بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ژمارەی دڵخۆش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژمارەی دڵخۆش
لقیpositive integer
Defining formula
دارێک کە ژمارە دڵخۆشەکانی لە ۱۰۰ کەمتر و ھەروەھا ۱۳۰ نیشان دەدات

ژمارەی دڵخۆش (بە ئینگلیزی: Happy number) ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنییە کە ئەگەر کۆی دووجای پێژمارەکانی ھەژمار بکرێت، پاشان ھەمان پرۆسە بەردەوام لەسەر ئەنجامەکە دووبارە بکرێتەوە، لە کۆتاییدا ئاکامەکە بگاتە ژمارە یەک. بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم پرۆسەیە ھەرگیز نەگاتە ژمارەی ١ ئەوا بە ژمارەکە دەوترێت ژمارەی دڵتەنگ یان خەمبار.[١]

پێناسەی گشتی

[دەستکاری]

ئەگەر ژمارەیەکی دیاریکراو بێت، پاشیەکیی ژمارەکانی و و، بە شێوەیەک پێک بھێنرێت کە کۆی دووجای پێژمارەکانی بێت. ئەوا ژمارەیەکی دڵخۆشە، ئەگەر و تەنھا ئەگەر یەک بوونی ھەبێت کە

نموونە

[دەستکاری]

١٩ ژمارەیەکی دڵخۆشە، ھەر وەک لە خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە:

٨٢ = ٩٢ + ١٢
٦٨ = ٢٢ + ٨٢
١٠٠ = ٨٢ + ٦٢
١ = ٠٢ + ٠٢ + ١٢

ئەگەر ژمارەیەک دڵخۆش بێت، ئەوا ھەموو ئەندامەکانی پاشیەکییەکەشی دڵخۆشن و ئەگەر ژمارەیەک دڵتەنگ بێت، ھەموو ژمارەکانی ئەو پاشیەکییەش دڵتەنگن، بۆ نموونە، چونکە ١٩ ژمارەیەکی دڵخۆشە ئەوا ھەموو ژمارەکانی، پاشیەکییەکە واتە ٨٢، ٦٨ و ١٠٠ و ١ یش دڵخۆشن.

ژمارە دڵخۆشەکانی کەمتر لە ٥٠٠

[دەستکاری]

لە خوارەوە ئەو ژمارە دڵخۆشانەی لە ٥٠٠ کەمترن پێڕست کراون:

١، ٧، ١٠، ١٣، ١٩، ٢٣، ٢٨، ٣١، ٣٢، ٤٤، ٤٩، ٦٨، ٧٠، ٧٩، ٨٢، ٨٦، ٩١، ٩٤، ٩٧، ١٠٠، ١٠٣، ١٠٩، ١٢٩، ١٣٠، ١٣٣، ١٣٩، ١٦٧، ١٧٦، ١٨٨، ١٩٠، ١٩٢، ١٩٣، ٢٠٣، ٢٠٨، ٢١٩، ٢٢٦، ٢٣٠، ٢٣٦، ٢٣٩، ٢٦٢، ٢٦٣، ٢٨٠، ٢٩١، ٢٩٣، ٣٠١، ٣٠٢، ٣١٠، ٣١٣، ٣١٩، ٣٢٠، ٣٢٦، ٣٢٩، ٣٣١، ٣٣٨، ٣٥٦، ٣٦٢، ٣٦٥، ٣٦٧، ٣٦٨، ٣٧٦، ٣٧٩، ٣٨٣، ٣٨٦، ٣٩١، ٣٩٢، ٣٩٧، ٤٠٤، ٤٠٩، ٤٤٠، ٤٤٦، ٤٦٤، ٤٦٩، ٤٧٨، ٤٨٧، ٤٩٠، ٤٩٦.

ژمارەی سەرەتایی دڵخۆش

[دەستکاری]

ژمارەی سەرەتایی دڵخۆش، بە ژمارەیەک دەوترێت کە ھەم دڵخۆشە و ھەم سەرەتایی. ھەموو ئەو ژمارە سەرەتاییانەی لەسەر شێوازی ٣+١٠n و ٩+١٠n دەنووسرێن، (n گەورەترە لە سفر) ژمارەی دڵخۆشن.

نموونەی پرۆگرامسازی

[دەستکاری]

تاقیکردنەوەیەکی سادە بە زمانی پایتن بۆ پشکنینی دڵخۆشبوونی ژمارەیەک بەم شێوەیە:[٢]

def square(x):
    return int(x) * int(x)

def happy(number):
    return sum(map(square, list(str(number))))

def is_happy(number):
    seen_numbers = set()
    while number > 1 and (number not in seen_numbers):
        seen_numbers.add(number)
        number = happy(number)
    return number == 1

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «Sad Number». Wolfram Research, Inc. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  2. ↑ Happy Number ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Rosetta Code

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]