دەروازە:جەبر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەبر چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی جەبر!

جەبر لقێکە لە زانستی بیرکاری، لەگەڵ تیۆریی ژمارە، ئەندازە و شیکاری. وشەی جەبر لەلایەن زانای بیرکاری خەواریزمیەوە بەکارھاتوە و لە زمانی عەرەبیدا بە مانای کۆکردنەوەی پارچەکان دێت. جەبر بریتیە لە تێگەشتن لە ھێما بیرکاریەکان و یاساکانی بەکارھێنانی ئەم ھێمانە. کەوابێ ئەکرێ بڵێین ڕیشاڵێکی بەستنەوەی تەواوی بەشەکانی بیرکارییە.

زیاتر...

ھەنووکە ١٣ وتار لە دەروازەی جەبردا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

لە بیرکاریدا، لێکدانی ماتریکس (بە ئینگلیزی: Matrix multiplication) یان لێکدانی ڕیزکراوەکان بە کرداری لێکدانی سکالێر یان ژمارەیەک لە ماترێکسێک یان لێکدانی دوو ماتریکس دەوترێت. لێکدانی دوو ماتریکس، ماتریکسێکی تری لێ پەیدا دەبێت، پێی دەوترێت ئەنجامی لێکدانی دوو ماتریکسەکە. کاتێک دەتوانیت دوو ماتریکس لێک بدەیت کە ژمارەی ستوونەکانی ماتریکسی یەکەم یەکسان بێت بە ژمارەی ڕیزەکانی ماتریکسی دووھەم. ئەگەر A ماتریکسێک لە جۆری n × m و B ماتریکسێک لە جۆری m × p بێت، ئەنجامی لێکدانی دوو ماتریکسی A و B، ماتریکسێکە لە جۆری n × p. بە زمانی بیرکاری بۆ و لە مەیدانی ، ، دانەکانی ماتریکسی AB بریتین لە:

لێرەدا i و j ژمارەی سروشتی و و .

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو


زانای ھەڵبژێردراو

کۆچەر بیرکار (بە ئینگلیزی: Caucher Birkar) بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لە گوندی نێ سەر بە شارستانی مەریوان بە ناوی فەرەیدوون درەخشانی لەدایکبووە. بیرکار ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی "ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل میلیۆن کورد". خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان بردووەتە سەر و پلەی کارناسیی لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە زانکۆی تاران دوایی ھێناوە. لە دوایی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە زانکۆی ناتینگھام پلەی پی ئێچ دیی بە دەست ھێناوە.

بیرکار بە زۆری لە سەر ئەندازەی جەبری (Algebraic Geometry) کار دەکات. ھەروەھا بەرپرس و داھێنەری ماڵپەڕی کۆری زانیاری و داھێنان بووە. ھەروەھا بیرکار لە زۆرێک کونفڕانسی بیرکاری لە وڵاتانی دونیادا بەشداریی کردووە.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە جەبر ھەیە و ناتوانیت بیدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو


دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان