بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:شیکاریی ماتماتیکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شیکاریی ماتماتیکی چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی شیکاریی ماتماتیکی!

شیکاریی ماتماتیکی یان شیکاریی بیرکارییانە (بە ئینگلیزی: Mathematical analysis) لقێکی سەرەکیی ماتماتیکە، ئەم لقە بنەمای زۆربەی ماتماتیکی نوێیە و ڕۆڵێکی گرینگی لە ماتماتیکی پەتی و ماتماتیکی بەکاربراودا ھەیە. شیکاریی ماتماتیکی سەرەتا لە خوێندنەوەی جیاکاری و تەواوکاری سەریھەڵدا، بەڵام دواتر بوارەکەی پەرەی سەند و چەمکە سەرەکییەکانی وەک بەردەوامی، تەواوکاری، گرتە یا داتاشراو و فانکشناڵی ناجەبری لەخۆ گرت. ئەم بابەتانە زۆر جار لەسەر ژمارە ڕاستەقینەکان یان ژمارە ئاوێتەکان تاوتوێ دەکرێن، بەڵام دەتوانرێن بۆ ھەر بۆشایییەکی ماتماتیکی کە چەمکی نیزیکبوونەوە یا دووری تێدا پێناسە کراوە وەک بۆشاییی تۆپۆلۆژیک و بۆشاییی مەتریک بەکار ببردرێن. لەم لقەدا چەمکی تەواوکاری لە تەواوکاریی کلاسیکیی ڕیمانەوە بۆ تەواوکاریی ڕیمان-ئێستیلتێس و تەواوکاری لێبێگ پەرەی پێ دراوە.

زیاتر ...

ھەنووکە ١٠١ وتار لە دەروازەی شیکاریی ماتماتیکیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

بەرگرینامەی ماتماتیکزانێک (بە ئینگلیزی: A Mathematician's Apology) وتارێکە کە لە ساڵی ١٩٤٠ لەلایەن ماتماتیکزانی بەریتانی، گۆدفری ھارۆڵد ھاردی، نووسراوە. ئەم وتارە بەرگری لە ئەو بۆچوونە دەکات کە ماتماتیک دەبێت بۆ خودی خۆی لێکۆڵینەوەی لێ بکرێت، نەک بۆ بەکارھێنانە پراکتیکییەکانی. ناوەڕۆکی سەرەکیی ئەم بەرگرینامەیە (کە «بەرگرینامە» لێرەدا بە مانای داکۆکی و پەسەندکردنی شتێک دێت، وەک بەرگرینامەی ئەفلاتوون) ئەوەیە کە ماتماتیک بایەخێکی سەربەخۆی ھەیە، تەنانەت ئەگەر ھیچ بەکارھێنانێکی پراکتیکیشی نەبێت. ھاردی ئەم بایەخە لە جوانیی ماتماتیکیدا دەبینێت و چەند نموونە و پێوەرێک بۆ جوانیی ماتماتیکی پێشکەش دەکات. ئەم وتارە ھەروەھا کورتە ژیاننامەیەکی خۆنووس لەخۆ دەگرێت، کە تێڕوانینێک دەخاتە سەر شێوازی بیرکردنەوە، ھەست و ژیانی کاریی ماتماتیکزانێکی پیشەیی. ئەم وتارە دواتر وەک کتێب بڵاو کرایەوە. (تەواوی وتار...)

وێنەی ھەڵبژێردراو


زانای ھەڵبژێردراو

ئۆگوستین-لوی کۆشی (بە فەڕەنسی: Augustin-Louis Cauchy) (لەدایکبوون ٢١ ئابی ١٧٨٩-کۆچی دوایی ٢٣ ئایاری ١٨٥٧) ماتماتیکزان، فیزیکزان و ئەندازیاریی فەڕانسەوی و یەکێک لە کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی شیکاریی ماتماتیکی دانا و لە زۆرێک لە لقەکانی ماتماتیکدا پێشەنگ بوو، و لە یەکەم کەسانێک بوو بەشێوەیەکی یاسایی تیۆرمە ماتماتیکییەکانی جیاکاری و تەواوکاری سەلماند.

کۆشی، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر ھاودەمەکانی، ھانس فرێدێنتال سەبارەت بە کۆشی دەڵێت: «چەمک و تیۆرمە ماتماتیکییەکان زۆرتر لە ھەر ماتماتکیزانێکی تر بەناوی کۆشییەوە ناونراون».

کۆشی نووسەرێکی بەبڕشت بوو؛ نزیکەی ھەشتسەد وتار و توێژینەوەی نووسی و پێنج کتێبی خوێندنگەی لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیک و فیزیای ماتماتیکی نووسیوە.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە شیکاریی ماتماتیکی ھەیە و ناتوانیت بیدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان