ڤلادیمیر لێنین

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
ڤلادیمیر لێنین
Lenin.jpg
لەدایکبوون ڤلادیمیر ئیلیچ یۆلیانۆڤ
٢٢ ئەپریل ١٨٧٠
سیمبیرسک، ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسیا
مەرگ ٢١ ژانویە ١٩٢٤
گۆرکی، یەکیەتی سۆڤیەت
هۆکاری مردن نەخۆشی
نیشتەجێی ڕووسیا
نەتەوە ڕووسی
پیشە شۆڕشگێڕ و ڕابەری سیاسی، پارێزەر
حیزبی سیاسی پارتی بەلشەڤیک
واژوو
Unterschrift Lenins.svg



ڤلادیمیر ئیلیچ لێنین (بە ڕووسی: Владимир Ильич Ленин) (لەدایکبووی ١٨٧٠- کۆچی دوایی ١٩٢٤) تیۆریساز و شۆڕشگێڕی کۆمۆنیستی، ڕابەڕی ڕاپەڕینی ساڵی 1917 و دامەزرێنەری یەکیتی سۆڤیەتی سۆسیالیستی بوو. هاوبەشیەکانی لە زانستی ڕامیاری‌دا، کە بە لێنینیزم دەیناسن، شیکردنەوە و گەشە‌پێدانێکە لە تیۆریای مارکسیستی بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتداری لە ئیمپراتووری خاوەن زەوییەکان، لە ئەو سەردەمی ڕووسیادا. لە ساڵی ١٩٩٨، گۆڤاری تایم، لێنین بە یەکێک لە ١٠٠ کەساییەتی کاریگەر لەسەر کۆمەڵگا لە سەدەی بیستەم زانی.

[دەستکاری] سەرەتای ژیانی

لە شاری سێمبڕسک لە ڕووسیا لە ٢٢ی ئەپڕێڵی ساڵی ١٨٧٠ز دوای تەواوکردنی قۆناغی قوتابخانە لێنین دەچێتە کۆلێژی یاسا لە شاری قازان لە ڕووسیا ، دوای ئەوەی براکەی لەلایەن دەسەڵات دارانی قەیسەری ڕووسیا کە لەلایەن ئەسکەندەری سێیەم پاشای ئەوکاتی ڕووسیا لەسێدارە درا لێنین دەچێتەوە قازان پەیوەندیەکی بەهێز لەگەڵ ماڕکسیەکان دروست دەکات پاشان دەگەڕێتەوە پایتەختی ئەوکاتی ڕووسیا کە شاری سانپتیسبۆرگ بووە کتێبێک دەنووسێت لەسەر زانستی ئابوری ماڕکسی و مێژووی فیکری و جووڵەی کرێکاران لە ڕووسیا پاشان پەیوەندی لێنین لەگەڵ ماڕکسیەکان بەردەوام دەبێت تا وای لێهات لێنێن بچێتە سویسڕا و فەڕەنسا بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ماڕکسی.

[دەستکاری] شۆڕشی بەلشەفی لێنین

لێنین گەڕایەوە ڕووسیا و شۆڕیشی بەلشەفی ڕاگەیاند دژی شای قەیسەری نیکۆڵای سێهەم و لە ڕێکەوتی ١٦ی ئەپڕێڵی ١٩١٧ لەگەڵ کرێکاران دەسەڵاتی قەیسەری لابردو دەسەڵاتی بەلشەڤی سۆڤیەتی لەسەر بنەماکانی ماڕکس و ئەنجلس پێکهێنا لەپاش ئەم شۆڕشی بەلشەفی لێنین توژێنەوەیەکی لەسەر باری کۆمەڵایەتی و ئابوری کرد لە دەسەڵاتی کۆمۆنیستی.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ویکیپیدیای ئینگلیزی، وتاری لێنین

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر