دەروازە:تیۆریی ژمارەکان
تیۆریی ژمارەکان چییە؟بەخێربێن بۆ دەروازەی تیۆریی ژمارەکان! تیۆریی ژمارە (بە ئینگلیزی: Number theory) لقێکە لە زانستی ماتماتیک کە باسی تایبەتمەندییەکانی ژمارە تەواوەکان دەکات. تیۆریی ژمارەکان، لەگەڵ ئەندازە، یەکێکە لە کۆنترین لقەکانی ماتماتیک. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم بوارە ئەوەیە کە زۆرێک لە مەزندە و گریمانەکانی ئاسانن بۆ تێگەیشتن، بەڵام چارەسەرکردنیان زۆر دژوارە. بۆ نموونە، دوایین گریمانەی فێرما ٣٥٨ ساڵ دوای ئەوەی بۆ یەکەم جار خراوەتە ڕوو سەلمێنرا، بەڵام مەزندەی گۆڵدباخ ھەتا ئێستا شی نەکراوەتەوە. کارڵ فریدریش گاوس (١٧٧٧–١٨٥٥) لە وتەیەکی خۆیدا دەڵێت، بیرکاری شاژنی ھەموو زانستەکان و تیۆریی ژمارە شاژنی بیرکارییە. وتاری ھەڵبژێردراولە بیرکاریدا فاکتۆریێل (بە فەڕەنسی: Factorielle) یان لێکدراوی ژمارەیەکی سروشتی بریتییە لە ئەنجامی لێکدانی ژمارەکە لە تەواوی ژمارە تەواوە ئەرێنییەکانی چووکەتر لە خۆی. فاکتۆریێلی ژمارەی بە ھێما دەکرێ و «ئێن فاکتۆریێل» دەخوێندرێتەوە. بە پێی گرێبەست، فاکتۆریێلی سیفر دەبێتە یەک. ڕێسای فانکشنی فاکتۆریێل بەم شێوەیە:
نموونە
لە ئاستێکی سەرتردا، بە بەکارھێنانی فانکشنی گاما، پێناسەیەک بۆ فاکتۆریێل خراوەتەڕوو، کە بەپێی ئەم پێناسەیە، دەتوانرێت بۆ ھەموو ژمارەیەک، بێجگە لە ژمارە تەواوە نەرێنییەکان بەھای فاکتۆریێل ھەژمار بکرێت:
وێنەی ھەڵبژێردراو
زانای ھەڵبژێردراوئیقلیدس، ئیقلید یان یوکلید (لەدایکبووی ٣٠٠ی پ. ز)، بیرکارێکی یۆنانی بوو کە بە باوکی ئەندازە ناوی دەرکردووە. کتێبەکەی بە ناوی توخمەکان یەکێک لەو کارانەیە کە زۆرترین کاریگەرییان ھەبووە لە مێژووی بیرکاریدا، بە چەشنێک کە ھەر لە کاتی بڵاوبوونەوەیەوە ھەتا کۆتاییی سەدەی ١٩ھەم و سەرەتای سەدەی ٢٠ەم کتێبی سەرەکیی وانەبێژی بووە بۆ فێرکردنی بیرکاری (بەتایبەت ئەندازە). لەو کارەدا پرەنسیپەکان و بنەواشەکانی ئەو زانستەی کە ئەمڕۆژە پێدەوترێ ئەندازەی ئیقلیدسی لە ژمارەیەکی کەم بەڵگەنەویستەوە ھەڵھێنجراون. ئایا زانیوتە؟
پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراودەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |




