لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن بۆ دەروازەی
ماتماتیک!
|
|
ماتریکس یان ڕیزکراوە (بە ئینگلیزی: Matrix) لە زانستی بیرکاریدا بریتییە لە پێکھاتەیەکی لاکێشەیی کە ژمارە یان ھەر دەربڕەیێکی بیرکارییانەی تێدایە. ئەم لاکێشەیە لە ژمارەیەک ڕیز و کۆڵەکە (یان ستوون) دروست دەبێت. ھەرخانەیەک کە لە ژمارەیەک یان بڕێک پێک دێت پێی دەوترێت دانەیەک لەدانەکانی ماتریکسەکە.
ھەموو دانەیەک لەدانەکانی ماتریکس ناونیشانێکی ھەیە کە شوێنەکەی لە ماتریکسەکەدا پێشان دەدات. ناونیشانی دانە لە ژمارەی ئەو ڕیزەی لەسەر یەکێک بەدوایدا و ژمارەی ئەو ستوونەی لەخۆی دەگرێت پێکدێت.
ماتریکسەکان بۆ شیکاریکردنی سیستمی ھاوکێشە ھێڵییەکان بەکار دەھێنرێن.
بۆ نموونە ئەو ھاوکێشە ماتریکسییەی کە سیستمی دوو ھاوکێشەی ھێڵی
دەنوێنیت، بریتییە لە:
زیاتر...
چێوە، بوارێکە ڕووبەرێکی گەمارۆ داوە.
خەییام (لەدایکبووی ٢٨ گوڵانی ٤٢٧، کۆچی دوایی ٥١٠ی ھەتاوی) ناسراو بە خەییامی نەیشابووری لە ماتماتیکزانان، ئەستێرەناسان و شاعیرە ناسراوەکانی ئێران لە سەردەمی سەلجوقییانە. ناوبانگی خەییام لە سەردەمی خۆیدا زۆرتر لە بوارەکانی حیکمەت، پزیشکی ، ئەستێرەناسی و بیرکاریدا بووە. لەو کاتەدا بە ھیچ شێوەیەک شاعیری نەکردۆتە پیشەی خۆی و سەرەڕای چوارینەکانی بانگەشەی شاعێرێتی نەکردووە. بەڵام ھەنووکە ناسراویی و ناوبانگی خەییام زۆرتر بە خاتری چوارینە فەلەسەفییەکانیەتی و چوارینەکانی تاکوو ئێستا بەچەندین زمانی زیندووی جیھان وەڕگێردراون. خەییام یەکێک لە لایەنگرانی ئیبنی سینا بووە.
زیاتر...
پلیمپتۆن ٣٢٢ یەکێکە لە بەناوبانگترین کەتیبە ماتماتیکییەکان کە تا ئێستا شیکاری بۆ کراوە. کەتیبەکە لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ١٦٠٠ پێش زایین بە ڕێنووسی کۆنی بابلی نووسراوە. ژمارەی ٣٢٢ بۆیە لە ناوی ئەم کەتیبەیەدا ھاتووە کە ئەم نووسراوەیە ژمارە ٣٢٢یە لە کۆکراوەی J.A. Plympton لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.
زیاتر...
«
|
بیرکاریزانی پەتی، وەک مۆسیقار، دروستکەرێکی ئازادە لە دنیای جوانی ڕێکخراودا.
|
»
|
— کتێبی مێژووی فەلسەفەی ڕۆژاوا بێرتراند ڕەسڵ
|
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.
|
|