بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

پلەیستەیشن ٥ (بە ئینگلیزی: Playstation 5) ئامێرێکی کایەی ڤیدیۆییی ماڵەوەیە کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنتەوە پەرەی پێدراوە. لە نیسانی ٢٠١٩دا وەک جێگرەوەی پلەیستەیشن ٤ ڕاگەیەنرا و لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لە وڵاتەکانی ئوسترالیا، ژاپۆن، نیووزیلەندا، ئەمریکای باکوور و کۆریای باشوور خرایە بازاڕەوە. ھەفتەیەک دواتر لە سەرتاسەری جیھاندا بڵاوکرایەوە. پلەیستەیشن ٥ بەشێکە لە نەوەی نۆیەمی ئامێرەکانی یاری ڤیدیۆیی، لەگەڵ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێسی مایکرۆسۆفت، کە لە ھەمان مانگدا خرانە بازاڕەوە.

مۆدێلە سەرەکییەکەی لەخۆگری خوێنەرێکی دیسکی ئۆپتیکییە کە لەگەڵ دیسکەکانی بلو-ڕەی ئەڵترا دەگونجێت. وەشانی دیجیتاڵ ئەم خوێنەرەی تێدا نییە و وەک مۆدێلێکی کەمتر تێچووە بۆ کڕینی یارییەکان تەنھا لە ڕێگەی داگرتنەوە. ھەردوو جۆرەکە پێکەوە خرانە بازاڕەوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا، وەشانی نوێی باریکتری ھەردوو مۆدێلەکە جێگەی مۆدێلە ئەسڵییەکانیان گرتەوە لە فرۆشتندا. پلان وایە کە مۆدێلێکی پلەیستەیشن ٥ پرۆ لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا بخرێتە بازاڕەوە، کە خێرایییەکی زیاتری یەکەی پرۆسێسکردنی گرافیکی، باشترکردنی لەبەرگرتنەوەی تیشک و ناساندنی تەکنەلۆژیای گەورەکردنەوەی وێنە بە بەکارھێنانی ژیریی دەستکرد لەخۆ دەگرێت.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئامێری پلەیستەیشن ٥ بریتین لە دیسکێکی ڕەق کە بە تایبەت ڕێکخراوە بۆ گواستنەوەی خێرای زانیاری، ئەمەش دەبێتە ھۆی باشترکردنێکی بەرچاو لە کارایی ھەڵگرتن و بەکارھێنانی زانیارییەکان. ھەروەھا یەکەی پرۆسێسکردنی گرافیکی کۆمپانیای ئەی ئێم دی کە توانای نیشاندانی وێنەی بە ڕوونی فۆڕ-کەی ھەیە بە خێرایی ١٢٠ چوارچێوە لە چرکەیەکدا. تایبەتمەندییەکی گرنگی تر بریتییە لە خێراکردنی لەبەرگرتنەوەی تیشک بەھۆی ئامێرەوە، کە دەبێتە ھۆی دروستکردنی ڕووناکی و ڕەنگدانەوەی زۆر ڕاستەقینە لە یارییەکاندا. لەگەڵ ئەمانەدا، ئامێری تێمپێست ھەیە بۆ خێراکردنی کاریگەری دەنگی سێ ڕەھەندی. تایبەتمەندییەکانی تر بریتین لە کۆنترۆڵەری دۆڵسێنس کە ھەستی بەرکەوتنی ھەیە، توانای بەکارھێنانی زۆربەی یارییەکانی پلەیستەیشن ٤ و پلەیستەیشن ڤی ئاڕ، ھەروەھا کڵاوی پلەیستەیشن ڤی ئاڕ ٢ ھەیە.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
یەحیا سینوار لە ٢٠١١
یەحیا سینوار لە ٢٠١١

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • لە ساڵی ٦٨٣ دا، لە میانەی گەمارۆی مەککە، کەعبە(لە وێنەکەدا) ئاگری تێبەربوو و سووتا.
  • لە ساڵی ١٩٤٠ دا، لە میانەی شەڕی جیھانی دووەمدا، سوپای ئاڵمانیای نازی ڕایگەیاند کە سەرکەوتنێکی گەورەی بە سەر ئینگلستان بەدەستھێناوە‌ و زۆربەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە تێکشکێنراون.
  • لە ساڵی ١٩٩٢ دا، ڕەفیق حەریری وەکوو سەرۆک وەزیرانی لوبنان ھەڵبژێردرا.
  • لە ساڵی ٢٠١١ دا، دەوڵەتی فەلەستین وەکوو ئەندامی تەواوەتیی ڕێکخراوی یوونێسکۆ وەرگیرا.
  • لە ساڵی ٢٠١١ دا، ژمارەی دانیشتووانی جیهان گەیشت بە حەوت ملیار کەس.


ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٢٬٩٢٦ وتار و ١٤٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٥٬١٣٥ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٤٦ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٧٢٬٩٢٦ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.