سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بارەگای سەرەکی کۆمپانیای SIE لە سان ماتیو لە ساڵی ٢٠١٩

سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت (بە ئینگلیزی: Sony Interactive Entertainment) کۆمپانیایەکی گەورەی فرەنەتەوەیی ئەمریکی لە پیشەسازی یاری کۆمپیوتەرە کە تایبەتمەندە لە بوارە جیاوازەکانی کات بەسەربردن و پیشەسازی یاری کۆمپیوتەر و توێژینەوە و پەرەپێدان، و بە گشتی سەر بە و بەشێکە لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای سۆنی. کۆمپانیاکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن دامەزراوە، ساڵێک پێش بڵاوبوونەوەی یەکەمین کۆنسۆلی ماڵەوەی پلەی ستەیشن.[١] بەشی کات بەسەربردنی کۆمپیوتەری سۆنی توێژینەوە و پەرەپێدان و بەرھەمھێنان و فرۆشتنی ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵاکانی پەیوەست بە پلەیستەیشن پۆرتەبڵ و کۆنسۆلی ماڵەوە ئەنجام دەدات. ھەروەھا کۆمپانیاکە گەشەپێدەر و بڵاوکەرەوەی ناونیشانە گەورەکانی یاریی ڤیدیۆییە و پێکھاتووە لە چەندین کۆمپانیای لق کە گەورەترین بازاڕەکانی کۆمپانیاکە دەگرێتەوە لەوانە: ئەمریکای باکوور، ئەورووپا و ئاسیا. لە ساڵی ٢٠١٦ کۆمپانیای سۆنی ھەردوو بەشی سۆنی کۆمپیوتەر ئینتەرتەینمەنت و سۆنی نێتۆرک ئینتەرتەینمەنتی یەکخستەوە بۆ یەک یەکە لە ژێر ناوی سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەینمەنت کە تا ئەمڕۆ بەم ناوە کاردەکات. کۆمپانیای سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت بەرپرسیارە لە سەرجەم کۆنسۆڵەکانی پلەیستەیشن، لەوانەش پەرەپێدانی کۆنسۆلی پلەی ستەیشن ٤ و پلەیستەیشن ڤی ئاڕ.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]