بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ئەندازە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەندازە چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەندازە!

ئەندازە ئەو پاژەی بیرکارییە کە گرنگی دەدا بە پرسیارەکانی دەوروپشتی چەمکانێک وەکوو پێودانگ، شێوە، شوێنی تەنەکان بەگوێرەی یەکتر، وە سامانە تایبەتەکانی واڵایی. ئەندازە یەکێک لە کۆنترین زانستەکانە. ئەندازە لە سەرەتای خۆیدا کۆمەڵێک مەعریفەتی کرداری بووە سەبارەت بە درێژی، پانتایی و قەبارە، کە لە سێھەمین سەدەی پێش زاییندا لەلایەن ئیقلیدسەوە لە سیستەمێکی بەڵگەنەویستیدا خڕ کراونەتەوە. ئەو سیستەمە کە بە ئەندازەی ئیقلیدسی ناسراوە، بۆ زۆر سەدەی یەک لەدوای یەک ستانداردێک بوو بۆ پەیـڕەوکردن.

زیاتر...

ھەنووکە ٤٦ وتار لە دەروازەی ئەندازەدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ھاوکێشەی ھێرۆن (بە ئینگلیزی: Heron's formula) ھاوکێشەیەکە بە بەکارھێنانی دەتوانی ھەژماری ڕووبەری سێگۆشەیەک بکەیت بەبێ زانینی بەھای بەرزایی سێگۆشەکە، بەم شێوە:

لێرەدا p یەکسانە بە نیوەی چێوەی سێگۆشە، و a و b و c سێ لای سێگۆشەکەن. ناوی ئەم ھاوکێشە لە ناوی ھێرۆن ئەسکەندەرانی ماتماتیکزانی یونانییەوە وەرگیراوە.


زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو


زانای ھەڵبژێردراو

ئیقلیدس، ئیقلید یان یوکلید (لەدایکبووی ٣٠٠ی پ. ز)، بیرکارێکی یۆنانی بوو کە بە باوکی ئەندازە ناوی دەرکردووە. کتێبەکەی بە ناوی توخمەکان یەکێک لەو کارانەیە کە زۆرترین کاریگەرییان ھەبووە لە مێژووی بیرکاریدا، بە چەشنێک کە ھەر لە کاتی بڵاوبوونەوەیەوە ھەتا کۆتاییی سەدەی ١٩ھەم و سەرەتای سەدەی ٢٠ەم کتێبی سەرەکیی وانەبێژی بووە بۆ فێرکردنی بیرکاری (بەتایبەت ئەندازە). لەو کارەدا پرەنسیپەکان و بنەواشەکانی ئەو زانستەی کە ئەمڕۆژە پێدەوترێ ئەندازەی ئیقلیدسی لە ژمارەیەکی کەم بەڵگەنەویستەوە ھەڵھێنجراون.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان