گالیلێو گالیلەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون (١٥٦٤-0٢-١٥) ١٥ی شوباتی ١٥٦٤
مەرگ٨ی کانوونی دووەمی ١٦٤٢(١٦٤٢-٠١-٠٨) (٧٧ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەئیتاڵییان
واژوو

گالیلێو گالیلەی بە ئیتالی: Galileo Galilei) (١٥ی شوباتی ١٥٦٤ – ٨ی کانوونی دووەمی ١٦٤٢) بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلوسووف و زانیاری بواری فیزیک، خەڵکی ئیتاڵی، کە دەورێکی گرینگی ھەبوو لە شۆڕشی زانستیی لە ئەورووپادا. دەستکەوتە بەنرخەکانی باشترکردنی چاوگێڕ (تەلەسکۆپ) و ڕوانینە ئەستێرەناسییەکان، پاڵپشتی لە تیئۆریای کۆپێرنیکیسم. گالیلێو بە ناوی «باوکی ئەستێرەناسی مۆدێڕن»، «باوکی زانستیا فیزیای مۆدێڕن»، «باوکی زانست» و «باوکی زانستی مۆدێڕن» دەناسن. بەڵام بە باوەڕی گشتیی، گالیلێو تەنانەت ئەگەر ھیچ یەک لەمانە نەبێت، بۆ ھاتنە دونیای زانستی مۆدێڕن، پێویست بووە.

بەشدارییەکانی گالیلێو لە بواری ئەستێرەناسیدا، بە چاوگێڕ دیتنی مانگەکانی ھەسارەی گەلاوێژ، دۆزینەوە ٤ مانگی گەورەی ھەسارەی موشتەری (کە ھەر بە ناوی خۆی ناونرا) ھەروا دیتن و لێکۆڵینەوەی پەڵەی خۆر. گالیلێو ھەروا لەسەر باشترکردنی کۆمپاس کاری کرد.

پشتیوانی کردن لە تیئۆریای کۆپێرنیک، ئەویش کاتێک کە ژمارەی ھەرە زۆری فەیلەسووفەکان و ئەستێرەناسەکان لەسەر بڕوای ناوەندی جیھان بوونی زەوی سووربوون (یا وایان نیشان دەدا کە ھەن)، بووە ھۆی کێشە بۆی. دوای ساڵی ١٦١٠ دەربڕینی بیر و ڕای خۆی سەبارەت بە «خۆر سەنتەری جیھان» بوون بووە ھۆی دژایەتی تاڵی فەیلەسووفان و کەسایەتییە ئایینییەکان لەگەڵیدا و ھەتا پێش ساڵی ١٦١٥، بۆ دووجار بانگێشتیان کرد بۆ «دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا» کە لەو سەردەمەدا زۆر باو بوو. ئەگەرچی لەوانەدا بە بێتاوانیان زانی، بەڵام دێری کاتۆلیک لە ١٦١٦ ڕای گەیاند تیئۆریای خۆر ناوەڕاستبوونی جیھان بە تەواوی ھەڵەیە و دژی پەرتووکی پیرۆزی ئەنجیلە. گالیلێو ھەڕەشەی لێکرا کە پاڵپشتی خۆی لەوە ھەروەک بەڵێنی دابوو کۆتایی بێنێت. کاتێ دواتر لە بەناوبانگترین بەرھەمی نووسینی خۆیدا لەو بڕوا پشتیوانی کرد، کە لە ١٦٣٢ بڵاوکرایەوە، دیسان بۆ دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا برا و بە تاوانبار بە کفر و وەرگێڕان لە ئایین تاوانبارکرا؛ بۆ زۆرەملی ئەو وتەیان پێ وەرگرتەوە و تا دوایین ڕۆژەکانی تەمەنی لە ماڵەکەی خۆیدا، لەژێر چاودێری بوو. لە ساڵی ١٦٤٢ لە تەمەنی حەفتاوحەوت ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ڕووداوی وەرگرتنەوەی قسەکانی گالیلێو، بە زۆری ئەشکەنجەی دێر و کەلیسای کاتۆلیک بەناوبانگە. لەوێدا گالیلێو دەڵێ:

ئەمن گالیلێو، لە تەمەنی حەفتا ساڵیمدا، لە بەرامبەر ئێوە لەسەر چۆک دەوەستم و لەکاتێکدا پەرتووکی پیرۆزم لە پێش چاوە و دەستی لێدەدەم، تۆبە دەکەم و دەڵێم بڕوای جووڵانی زەوی وتەیەکی سەرانسەر درۆیە و بە ھیچی دەزانم.

ژیاننامە[دەستکاری]

گالیلیۆ لە ١٥ی شوباتی سالی ١٥٦٤ لە شاری پیسا ھاتووەتە دنیاوە. گەورەترینی نیوو شەش منداڵی عودژەن وئاوازدانەر و تیۆرستی میوزیکیی ڤینسینزو گالیلی و جیولیا بوو.

سێ لە خوشک و براکانی گالیلیو لە ژیان مانەوە. بچووکترینیان مایکل ئەنجیڵۆ بوو. ئەگەرچی ئەویش بێبەش نەبوو لە باری سەختی ئابووری سەردەمی گەنجی گالیلۆدا، توانی ببیت بە عودژەن وئاوازدانەریکی سەرکەوتوومایکڵ ئەنجڵۆ توانای ھاوبەشکردنی ئەو برە پارەی نەبوو کە بە بریارەکەی باوکی بەشێکی بۆ زاواکەیان بوو، کە دواتر بە ڕێگەی یاسایی داوای دووبارە لێکۆڵینەوەی کرد دەربارەی بریارەکە. مایکڵ ئەنجیڵۆ جار بە جار داوای پارەی لە گالیلۆ دەکرد بۆ پاڵپشتی لە ھەوڵە مۆسیقی و گەشتەکانی. ڕەنگە ئەم بارە ئابوریانەی سەر شانی، ھۆکار بووبێت بۆ ئارەزووی گالیلۆ لە گەشەدان بە داھێنانەکانی و پەیداکردنی سەرچاوەی داھاتی زیاتر.[١]

لە تەمەنی ٨ سالیدا خیزانی گالیلیۆ چوون بۆ فلۆرینس کە شاریک بوو لە ناوەراستی ئیتالیا، ئەویش بۆ ماوەی ٢ سال لە لای جاکۆبۆ بۆرگینی مایەوە و لەلایەن ئەوەوە لە سالی ١٥٧٥ تاکو سالی ١٥٧٨ لە ڤالۆم برۆسا کە ٣٠ کم دوورە لە باشووری ڕۆژ ھەڵات پەروەردە کرا. لەوسەردەمەدا لە ئیتالیا ھەلبژاردنی نازناو ئارەزومەندانە بوو. بۆیە گالیلیۆ ویستی ھەر بە ناوی خۆیەوە بانگ بکریت. ناوی گالیلیۆ و نازناوەکەی لە باپیری (بۆنایوتی) وەرگیراوە، کە پزیشکیکی بەناوبانگ و سیاسەتمەدار بوو لە فلۆرینس لە سەدەی پازدەھەم لە کۆتایییەکانی سەدەی چواردەھەمدا شوێنکەوتووەکانی ناوی گالیلیان لە خۆیان نابوو گالیلۆ لە ھەمان کڵێسە نێژرا کە پیش ٢٠٠ سال باپیری لی نیژرا بوو. گالیلیۆ بە چەند ناویک ناسرا بوو و ھەندیک جاربە گالیلیو گالیلی لینسو، ئەوەش لە کاتی کارکردن وەکو ئەندامیک لە ئەکادیمی لینسی کە ڕیکخراویکی زانستی بوو لە ئیتالیا. لە ناوەڕاستیسەدەی شازدەھەمدا لە نێو خیزانەکانی توکسان ناولینانی کوڕی گەورە لە دوای نازناوی دایک و باوک شتێکی باو بوو. ھەر بۆیە بە گرنگیان نەزانی کە ناوی گالیلی لە دوای ناوی باپیری بنێن، گالیلۆ کە ناوێکی کوڕانەی ئیتاڵییە و ناوی خێزانی گالیلی کە ناوێکی لاتینییە بە مانای "گەلیل" دێ کە شوێنێکی گرنگی ئایینییە لە باکووری ئیسرائیل؛ و بەھۆی ئەم ناوچەیە ناوی گەلیلی (بە یۆنانی: γαλιλαίος، بە لاتینی گەلیلییە و بە ئیتاڵی گەلیلی) لە چەرخی کۆندا بە کار ھاتووە (بە تایبەتی لەلایان ئیمپراتۆڕ جوولیان) وەک ھێمایەک بۆمەسیح و مەسیحییەکان و لە دوای ئەمە ناوەکە وەکو ناوێکی ئایینی بەکار ھاتووە. گەڕانەوەی ناوی گالیلۆ بۆ ناوێکی ئایینی بۆ ئەوە بووە کە ناوەکەی ببێتە مەتەڵێکی بەناوبانگ. لە ساڵی ١٦١٤ قەشەیەکی دۆمینیکی بە ناوی تۆماسۆ کاتچینی گوتارێکی سەرنج ڕاکێش و کاریگەری لە دژی گالیلی دا. کە تێیدا ئاماژەی بە نوسراوێک کرد لە دیمەنی ١:١١ کە تێیدا نوسراوە " ئەی پیاوی گەلیلی بۆ لێرە وەستاویت و سەیری بەھەشت دەکەیت؟"[٢]

منداڵەکانی[دەستکاری]

سەرەرای ئەوەی کە گالیلیۆ کەسێکی دیندار بوو، سێ مندالی لە دەرەوەی ھاوسەرگیری لە مارینا گەمبا ھەبوو. دوو منداڵی کچ (ڤیرجینا) و (لیڤیا) ھەبوو و کورێکیشیان ھەبوو بە ناوی (ڤینسینزۆ). بەھۆی ئەوەی کچەکانی گالیلیۆ لە دەرەوەی ھاوسەرگیری لە دایک ببون باوکیان وای دانا کە ناتواننھاوسەرگیری بکەن و ئەگەر ھاوسەرگیریان بکردایە نەیان دەتوانی داوای مارەیی بکەن. ئەمەش ھاوشەوەی کێشەی دارایییەکەی بوو کە لەگەڵ دوو خوشکەکەی ھەیبوو؛ و تاکە جێگرەوەی بەردەم کچەکانی ژیانێکی ئایینی بوو. ھەردوو کچەکە لە پەرستگای سان مانتیۆ لە ئارسێتری قبوڵکران و تا کۆتایی ژیانیان لەوێ مانەوە. ڤیرجینیا نازناوی ماریا کیلیستی لە پەیوەندیکردن بە پەرستگاکەوە وەرگرت. لە ٢ی مانگی نیسانی ساڵی ١٦٣٤ کۆچی دوایی کردو لەگەڵ گالیلۆ لە کلیسەی سانتا کرۆس لە فلۆریدا بە خاک سپێردران. ھەروەھا لیڤیا نازناوی (خوشکە ئەرکەنگیل)ی وەرگرت و زۆربەی ژیانیشی بە نەخۆشییەوە بەسەربرد. دواتر ڤینجینزۆ بەشێوەیەکی یاسایی بووە میراتگری گالیلۆ و ھاوسەرگیری لەگەڵ سیستیلیا بۆکینیری کرد.[٣]

ھەرچەندە گالیلیۆ لە تەمەنی گەنجێتیدا بە قەشە ناسرا بوو، بەلام باوکی ھانی دا بۆئەوەی ناوی خۆی تۆمار بکات لە زانکۆی پیسا بۆ بە دەست ھێنانی بڕوانامەی پزیشکی. کاتێک گالیلیۆ لە پزیشکی دەیخویند تێبینی چلچرایێکی جوولاوی کرد کە بەھۆی باوە بە شێوەیەکی کەوانەیی گەورە و بچووک دەخولایەوە. گالیلیۆ چلچراکەی بەراوردی لێدانی دڵی خۆی کرد و بۆی دەرکەوت کە خولانەوەی چلچراکە بەبێ گوێدان بە دووری و بە ھاتن و چونییەوە ھەمان کاتی لێدانی ترپەی دلی خایاند. کاتێک کە گالیلیۆ گەرایەوە ماڵەوە، دوو پەندۆلی ئامادەکرد کە درێژی ھەردووکیان یەکسان بوو، یەکێکیانی بە گێسکێکی گەورە پالدا ئەویتریان بە گێسکێکی بچووک و بۆی دەرکەویت کە جوولانەوەی ھەردوکیان ھەمان کاتی خایاند. دوای سەدەیەک پەندۆلی خولانەوە بۆ دروستکردنی کاتژمێر بەکارھات. بەھۆی ئەوەی پزیشکیی داھاتێکی زیاتری ھەبوو لە بیرکاری زانی بۆیە گالیلیۆ بە ئەنقەست وازی لە بیرکاریزانی ھێنا. ھەرچەندە گالیلیۆ بەبێ ویستی خۆی بەشداری وانەیەکی ئەندازەی کرد، ھەوڵی ڕازی کردنی باوکی دا بۆ ئەوەی ڕێگای پێ بدات لە بری پزیشکی لە بەشی بیرکاری وفەلسەفەی سروشتی بخوێنێت. گالیلیۆ تیرمسکۆبێی دروست کرد کە پێشرەوی گەرمی پێوەکە بکا ھەروەھا گالیلیۆ کتێبێکی بچووکی لەسەر دیزاینی ھایدرۆستاتیکی ھاوسەنگ بڵاو کردەوە کە کتێبەکە گالیلیۆی گەیاندە توێژینەوەی جیھانی ھەروەھا گالیلیۆ لە بەشی دیزاین خوێندویەتی، کە بابەتێکی ھونەرییە. لە ساڵی ١٥٨٨، بوو بە مامۆستا لە ئەکادیمیای delle Arti del Disegno لە فلۆرنس کە تێیدا وانەی تێروانین و چیارۆسکۆی دەگوتەوە. دابوونەریتی شارەکە ھاندەرێک بوو بۆ گالیلیۆ بۆ بەدەست ھێنانی[٤] بیرۆکەیەکی جوان. گالیلیۆ لە تەمەنی گەنجێتی دا، بە درێژای ژیانی لەگەل نیگارکێشی سیگۆلی دۆستایەتی ھەبوو کە ئەویش یەکێک لە تابلۆکانی وێنەی تێبینی مانگی گالیلیۆیان دەکرد. لە سالی ١٥٨٩، بۆ سەرۆکی لێژنە ھەلبژێردرا لە شاری پیسا. لە سالی ١٥٩١، کاتێک باوکی گالیلیۆ کۆچی دوایی کرد، گالیلیۆ چاودێری برا بچووکەکەی کرد. دواتر لە سالی ١٥٩٢، گالیلۆ چوو بۆ کۆلێژی پادوە و تا سالی ١٦١٠ وانەکانی ئەندازە، میکانیک، و ئەستێرەناسی گووتەوە. لە میانەی ئەو کاتەدا گالیلیۆ توێژینەوەی گرنگی ئەنجامدا سەبارەت بە زانستی سەرەکی بۆ نموونە (کینماتیکای جوولە و ئەستێرەناسی) و ھەروەھا زانستی کرداری بۆ ھێزی ماددەکان و پێشەنگی تلسکۆب. ھەروەھا گالیلیۆ ئارەزوی لە ئەستێرەزانی ھەبووە کە لەو کاتەدا پەیوەست بووە بە خوێندنی بیرکاری و ئەستێرەناسی.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Disraeli, I. (1835). Curiosities of Literature. W. Pearson & Company. p. 371.
  2. ^ O'Connor, J. J.; Robertson, E .F. "Galileo Galilei". The MacTutor History of Mathematics archive. University of St Andrews, Scotland. Retrieved 2007-07-24.
  3. ^ Gribbin, J. (2009). Science. A History. 1543–2001. London: Penguin. p. 107. ISBN 978-0-14-104222-0.
  4. ^ Rutkin, H. D. "Galileo, Astrology, and the Scientific Revolution: Another Look". Program in History & Philosophy of Science & Technology, Stanford University. Retrieved 2007-04-15. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Rosen, J.; Gothard, L. Q. (2009). Encyclopedia of Physical Science. New York: Infobase Publishing. p. 268. ISBN 978-0-8160-7011-4.