پلیمپتۆن ٣٢٢
| پلیمپتۆن ٣٢٢ | |
|---|---|
| دامەزران | ١٨٠٠ پێش زایین |
| بابەتی سەرەکی | ماتماتیک |
| کۆکردنەوە | Columbia University Libraries |
| Inventory number | 322 |
| سیستەمی نووسین | نووسینی بزماری |
| کاتی دۆزینەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٢ |
| Location of discovery | لارسا |
پلیمپتۆن ٣٢٢ یەکێکە لە بەناوبانگترین تەتەڵە گڵییەکانی بابل کە تا ئێستا توێژینەوەی زۆری لەسەر کراوە. ئەم تەتەڵەیە لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ١٦٠٠ی پێش زایین بە ڕێنووسی کۆنی بابلی نووسراوە. ژمارەی ٣٢٢ ئاماژەیە بە ژمارەی تۆمارەکەی لە کۆکراوەی جی ئا. پلیمپتۆن لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.[١] ئەم تەتەڵەیە خشتەیەکی ماتماتیکی لەخۆ دەگرێت کە لە ٤ ستوون و ١٥ ڕیز پێک ھاتووە و بە ڕێنووسی بزماری نووسراوە. ھەروەھا پێڕستێکی سیانە پیتاگۆرسییەکانی تێدایە واتە ئەو ژمارانەی کە بەپێی تیۆرمی پیتاگۆرس پاسادانی ئەم ھاوکێشەیە دەکەن.
لە دەیەی ١٩٤٠ کاتێک ئۆتۆ نویگباوەر و ئەبراهام ساکس بۆ یەکەم جار گرنگیی ماتماتیکیی پلیمپتۆن ٣٢٢یان بۆ دەرکەوت، پێشتر چەند تەتەڵەیەکی بابلیی سەردەمی بابلیی کۆن، کە تیۆرمی پیتاگۆرسیان بەکاردەهێنا، ناسرابوون. [٢] ئەم تەتەڵەیە جگە لەوەی بەڵگەیەکی بەهێزە بۆ ئەوەی کە نووسەرەکانی مێزۆپۆتامیا تیۆرمی پیتاگۆرسیان دەزانی و بەکاریان دەهێنا، هەروەها ئاماژەیەکی بەهێزیش دەکات بەوەی کە میتۆدێکی سیستەماتیکیان بۆ دروستکردنی سیانە پیتاگۆرسییەکان هەبووە. هۆکارەکە ئەوەیە کە هەندێک لەو سیانانە زۆر گەورەن و زۆر ئەستەمە بە شێوەی هەڵکەوت یان لە ڕێگەی تاقیکردنەوەیەکی سادە دۆزرابنەوە. بۆ نموونە، ڕیزی چوارەمی خشتەکە پەیوەندی بە سیانەی (١٢٧٠٩، ١٣٥٠٠، ١٨٥٤١) هەیە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «158. Cuneiform Tablet. Larsa (Tell Senkereh), Iraq, ca. 1820-1762 BCE. -- RBML, Plimpton Cuneiform 322»، Jewels in Her Crown: Treasures of Columbia University Libraries Special Collections، Columbia University، ٢٠٠٤.
- ↑ Høyrup (1999), p. 396.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Plimpton 322»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
| ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |