فریدریش ئێنگڵس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فریدریش ئێنگڵس
Friedrich Engels لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٨ی تشرینی دووەمی ١٨٢٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Barmen (شانشینی پرووسیالەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٥ی ئابی ١٨٩٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٧٤ ساڵ ژیاوە)
لەندەن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Berlin لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەئابووریناس، social scientist، political theorist، فەیلەسووف، نووسەر، شۆڕشگێڕانە، کۆمەڵناس، women's rights activist، ڕۆژنامەوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانSocialism: Utopian and Scientific، ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانی، مانیفێستی کۆمۆنیست لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبکۆمەڵەی کۆمۆنیست لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Friedrich Engels لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Elisabeth Franziska Mauritia van Haar لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

فریدریش ئێنگڵس (بە ئەڵمانی: Friedrich Engels) (٢٨ی تشرینی دووەمی ١٨٢٠ – ٥ی ئابی ١٨٩٥) فەیلەسووف، ئابوورناس، مێژووناس، و سیاسەتوانێکی ئەڵمانی بوو. ھاوڕێی کارڵ مارکس بوو، لەگەڵ مارکس مانیفێستی کۆمۆنیستیان نووسی. ئێنگڵس پێشنووسەکەی نووسی و مارکسیش ڕاڤەکەی دوایی تەواو کرد. لە ساڵی ١٨٤٥ کتێبێکی بڵاوکردەوە لەسەر بارودۆخی کرێکارانی ئینگڵتەرا، و لەگەڵ ھاوڕێکەی کارڵ مارکس کتێبی سەرمایەیان چاپ کرد. ئێنگڵس دوای مردنی مارکس سەختترین ئەرکی پێ سپێردرا، دەبوایە یاداشتەکان و تەواوی پێشنووسە قەبەکانی بەشی ٢.٢ی سەرمایەی مارکس تەواو بکا. بەشی سێیەمی ئەو کارە دە ساڵی خایاند.

ژیان[دەستکاری]

لە بارمن، لە ئەڵمانیا لە خێزانێکی بە ڕەسەن جوولەکە، لە ساڵی ١٨٢٠ لەدایک بوو. کوڕی کارخانەدارێکی قوماشسازی دەوڵەمەندی شاری بێرمان بوو. سەردەمی ئەو سەردەمێکی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوو، کە بووە بزوێنەرەی بیروباوەڕی تازە، زانست، تیۆری و ئیسمەکان، بەر لەوەی چاوی بە بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ڕادیکاڵی "Neue Rheinsche" واتە «خاخامی کۆمنیستان» مۆسێز ھێس (Moses Hess) بکەوێت، ھێگلیستێکی لاو بوو. ئێنگڵس لە ساڵانی ١٨٤٢-١٨٤٤ لە مانچستەر دەژیا، ئەو شوێنەی کە باوکی کارخانەیەکی لێ ھەبوو. ھەر لەوێش بوو بناغەی بیری ئابوورە کۆمنیستییەکەی درێژەدا. لە مانچستەر بوو ئەو کە بۆچوونەی بۆ ھات کە فاکتۆرە ئابوورییەکان لە مێژوودا چەندە گرینگن و ھەر ئەوەش بناغەی جیھانبینیی ئەوی پێک ھێناوە.

کارەکان[دەستکاری]

یەکێک لە نووسراوە بەناوبانگەکانی ئێنگڵس کتێبی «بنچینەی خێزان، موڵکایەتی تایبەت و دەوڵەت»ە، ١٨٨٤.

سەرچاوەکان[دەستکاری]