دەروازە:ئامار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئامار چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی ئامار!

ئامار یاخود ئامارزانی (زانستی ئامار) ئەم زانستە بە زانستی پلانداڕشتنی لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەکان ھەژمار دەکرێت، کە لە ڕێگای کۆکردنەوەی پێدراوەکان (داتا)، دواتر ڕێکخستن، کورتکردن، پێشاندان، شیکردنەوە، لێکدانەوە، بەدیھێنانی ئەنجامەکان بە پشتبەستن بە دراوە کۆکراوەکان، بۆ ئەوەی باشترین بڕیار بدرێت لەسەر ئەو لێکۆلینەوە یان تاقیکردنەوەدا.

زیاتر...

ھەنووکە ٢٨ وتار لە دەروازەی ئاماردا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

لە بیردۆزی ئەگەر و ئاماردا ڤاریانس (بە ئینگلیزی: variance) یان لێکنەچوون پێوەرێکە لە پێوەرەکانی پەرتبوون و بۆ بەراوردکردن و شیکاریی پێدراوەکان بەکار دەھێنرێت. ڤاریانس بەم شێوە ھێما دەکرێت و بریتییە لە ناوەندی دووجاکانی جیاوازی نێوان پێدراوە جیاوازەکان و ناوەندی پێدراوەکانی کۆمەڵەکە:

لێرەدا ناوەندی پێدراوەکان و ژمارەی پێدراوەکانە:

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

دافنی کالەر لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٦٨. ژنە پڕۆفیسۆری ئەمریکی - ئیسرائیلییە. دافنی پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی ستانفۆرد لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر. دافنی یەکێکە لەدامەزرێنەرانی (Coursera) کە ماڵپەڕێکە تایبەت بە فێرکاری پەروەردەیی بە شێوەیی خۆڕایی. دافنی لەساڵی ١٩٨٥ پلەی بەکالۆریۆسی لەزانکۆی عیبری لە ئۆرشەلیم بەدەست ھێنا کە ئەوکات تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵان بوو لە ھەمان زانکۆ لەساڵی ١٩٨٦ پلەی ماستەریش وەردەگرێت لەپاشان دکتۆراکەی لە ژێر سەرپەرشتی (Joseph Halpern) لە زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا بەدەست دەھێنێت کە ئەمەش لەساڵی ١٩٩٣ بوو.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان