فەتحوڵڵا گویلەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
محەممەد فەتحوڵڵا گویلەن

Fethullah Gülen cropped.jpg
لەدایکبوون١٩٣٨ بە‌ڵام لە‌بە‌ر ناوە‌کە‌ی لە ٢٧ی نیسانی ١٩٤١ تۆمارکراوە
نەتەوەتورک
ئایینئیسلامی سوننە
وێبگەhttp://fgulen.com/iq

محەممەد فەتحوڵڵا گویلەن (بە تورکی: Fethullah Gülen)(لە دایکبووی ٢٧ی نیسانی ١٩٤١، ئەرزڕوم، تورکیا) ڕۆشنبیرێکی ئیسلامی، بانگخواز، بانگەشەکەری عوسمانییەت، پان-تورکیزمچی و بیرمەندێکی تورکە. باوکی گویلەن لە ساڵی ١٩٤١دا وک موختاری گوندە‌کە‌یان ھە‌ڵدە‌بژێردرێت، ئە‌وکات بە‌ناوی "محەمەد فەتحوڵڵا "ـە‌و ناوی تۆمار دە‌کات، بە‌م پێە‌ش لە سە‌رچاوە فە‌رمییە‌کاندا بە٢٧ی نیسانی ١٩٤١ تۆمارکراوە.[١]

ژیاننامە[دەستکاری]

پەڕگە:Fethullah Gülen'in gençliği.png
فەتحوڵڵا گویلەن

فەتحوڵڵا گویلەن کوڕی ڕامز ئەفەندی ناوێکە، بە زانست و ئەدەب و ئایین، دایکی ڕەفیعە خانم خانمێکی ناسراو بووە[ژێدەر پێویستە] بە خواناسی و ئایین پەروەری، دایکی ھەڵساوە بە فێرکردنی قورئان بە کوڕەکەی کە چووە سەروو چوار ساڵییەوە، لە نیوەی شەودا لە خەو بێداری ئەکردەوە و قورئانی فێر دەکرد.[٢]

ماڵی باوکی میوانداری ھەموو زانا و سۆفیگەرە ناسراوەکانیان دەکرد لە ناوچەکەدا، بەمەش فەتحوڵڵا گویلەن لە ناو کۆڕی زانایاندا دادەنیشت و گوێی لێدەگرتن، باوکی فارسی و عەرەبی فێرکرد.[٣]

لە خوێندنگەی ئایینیدا دەیخوێند لە منداڵی و گەنجیدا دەڕۆیشتە تەکیەوە و لەگەڵ زانستە ئایینییەکاندا پەروەردەیەکی ڕۆحی دةکرا، ھەروەھا خوێندنی زانستەکانی تر و فەلسەفەی لەبیر نەکرد، لە ماوەی ساڵەکانی خوێندنییدا بە پەیامەکانی نوور ئاشنابوو و زۆر کاریگەر بوو پێی، کە بزووتنەوەیەکی نوێخوازی و نوێکەرەوەی گشتگیر بوو و بەدیعوزەمان سەعید نوورسی پێشەوایەتی دەکرد.[٤]

لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی تێروانینەکانی زیادبوون و ڕۆشنبیرییەکەی ھەمەچەشن بوو و ڕۆشنبیری ڕۆژاوایی دەخوێندەوە لەگەڵ بیرۆکە و فەلسەفەکانیان ھاوکات لەگەڵ فەلسەفەکانی ڕۆژھەڵات، ھەروەھا زانستە دانراوەکانی دەخویند وەک فیزیا و کیمیا و زانستی گەردوونناسی و زیندەوەرزانی و ھتد.[٥]

کاتێک فەتحوڵڵا گویلەن گەیشتە تەمەنی ٢٠ ساڵی دانرا بە ئیمامی مزگەوتی ئوج شەرەفلی لە شاری ئەدەرنە، کە دوو ساڵ و نیوی تێدا بەسەر برد.[ژێدەر پێویستە]

دەستی کرد بە ئیش بانگەوازەکەی لە ئیزمیر لە مزگەوتی «کە‌ستانە پازاڕی» لە خوێندنگەیەکی لەبەرکردنی قورئانی تایبەت بە مزگەوتەکە، پاشان وەک ئامۆژگارێکی گەڕۆک ئیشی دەکرد، ھەموو ناوچەکانی ڕۆژاوای ئەنادۆڵ دەگەڕا لە و تار و ئامۆژگارییەکانیدا ڕێگەی ئیسلامی بۆ خەڵک ڕوون دەکردەوە.[ژێدەر پێویستە]

بانگەشەی گفتوگۆ و پێکەوەژیان[دەستکاری]

فەتحوڵڵا گویلەن لە ساڵی ١٩٩٠ ھەستا بەدامە‌زراندنی بزوتنەوەیە‌کی پێشڕەو بە ناوی بزاڤی خزمەت بۆ گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن لە نێوان ئایینەکاندا، بە میانڕەوی و دوور لە تورەبوون و گرژی، ئەم بزووتنەوەیە لە تورکیادا ناوبانگی درکرد، پاشان لە دەرەوەی تورکیا. بۆ زیاتر سە‌لماندن و بڵاوکردنە‌وی ئاشتی لە ئیسلامدا لەسە‌ر داوای پاپا فەتحوڵلا گویلەن گە‌یشتە ڤاتیکان و لە‌گە‌ڵ پاپادا کۆبووە.

ئەم بزووتنەوەیە بە پێویستی دەزانێت بە ڕووی ھەموو جیھاندا بکرێتەوە و چەندین بواری ھاریکاری ھەبێت لە نێوان ئیسلام و ئایینەکانی تردا، ئە‌مە‌ش لە‌سە‌ر بنە‌مای ئە‌و وتە‌ی «بە‌دیعوزە‌مان سە‌عیدی نورسی»ە کە دە‌ڵێت لە ئاخیرزە‌ماندا نە‌ک تە‌نھا موسوڵمانان بە‌ڵکو دە‌بێت ئیسلام و ھە‌موو ئاینە‌کانی تر دژی بێ دینی یە‌ک بگرن.[٦][٧]

بزووتنەوەی خزمە‌ت[دەستکاری]

بزووتنەوەی خزمە‌ت لە بزووتنەوە ئیسلامییەکانی تر بە‌و جیادەکرێتەوە کە پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن ڕۆژاواوەوە لێدەکرێت، بەھۆی کرانەوەیەی بە ڕووی جیھاندا بە نموونەیەک دادەنرێت کە چاوی لێبکرێت، بانگەشەی ھاریکاری و لێک تیگەیشتن دەکات لە نێو ھەموو ئایینەکان و ھەموو جیھاندا لە بابەتە سیاسییەکاندا.

دیموکراسی بە باشترین چارەسەر دادەنێت، بزوتنە‌وکە خۆی بە دور لە سیاسە‌ت دە‌گرێت و ھیچ دە‌ست تێوە‌ردانێکی سیاسی ناکات، لە‌و کاتە‌دا کە «فە‌تحوڵا گویلەن» بە کامپی خوێندنە‌و و خوێندکارانە و سە‌رقاڵبوو لە ئیزمیر لە ساڵی ١٩٦٩، نە‌جمە‌دین ئە‌ربە‌کان سە‌ردانی کرد و داوای لێکرد بچێتە ڕیزی پارتە‌کە‌یە و واز بھێنێت لە پە‌روە‌ردە‌کردنی منداڵ و خوێندن و خوێندنگە بھێنێت، چونکە بە بڕوای ئە‌و خزمە‌تی ئیسلام لە ڕێگە‌ی سیاسە‌تەوە دە‌کرێت، بۆیە بە «فەتحوڵڵا گویلەن»ی وت: «واز لە‌م خوێندکارانە بھێنن چونکە خزمە‌تی وڵات لە ڕێگە‌ی سیاسە‌تە‌و دە‌بێت»، گویلەن داواکە‌ی پە‌سە‌ند نە‌کرد و بە‌ردە‌وام پێی ڕاگە‌یاند کە سیاسە‌ت بە گوێرە‌ی ئە‌و نییە و بە‌ردە‌وام دە‌بێت لە ڕێبازە‌کە‌ی خۆی.[٨]

دەرچوونی لە تورکیا[دەستکاری]

بە‌ھۆی نە‌خۆشییە‌کانییە و چە‌ند جارێک سە‌ردانی نە‌خۆشخانە‌کانی وڵات و دە‌رە‌وی وڵاتی کردوە و سە‌ردانی ئە‌مریکا لە ساڵی ١٩٩٩دا بوو بە دواین سە‌ردانی گویلەن و جارێکی تر نە‌گە‌ڕایە‌و بۆ تورکیا.

وک خۆی دە‌ڵێت مانە‌وی لە ئە‌مریکا پێویستە وگە‌ر تە‌مە‌ن ڕیگە‌ی بدات ماوە‌یە‌کی تریش لە‌وێ دە‌مێنێتە‌و، ھە‌روە‌ھا دە‌شڵێت کۆچکردنی بۆ ئە‌مریکای ھیچ پە‌یوە‌ندییە‌کی بە بارودۆخی تورکیا و ڕوداوە‌کانی تورکیاوە نییە، زۆرێکیش دەڵێن بەھۆی ئەو داوا سیاسیانەوە لە تورکیا دەرچوو کە تۆمەتبارکرا بە ڕووخاندنی دەوڵەت.[٩]

جیابوونەوە لە ئەردۆگان[دەستکاری]

سەرەتای دژایەتیەکانی نێوان ئاکپارتی و گولەنیەکان لەدوای دەرکەوتنی ساختەکاریی بەڵگەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەرگەنەکۆنەوە سەری ھەڵدا لە ساڵی ٢٠١٣دا. دوای ئەوەی دەرکەوت کە گولەنییەکان دەستیان ھەبوو لە دروستکردنی بەڵگە دژی سەرانی سوپا و دادگاییکراواندا، ھەردوولا کەوتنە ترس لەوەی لایەنی بەرامبەر پاوانخوازی دەسەڵات بکات.[١٠] یەکێکی تر لە جیاوازییەکانیان، سەرباری ئەوەی شوێنکەوتوە کوردەکانی گویلەن بانگەوازی بۆ دەکەن، جیاوازیان بوو لە دۆسیەی کورددا بوو.[١١][١٢] لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەکانیدا بزووتنەوەکە کەوتە بەر لێکۆڵینەوە و ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە گەندەڵی لە تورکیا، حکوومەتی ئاکپارتی چەندین خوێندنگای و زانکۆی تایبەتی سەر بە بزووتنەوەکەی گویلەنی داخست؛ حکوومەتی ئەردۆگان ئەو ئۆپراسیۆنانەی ئەنجامدا بە بیانووی بوونی ئەجێندای سیاسیی لە پشت کارەکانی کۆمەڵەی خزمەت و ھەروەھا سیخووڕیکردن بەسەر تورکیاوە، ئەم پڕۆسەی حکوومەتی تورکیا بە تەواوی ئەو دۆستایەتییەی پێشووی ئەردۆگان و گویلەنی لە ناوبرد. لەبەرامبەردا گویلەن لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی وال ستریت جۆرنالدا لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ وتبووی «تورکەکان… ھەست بە نیگەرانی دەکەن کە دوو ساڵە سیستەمی دیموکراسی وڵاتەکە گەڕاوەتەوە دواوە».[١٣]

لە تەممووزی ٢٠١٦دا، ھەوڵی کودەتا درا بەسەر حکوومەتی ئاکپارتی، لە دوای شکستی کوودەتاکە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا تۆمەتی ھەوڵدانی کوودەتاکەی بەڕووی گویلەن سەپاند[١٤] لەبەرامبەردا گویلەن بە ناڕاستەوخۆ ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەگەری ھەیە کوودەتاکە لەلایەن خودی ئەردۆگانەوە ئەنجامدرابێت.[١٥]

تۆمەتەکان دژی[دەستکاری]

فەتحوڵا گویلەن تۆمەتبار دەکرێت لەلایەن زۆرێک لە نەیارانەوە بە شێوازی شاراوەیی کارکردن[١٦] بە جۆرێک ھەندێ دەڵێن «کۆمەڵگاکەی گویلەن وەک خێو وان، لەھەموو جێگایەک ھەن و نیشن. مایەی ترسن بۆ کۆمەڵگا چونکە ئەوان کۆنترۆڵی پۆلیسیان کردوە».[١٧] لایەنگرانی گویلەنیش بە شێوازێکی بەربڵاو دژی ئەم جۆرە تۆمەتانە ڕا دەوەستن. بۆ نموونە ئەم ماڵپەڕە تایبەتە بەم جۆرە کارانە و وەڵامی ئەم تۆمەتانە دەداتەوە.[١٨] فەتحوڵا گویلەن ھەروەھا تۆمەتبارە لەلایەن نەیاران و ڕەخنەگرانەوە بە ئەنجامدانی کاری سیخوڕی لەگەڵ دەزگا سیخوڕییەکاندا وەک سی ئای ئەی، بۆ نموونە ساڵی ٢٠٠٦ کاتێک داوای مانەوەی کرد لە ئەمریکا ئەفسەری باڵای سی ئای ئەی گراھام فولەر نامەی پشتیوانی بۆ نووسیبوو.[١١][١٩] ئەم تۆمەتە لەلایەن سەرۆکی پێشوی دەزگای سیخوڕی تورکیا (MIT) خۆشیانەوە خراوەتە ڕوو کە گوایە لە ساڵەکانی ٩٠دا لە قرغزیستان جێگای ھەندێ سیخوڕی سی ئای ئەی کردووەتەوە لە قوتابخانەکانیدا.[٢٠] و ھەروەھا لە لایەکی ترەوە تۆمەتبارە بە ھاوکاری کردنی دەزگای سیخوڕی تورکیا خۆشی.[٢١]

دیدی گویلەن لەسەر کورد[دەستکاری]

فەتحوڵا گویلەن خاوەن دید و چارەسەرسازیی تایبەت بەخۆیەتی بۆ کێشەی کورد، ئەمەش بە ڕوونی لە نامەیەکی بۆ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دەردەکەوێت، ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، کە پێویستە ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاوەدان بکرێنەوە و دانیشتووانەکەی بەزمانی کوردیی بخوێنن،[٢٢] ئەو وتویەتی «کێشەی کورد شتێک نییە بە ھێزو سوپا چارەسەر بکرێت»[ژێدەر پێویستە].

ھەروەھا گویلەن لەو نامەیەدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ ھانی ئەردۆگان دەدات بۆ بەردەوامبون لەسەر پڕۆژەی ئاشتیی و کرانەوە بەرووی کورددا، دیسان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە نابێت کێشەی کورد تەنھا لە ڕووی سیاسیی، سەربازیی و ئیدارییەوە لێی بڕوانرێت، ئەم کارە تەنھا بۆ بەرپرسانی دەوڵەت جێبھێڵرێت، بەڵکو پێویستە زەمینە بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی خۆش بکرێت بە ئاڕاستەی بەھێزکردنی برایەتیی و یەکێتیدا.[٢٣]

لە بارەی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە باشووری کوردستان ھەڵوێستی ئەرێنیی خۆی پیشانداوە، ناوبراو لە (٢٦ ئابی ١٩٩٠) ئەوکاتەی لە مزگەوتی (حیسار) لە شاری ئیزمیر سەرقاڵی گوتاربێژیی بووە، لە گوتارێکیدا لەژێر ناوی (داستانی برایەتیی) باس لە برایەتیی مسوڵمانان دەکات ئینجا ئاماژەی بەوە داوە، کە لە سەروەختی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا لەسەر دەستی ژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٨٨ ئەو ڕێگەی لێگیراوە گوتار پێشکەش بکات، لە درێژەی پەیامەکەیدا وتویەتی: «ئەوکاتەی فیرعەونەکەی عێراق بە چەکی کۆکوژ پێشمەرگەکانی لە وڵاتی خۆیان دەربەدەرکرد، زۆر گریام بۆیان … ئاخر ئەوانیش مرۆڤن، مرۆڤانێک، کە بە گوللە و بۆمب ھێرش کراوەتە سەریان…»[٢٤]

ھەروەھا ئۆجەلان لە ڕێگای سیری سوورەییا ئوندەر سڵاو بۆ گویلەن دەنێرێت وتی: «ئۆجەلان دەڵێ سڵاوم بۆ فەتحوڵڵا گوڵەن ھەیە و ئێمە دەتوانین پێکەوە خەبات بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکەین».[٢٥]

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی گویلەن بە ڕاشکاوی دەڵێ ئەو نەیاری و دژی کورد نییە، دەڵێ: بگەڕێن لە ھیچ کتێبێکم و دیمانە و شوێنێک ھەڵوێستی دژ بە کوردم نییە، ئەوەش ڕەتدەکاتەوە کە دەوترێت فەتحوڵا گویلەن دژی کوردە.[٢٦]

ئەو خەڵاتانەی کە پێی بەخشراون[دەستکاری]

ئەمانە ئەو خەڵاتانەن کە بە فەتحوڵڵا گویلەن بەخشراون:[٢٧]

  1. ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە کرگگستان لەلایەن ڕێکخراوی وەقفی ڕوحانییەتەوە خەڵاتی " ڕۆڵبوون لە ئاشتەوای" یدای پێبەخشرا
  2. ڕێکخراوی وەقفی ڕوحیانەتی کرگگستان بەھۆی ھەموو ئەوچالاکی و بیرۆکە گشتگیر و نیو دەوڵەتیانەی کە خستویەتە ڕوو خەڵاتی "Halklararası Uyum ve Barışa Katkı" بەخشییە فتح اللە گولەن.
  3. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ لەلایەن ڕێکخراوەی یونیسکۆوە خەلاتی "Hoşgörü ve Diyaloğa Katkı" پێبەخشرا
  4. ڕێکخراوی زانست و کلتور و پەروەردەی نەتەوە یەگرتووەکان و کۆمسیۆنی ڕۆمانیا "UNESCO" خەڵاتی Hoşgörü ve Diyaloğa Katkı Ödülü"" دا بە مامۆستا بەھۆی ھەموو ئەو ڕۆڵانەی کە بینیویەتی لە ئاشتەوایدا لەبێو جیھاندا
  5. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە نێوان سەد کەسی ڕۆشنبیری نێو جێھاندا بە یەکەم دەست نیشان کرا
  6. بەپێی سەر ژمێرییەک کە گۆڤاری " Foreign Policy " ڕێکی خستبوو " ١٠٠ کەسی ڕۆشنبیر لە دونیای ئیمڕۆدا کە لە ژیاندان" فەتح اللە گولن بەپلەی یەکەم ھات"[٢٨]
  7. نازناوی دکتۆرای فەخری لەلایەن زانکۆی لیدس مێترۆپۆلیتان "Leeds Metropolitan" بەخشرایە فەتح اللە گولەن[٢٩]
  8. ١١ی ئایاری ٢٠١١ خەڵاتی ئاشتی پێبەخشرا لەلایەن EWI ەوە.
  9. پەیمانگای ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا(EWI) لە ساڵی ٢٠١١ دا خەڵاتی ئاشتی ساڵی بەخشییە فەتح اللە گولەن
  10. ١٧ی ئایاری ٢٠١٢ نازناوی دکتۆرای فەخری
  11. نازناوی دکتۆرای فەخری لەلایەن زانکۆی دەوڵەتەوە " Pencap " بەخشرایە فەتح اللە گولەن.[٢٧][٣٠]

دانراوەکانی[دەستکاری]

فەتحوڵڵا گویلەن نزیکەی ٦٠ دانراوی ھەیە، و لەسەر ئەم کتێبانەی چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، و زۆربەیان لەسەر تەسەوفن لە ئیسلام و مانای ئایین دۆستی، و ئەو بەر پێچیانەی لە بەردەم ئیسلامی ئەمڕۆدان.

ژمارەیەک لە بەرھەمەکانی وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی کوردی، لەوانە؛

کتێب نووسەر وەڕگێڕ
محەممەد، شانازی مرۆڤایەتی فەتحوڵڵا گویلەن حەسەن حەمە کەریم
تەرازووەکان، یان ڕووناکییەکانی سەر ڕێگا فەتحوڵڵا گویلەن حەسەن حەمە کەریم
ڕۆح و حەقیقەتی جیھاد لە ئیسلامدا فەتحوڵڵا گویلەن ڕەئووف مەعرووف
ئیرشاد و تەبیلغ فەتحوڵڵا گویلەن حەبیب محەممەد سەعید
ڕاستی بەدیھێنان و تێۆری پەرەسەندن فەتحوڵڵا گویلەن حەسەن حەمە کەریم
چەند تیشکێکی قورئانی لە ئاسمانی ویژداندا فەتحوڵڵا گویلەن حەبیب محەممەد سەعید
قەدەر، لەژێر تیشکی قورئان و فەرموودەدا فەتحوڵڵا گویلەن فارووق ڕەسول یەحیا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سایتی فەتحوڵڵا گویلەن، بەشی کوردی سۆرانی
  2. ^ An interview with Fethullah Gülen's primary school teacher Archived ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧, لە وەیبەک مەشین.
  3. ^ فەتحوڵڵا گویلەن.. عەولەمەیەکی مرۆڤایەتی نوێ، ئیسلام ئۆن لاین، ٨ی ئایار ٢٠٠٦.
  4. ^ "The Gulen Movement: Communicating Modernization, Tolerance, and Dialogue in the Islamic World. The International Journal of the Humanities, Volume 6, Issue 12, pp.67-78". Archived from the original on ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. Retrieved ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help) Archived ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین.
  5. ^ فەتحوڵڵا گویلەن.. گفتوگۆ بکە لەگەڵ بەرامبەر لێی تیدەگەیت، ئیسلام ئۆن لاین، ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٢
  6. ^ فەتحوڵڵا گویلەن.. ڕۆشنبیری یەکەم لە جیھاندا، ئیسلام ئۆن لاین
  7. ^ ١١ڕۆژ لە‌گە‌ڵ فە‌تحولڵا گولە‌ن نووسینی ڕۆژنامە‌نووس مە‌ھمد گوندە‌م
  8. ^ سایتی فەڕمی فەتحوڵڵا گویلەن
  9. ^ ئای بی تایمز گویلەن کێیە، نووسەر میزیۆفێری، بڵاوکراوەتەوە لە 6/6/2013، دوا سەردان 26/4/2016
  10. ^ "What you should know about Turkey's AKP-Gulen conflict – Al-Monitor: the Pulse of the Middle East". web.archive.org. 2015-04-24. Retrieved 2021-08-14.
  11. ^ ئ ا "The cleric, the coup and the conspiracy". POLITICO. 2016-09-09. Retrieved 2021-08-14.
  12. ^ Radikal. "Cemaat ile AK Parti arasına Hudeybiye Barışı girdi – CÜNEYT ÖZDEMİR – Radikal". www.radikal.com.tr. Retrieved 2021-08-14.
  13. ^ Joe Parkinson and Ayla Albayrak (20 January 2014). "From His Refuge in the Poconos, Reclusive Imam Fethullah Gulen Roils Turkey". The Wall Street Journal. Retrieved 22 January 2014.
  14. ^ Fethullah Gülen: who is the man Turkey's president blames for coup attempt?
  15. ^ Fethullah Gülen: Turkey coup may have been 'staged' by Erdoğan regime
  16. ^ Angey, Gabrielle (2018-01-02). "The Gülen Movement and the Transfer of a Political Conflict from Turkey to Senegal". Politics, Religion & Ideology. 19 (1): 53–68. doi:10.1080/21567689.2018.1453256. ISSN 2156-7689.
  17. ^ ڕۆژنامەی حوڕیەت دەیلی Archived ١٨ی ئابی ٢٠١٤, لە وەیبەک مەشین.، دواسەردان ۳٠/۱٠/۲٠۱۳
  18. ^ ڕاستیەکان وەرگرە Archived ١٦ی ئابی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.، دواسەردان ۳٠/۱٠/۲٠۱۳
  19. ^ sabah, daily (2017-12-01). "Arrest warrant issued for former CIA Middle East Chief Fuller". Daily Sabah. Retrieved 2021-08-14.
  20. ^ واشتنتن پۆست، دواسەردان ۳٠/۱٠/۲٠۱۳
  21. ^ ماڵپەڕی فەرمی پەچەدەکە Archived ١٠ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.، دواسەردان ۳٠/۱٠/۲٠۱۳
  22. ^ "پێویستە زمانی کوردی لە خوێندنگەکانی تورکیادا سەربەست بکرێت". Archived from the original on ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. Check date values in: |archive-date= (help) Archived ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  23. ^ "ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان". Archived from the original on ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. Check date values in: |archive-date= (help)
  24. ^ "ھەڵوێستی جوامێرانەی فەتحوڵا گولەن لەساتی کارەساتی ھەڵەبجەدا". Archived from the original on ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. Check date values in: |archive-date= (help) Archived ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  25. ^ "ئۆجەلان سڵاوی بۆ گوڵەن ھەیە". Archived from the original on ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. Check date values in: |archive-date= (help)
  26. ^ "تەواوی چاوپێکەوتنی تایبەتی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ فەتحوڵا گولەن".
  27. ^ ئ ا https://www.fgulen.com/iq/jiyani/1678-derbari-fethullah-gulen/34695-ew-halataney-ke-mamosta-fethullah-gulen-werigrtuwe[بەستەری مردوو]
  28. ^ "Meet Fethullah Gülen, the World's Top Public Intellectual". Foreign Policy. Retrieved 2021-08-14.
  29. ^ "Fethullah Gülen Awarded Honorary Doctorate by Leeds Metropolitan University – video Dailymotion". Dailymotion. Retrieved 2021-08-14.
  30. ^ ئەو خەڵاتانەی کە مامۆستا فتح اللە گولەن وەریگرتووە[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]