گیۆرگ کانتۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گیۆرگ کانتۆر
لەدایکبوونگیۆرگ فێردیناند لودویگ فیلیپ کانتۆر
(١٨٤٥-0٣-0٣) ٣ی ئازاری ١٨٤٥
سەنت پیتەرزبورگ، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
مردن٦ی کانوونی دووەمی ١٩١٨(١٩١٨-٠١-٠٦) (٧٢ ساڵ ژیاوە)
ھالێ, Province of Saxony, ئیمپراتۆریەتیی ئاڵمانی
نیشتەجێ
نەتەوەئاڵمانی
بوارەکانماتماتیک
دامەزراوەکانزانکۆی ھالێ
خوێندی باڵا
تێزەکانDe aequationibus secundi gradus indeterminatis (١٨٦٧)
ڕاوێژکاری دکتۆرا
ناسراوە بەھۆیتیۆریی کۆمەڵە
خەڵاتە دیارەکانSylvester Medal (1904)
ھاوسەرVally Guttmann (ھاوسەرگیری ١٨٧٤)

گیۆرگ فێردیناند لودویگ فیلیپ کانتۆر (١٨٤٥ - ١٩١٨) بیرکارێکی لەدایکبوو لە ڕووسیا لە باوک و دایکێکی بە ڕەگەز دانیمارکی بوو کە زۆرتر وکوو بیرکارێکی خەڵکی ئاڵمانیا دەناسرێت لەبەر ئەوەی کە لە ئاڵماندا گەورە بوو.

کانتۆر بە ھۆی داھێنانی تیۆریی کۆمەڵەوە ناودارە کە ئێستاکە تیۆرییەکی بنەڕەتییە لە بیرکاریدا. کانتۆر گرنگایەتیی مەفھوومی ھاوتاییی یەک بە یەکی لە نێوان کۆمەڵەکاندا دامەزراند، کۆمەڵگەلی بێ‌بـڕانەوە و خۆش‌تەرتیبی ناساند، و سەلماندی کە ژمارە ڕاستییەکان زۆرترن لە ژمارە سروشتییەکان (ھەرچەند ھەردووکیان بێ‌بڕانەوەن).

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]