شکاک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شکاک ھۆزێکی گەورەی کوردن[١][٢] کە لە باکووری پارێزگای ورمێی ئێران لە ناوچەی مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕ، سۆما برادۆست، شپیران، نازلو، ئەنزەلی و سەلماس و بەشێک لە ڕۆژاوای تورکیادا دەژین. لە ناوچەی شێڕان و ئەفرین ٣٧ گوندی شکاک ھەیە. شکاکەکان بە شێوەزاری کورمانجی (بنشێوەزاری شکاکی) قسە دەکەن. ئەم ھۆزە لە دیرۆکی کورداندا ڕۆڵێکی گرینگی ھەیە، سمکۆی شکاک شۆڕشگێڕێکی ناوداری ئەم ھۆزە بووە. ھۆزی شکاک لە دوو تیرەی (کارداری و ئەبدویی) پێک دێت: تیرەی کارداری، لقەکانی فەنەکی، مامەدی، نیسانی، دەلان (دەلان یان دەلی)، خدری، بۆتان، ھناری، پساخا، گەورک و خەلووفان لەخۆ دەگرێت. تیرەی ئەبدوویی ئەم نۆ لقە لەخۆ دەگریت: کزنی، کەچەڵی، پساخا (ھۆزی سمکۆی شکاک) ئەتمانی، چەرکۆیی، مەندۆلەکی، نەعمەتی، ئێڤەری و شەکەری. زاراوەی شکاکان نزیکترین زاراوە بە زاراوەی فەرمیی کورمانجییە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "KURDISH TRIBES". Encyclopaedia Iranica (بە ئینگلیزی).
  2. ^ Price, Massoume. Iran's Diverse Peoples: A Reference Sourcebook (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. ISBN 9781576079935. One leader who did take action was Simqu, of the Shakak Kurds

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای کورمانجی، «Şikak»، تشرینی دووهەمی ٢٠١٨.