤١دا و بە پێشکەشکردنی ئامیلکەی دوکتوراکەی سەبارەت بە جیاوازی دوو "فەلسەفەی یۆنانی" خوێندنەکانی زانکۆی کۆتایی هێنا. لەو کات و ساتەدا بیرۆکەکانی هێگێل لە مێشکیدا بوون، خۆی بە هێگڵی دەزانی و ڕوانگە ماتێریالیستی و دژە ئایینەکانی ئەو سەردەمەی ئاڵمانیای پەسەند ئەکرد.
دواتر پێکەوە لەگەل فرێدریش ئەنگەڵس دەستیان بە کار کرد، پەیوەندی لەگەڵ چوارچێوی بیر و ڕا گۆڕینەوەی زانکۆکانی ئاڵمانیا پچران و لە بزووتنەوە کرێکاریەکانی ئورووپا بەشدار بوو.
ساڵانی کۆتایی ژینی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ بوو، بە دوور خستنەوە لە وڵات، لە لەندەن ڕابرد و هەر لەوێشدا چاوی نایە یەک. بیر و ڕاکانی تەنانەت لە سەردەمی خۆی پاڵپشتی زۆری هەبوو بەڵام دوای خۆی و هاتنە سەرەوەی بۆلشێڤیکەکان لە ڕووسیا، مارکسیزم و کۆمۆنیزم لە دونیادا پەڕەی سەند.
ئەگەرچی زۆرێک لە کەسایەتیەکان و بزووتنەوەکان خۆیان بە مارکسیست دەزانن بەڵام ڕوون نیە جیایی ئەوان لەگەڵ مارکسیزمی ڕاستی چۆنە. جارێک مارکس بۆ نیشان دانی ناڕەزایەتی بەوانەی ناوی خۆیان مارکسیست ناوە وتی: هەر باشە ئەزانم کە بۆخۆم مارکسیست نیم.
لە ساڵی ٢٠٠٥دا بی بی سی دەستی کرد بە ڕاخوازیێک کە ٢ ملیۆن کەس بەشدار بوون تێیدا، مارکس وەک کاریگەرترین کەس لە سەر بیری گشتی لە هەزارەی دووهەمی زایینی ناسرا. دوای ئەو ئەلبەرت ئاینشتاین و ئیساک نیوتۆن پلەی دووهەم و سێهەم هاتنەوە.
" مێژووی کۆمەڵەکان، سەرانسەر خەباتی چینایەتیە"" گرینگترین ڕەستەی مانیفێستی کۆمۆنیستە.
بەرهەمەکان [دەستکاری]
- سەرمایە
- سەبارەت بە کێشەی جوو
- شەڕی ناوخۆی فەڕنسا
- خەباتە چینایەتیەکانی فەڕنسا
- و چهن بهرههمی دیکه
ژیان له تاراوگه [دەستکاری]
پاش بهرپابوونی شۆرش له ههریهك له فەڕانسە و ئاڵمانیا، حکوومهتی بەلجیکا ترسا شۆرش ئهو وڵاتیش بگرێتهوه، بۆیه کارڵ مارکسی دووره وڵات کرد.
سهرهتا کارڵ مارکس چوو بۆ پاریس، پاشان ڕووی کرده کۆلۆنیا، ههر لهوێش ڕۆژنامهیهکی دامهزراند بهناوی "Neue Rheinishe Zeitung"، وه دهستی بهکاری شۆرشگێری کرد. له ساڵی ١٨٤٩ دهستگیردهکرێ و دادگایی دهکرێ به تۆمهتی هاندان بۆ یاخیبوونی سهربازی. پاشان تۆمهتهکهی لهسهر لادهبرێت و دوور دهخرێتهوه بۆ ئهلمانیا.
ساڵهکانی کۆتایی ژیانی و مردنی [دەستکاری]
لە ساڵی ١٨٥٢ کە دەستەی شیوعییەکان هەڵوەشێندرایەوە مارکس بەردەوام بوو لە پەیوەندی بە سەدان شۆرشخوازەوە بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی نوێ. ئەم هەوڵانەش بووە هۆی پێکهێنانی ئەنجوومەنی نێۆدەوڵەتی.
سهرچاوهکان [دەستکاری]
| Commonsی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Karl Marx تێدایە. |