پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
پارێزگای ورمێ
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا | |
---|---|
Արևմտյան Ադրբեջան - Azerbaycana Rojava - استان آذربایجان غربی - West Azerbaijan Province - Qərbi Azərbaycan ostanı | |
وڵات | ئێران |
ھەرێم | ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئازەربایجان (جێناکۆک)[ئ] |
ناوەند | ورمێ |
دەسەڵات | |
• پارێزگار | ڕەزا ئیبراھیمی ئاغ ئیسماعیلی (کاتی) |
• نوێنەرەکان لە ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی | ١٢ نوێنەر[ا] |
• نوێنەرەکان لە ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری | ٣ نوێنەر[ب] |
• نوێنەری ڕێبەر لە پارێزگا | سەید مەھدی قوڕەیشی |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٣٧،٤٣٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (ھەڵەی دەربڕین: کرداری < پێشبینی نەکراوە. میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٦٠٥ مەتر (١١٬٨٢٧ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٧٨٥ مەتر (٢٬٥٧٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٣،٢٦٥،٢١٩ |
• چڕی | ٨٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | زۆرینە: کوردی (کورمانجی، سۆرانی و کەڵھوڕی) و ئازەربایجانی کەمینە: ئەرمەنی و ئاشووری |
• ئایین | زۆرینە: ئیسلام (سوننە و شیعە) کەمینە: مەسیحییەت و یارسان |
• بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی (٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (کاتی ئێران) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | urmia.ir |
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یان پارێزگای ورمێ یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران ئێرانە کە لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتەدا ھەڵکەوتووە. ناوەندی پارێزگاکە شاری ورمێیە و لە دوو نەتەوەی سەرەکیی کورد و ئازەربایجانی پێکھاتووە. بەھۆی جیاوازیی پێکھاتەکان، پارێزگاکە وەکوو ھەرێمێکی جێناکۆک دادەنرێت کە لەلایەن کوردەکانەوە وەک بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لەلایەن ئازەرییەکانەوە وەک بەشێک لە ئازەربایجانی باشوور ھەژمار دەکرێت. ئەو پارێزگایە لەگەڵ کۆماری نەخچیڤان (ئازەربایجان)، باکووری کوردستان (تورکیا) و ھەرێمی کوردستان (عێراق) ھاوسنوورە.
مێژوو
[دەستکاری]کاتی سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو.[٢] لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە ڕەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمی پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.
کۆماری کوردستان
[دەستکاری]لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم کاتێک لەشکری سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد کورد و تورکی ئازەری بە پشتگیری سۆڤیەت ئیعلانی دوو کۆماری ئازادیان کرد لە مەھاباد و تەورێز. قازی محەممەد یەکەم و دوایین سەرکردەی ئەم کۆمارە بوو و ھەر لە مەھابادیش بە فرمانی محەممەدڕەزا پەھلەوی لە سێدارەدرا. یەکەم ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە ڕۆژگاری کۆماری مەھاباد بوو.
شارستانەکان
[دەستکاری]پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ١٧ شارستان پێکدێت کە بریتین لە:
دابەشکاری و ئامار
[دەستکاری]پارێزگای ورمێ لە ٢٠ شارستان، ٤٨ شار، ٤٢ ناوچە و ١٤٢ گوندەوار پێکھاتووە. زمانەکانی کوردی (باکووری و ناوەندی) و ئازەربایجانی دوو زمانی سەرەکیی پارێزگان. ئامارەکانی شارستانەکانی پارێزگای ورمێ:[٣]
ناوی شارستان | ژمارەی دانیشتووان | ڕیزبەندی دانیشتووان لە پارێزگادا | ڕووبەر | ڕیزبەندی ڕووبەر لە پارێزگادا | زمانەکان |
---|---|---|---|---|---|
ورمێ | ٩٦٣،٧٣٨ | ١ | ٥،٢٥١ | ٢ | ئازەربایجانی، کوردیی باکووری و ناوەندی |
خۆی | ٣٥٤،٣٠٩ | ٢ | ٥،٥٦١ | ١ | ئازەربایجانی، کوردیی باکووری |
بۆکان | ٢٢٤،٦٢٨ | ۳ | ٢،٥٤١ | ٦ | کوردیی ناوەندی |
میاندواو | ٢٦٠،٦٢٨ | ٤ | ٢،٢٣٣ | ٩ | ئازەربایجانی |
مەھاباد | ٢١٥،٥٢٩ | ٥ | ٢،٥٩٢ | ٤ | کوردیی ناوەندی |
سەڵماس | ١٩٢،٥٩١ | ٦ | ٢،٥٤٤ | ٥ | ئازەربایجانی، کوردیی باکووری |
پیرانشار | ١٢٣،٦٣٩ | ٧ | ٢،٢٥٩ | ٨ | کوردیی ناوەندی |
نەغەدە | ١٢١،٦٠٢ | ٨ | ١،٠٥٠ | ١٤ | کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی |
سەردەشت | ١١١،٥٩٠ | ٩ | ١،٤١١ | ١٢ | کوردیی ناوەندی |
ساینقەڵا | ٩١،١١٣ | ١٠ | ٢،١٤٤ | ١٠ | ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی |
ماکۆ | ٨٨،٨٦٣ | ١١ | ٤،٣٣٥ | ٣ | ئازەربایجانی، کوردیی باکووری |
تیکاب | ٧٨،١٢٢ | ١٢ | ٢،٥٢٣ | ٧ | ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی |
شنۆ | ٧٠،٠٣٠ | ١٣ | ١،١٩٣ | ١٣ | کوردیی ناوەندی |
شەوت | ٥٢،٥١٩ | ١٤ | ٩٣١ | ١٧ | ئازەربایجانی، کوردیی باکووری |
چاڵدێران | ٤٦،٣٩٨ | ١٥ | ١،٩٧٥ | ١١ | ئازەربایجانی، کوردیی باکووری |
چایپارە | ٤٣،٢٠٦ | ١٦ | ٩٤٠ | ١٥ | ئازەربایجانی، کوردیی باکووری |
پۆلدەشت | ٤٢،٠٧١ | ١٧ | ئازەربایجانی، کوردیی باکووری | ||
چواربورج | ٢٦،٢١٩ | ١٩ | ٢٩٥ | ٢٠ | ئازەربایجانی |
میراوە | ٢٢،٧٠٠ | ١٩ | کوردیی ناوەندی | ||
بارووق | ٢٢،٣٨٥ | ٢٠ | ٩٣٢ | ١٨ | ئازەربایجانی |
دانیشتووان
[دەستکاری]دانیشتووانی کورد لەم پارێزگایەدا بە سێ شێوەزاری سەرەکی قسەدەکەن: کوردیی باکووری (کورمانجی) لە شارەکانی ماکۆ ھەتا ورمێ، کوردیی ناوەندی (سۆرانی) لە موکریاندا لە شنۆ ھەتا تیکاب و کوردیی باشووری (کەڵھوڕی) لە شارەکانی تیکاب و ساینقەڵا و ھەروەھا ھەندێکیش لە بۆکان ژیان بەسەر دەبەن. شارستانەکانی بۆکان، مەھاباد، شنۆ، پیرانشار و سەردەشت بەتەواوی لە دانیشتووانی کورد پێکدێن. ئەم پارێزگایە لە کۆنەوە ھەتا ئێستا، پارێزگایەکی کێشەلەسەر لە نێوان کوردەکان و ئازەرییەکانە.[٤]
دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە: جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە، برادۆست، گۆران، بەریاجی، مڵکاری، زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چەرداوڕۆکان لەک و ھەوشار کورد لە ناوچەی ھەوشار.[٥] ھۆزە ئازەرییە تورکمانەکانیش بریتین لە ئەفشار (کە لە کرمان و خۆراسانەوە ڕاگوێزراون) و قەرەپەپاخ (کە لە قەوقازەوە ھاتوون). ئاشووری و ئەرمەنییەکانیش دانیشتووی دێرینی ئەم پارێزگایەن.[٦]
بەپێی لێکۆڵینێک لە ساڵی ٢٠١٠ دانیشتووانی پارێزگای ورمێ بە ئەم شێوازەی بوون؛ (ھەر چەند دروستیی ئەم لێکۆڵینە بە چاکی دیار نییە.[٧])
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]تێبینییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ تاریخ حاکمان و تاریخ محکومان: روایت اسکندربیگ از دمدم ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی PDFی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «کێشەی خاک لەنێوان کورد و تورکی ئازەربایجانی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێراندا». گۆڤاری تیشک. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ایلھا و طایفەھای عشایری کرد ایران. علی میرنیا. ناشر نسل دانش. ایران. ۱۳۶۸
- ^ Keith Stanley McLachlan, The Boundaries of Modern Iran, UCL Press, 1994, P 55
- ^ موانع مشارکت کردها در آذربایجان غربی، انتظارات و چشم اندازها
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا تێدایە. |
ئازەربایجان | تورکیا ئازەربایجان |
تورکیا | ||
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات | تورکیا | |||
| ||||
پارێزگای زەنگان | پارێزگای کوردستان | عێراق |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- پارێزگاکانی کوردستان
- پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
- پارێزگاکانی ئێران
- ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان