تیۆرم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سەلمێنراوەوە ڕەوانە کراوە)
لە کتێبی پێشنیاری پیتاگۆرس(بە ئینگلیزی: The Pythagorean Proposition) نیزیک بە ٣٧٠ سەلماندن بۆ تیۆرمی پیتاگۆرس ھاتووە.[١]

تیۆرم یان سەلمێنراو[٢] (بە ئینگلیزی: Theorem) لە بیرکاریدا، قەزییەیەکە، بە پشتبەستن بە قەزییەیەکانی پێشوو وەکوو تیۆرمەکان، یا بیردۆزەکان، یان ئەو قەزییانەی بە شێوەی گشتی قەبووڵ کراون، وەکوو بەڵگەنەویستەکان، ڕاستبوونی دەسەلمێنرێت. زۆربەی تیۆرمە بیرکارییەکان، قەزییەیەکی مەرجین، واتە دەستەواژەیەکە کە مەرجێکی دیاریکراوی بۆ دادەنرێت. سەلماندنی تیۆرم، زنجیرەیەک ڕێسای لۆژیکییانەیە کە پێکەوەگرێدراون و ھەنگاو بە ھەنگاو پاساویان بۆ دەھێنرێتەوە لە ئاکامدا بە ڕاستی تیۆرمەکە کۆتایی دێت، ھەندێک جار کۆتایی سەلماندنی تیۆرم بە پیتگەلێک وەکوو کیو ئی دی، (Q.E.D.) ھێما دەکرێت کە کورتکراوەی ئەم ڕستەیە (quod erat demonstrandum) ئەمەش خۆی لە یۆنانییەوە (ὅπερ ἔδει δεῖξαι) وەرگیراوە، بە واتای «سەلمێندرا ئەوەی دەبوایە سەلمێندرابا»، یان بە یەکێک لەم ھێمایانە "□" یان "∎" کۆتایی دێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزکان[دەستکاری]

  1. ^ (Loomis ١٩٦٨)
  2. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس

سەرچاوەکان[دەستکاری]