دەروازە:کۆمپیوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمپیوتەر چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی کۆمپیوتەر!

کۆمپیوتەر یان پێژمێر یان بژمێر ئامێرێکە بۆ زۆر مەبەست بەکاردێت، دەکرێت پرۆگرام بکرێت تا ڕیزە کردارێکی ژمێرەیی یان ژیربێژی (بیرکاری) ئەنجام بدات. بەکارھێنەر دەتوانێت لە ڕێگای مشک (ماوس) و تەختەکلیلەوە داواکاریەکانی خۆی ئاڕاستەی کۆمپیوتەر بکات وە کارەکان لەڕێی شاشەی کۆمپیوتەرەکە پێشان دەدرێ. کۆمپیوتەر بە گشتی دەکرێتە دوو بەش: سەختامێر و نەرمامێر.

زیاتر...


ھەنووکە ٣١٠ وتار لە دەروازەی کۆمپیوتەردا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

مەکینتۆش یان ماک (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٢٤.١.١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان ، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).

چەند ساڵێک دوای ئەوە کۆمپانیای ئەپڵ بە نموونەی جۆراوجۆر ھێنرایە بەردەستی کڕیاران لەلایەن ئای ماک لە ساڵی ١٩٩٨ لە پێشدا پارچەکان جیاواز و جوودا بوون بەڵام پێشکەوتنیان بەسەر ھێنا بە کۆکردنەوەیان بۆ ئامێرێک. ئەم بەرەو پێشچوونەش سەلمێنرا بە سەرکەوتنێکی تری ماکینتۆش. ئەم نموونە بەرچاوانە رووبەڕووی ماڵان و ناوەندی فێرکردن و کەسە پرۆفیشناڵەکان کرایەوە. ماک ئاسانە بۆ بەکارھێنان و جوانە لە دیزایندا و بەھێزە و ستایلێکی جوانی ھەیە، ھەموو ماکە تازەکان زۆر دابەزێنران لەگەڵ "Mac OS X"ی سیستەمی کارپێکردن کە دیزاین و درووستکردنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ ھاوکاری کراوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

مادەربۆرد یان تەختەی سەرەکی یەکێکە لە گرینگترین بەشی کۆمپیوتەر

زانای ھەڵبژێردراو

لینوس بێنێدیکت تۆرڤاڵدس (بە سویدی: Linus Benedict Torvalds) لەدایکبووی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩، ئەندازیارێکی فینلاندی-ئەمریکیـیە. کە دروستکەری ناوکی لینوکس وە بۆ ماوەیەکی درێژ، گەشەپێدەری سەرەکی ئەمەش بوو بە ناووک بۆ سیستەمی بەکارخەری وە چەندین دابەشکراوەی تر وەک گنۆ، و چەند ساڵێک دواتر ئەندرۆید وە کڕۆم ئۆئێس دروست بوون.

تۆرڤاڵدس لەدایکبووی ھێلسنکی، فینلاندـە. کوڕی ھەریەکە لە (ئانا) و (نیلس تۆرڤاڵدس)ـە. وە کوڕەزای شاعیر ئۆڵێ تۆرڤاڵدس و لێۆ تۆرنگوێستی ئامارزانە. وە ھەردووک باوانەکەشی لە ناو کەمپی زانکۆی ھێلسنکی بوون لە ساڵی ١٩٦٠ـەکان.

تۆرڤاڵدس قوتابی زانکۆی ھێلسنکی بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩٦، تۆرڤاڵدس لە ساڵی ١٩٩٦ زانکۆی تەواو کرد بە بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر لەلایەن گروپی توێژینەوەی (NODES)، پیشە ئەکادیمیاکەی پچڕا ساڵێک دوای خوێندنەکەی کاتێک پەیوەندی کرد بە سوپای فینلاندی ھێزی سەربازی ئوسیما. لە ھاوینی ساڵی ١٩٨٩، ١١ مانگ دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی پڕۆگرامی مەشقی ئەفسەری لە خزمەتگوزاریی سەربازیی زۆرەملێی فینلاند. لە سوپا پلەی بەرزکراوە بۆ ئەفسەری پلە دوو، لەگەڵ ڕۆلی ئەفسەری ژمێرەری مووشەکەکان.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • کۆمپیوتەری ئینیاک ٢٧ تەن قورس و ١٦٧م دووجای داگیرکردبوو.


پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان