ژمارەی بەئەدەب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
دیاگرامی یانگ: 15 = 4 + 5 + 6

لە تیۆریی ژمارەکاندا، ژمارەی بەئەدەب یان ژمارەی بەڕەوشت (بە ئینگلیزی: Polite Number) بریتییە لە ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی کە دەتوانرێت بەشێوەی ئەنجامی کۆکردنەوەی دوو یان چەند ژمارەی تەواوی ئەرێنی یەک لەداوی یەک بنووسرێت. ژمارە بەئەدەبەکان بە ژمارەی پلیکانییش (Staircase Number) ناسراون، چونکە دەتوانرێن بە دیاگرامێکی پلیکانی بنوێنرێن. بە ژمارە تەواوەکانی تر کە ناکرێت بەم شێوە بنووسرێن دەوترێ، ژمارەی بێ ئەدەب یان بێڕەوشت .[١][٢]

ژمارە بەئەدەبەکانی کەمتر یان یەکسانن بە بیست[دەستکاری]

لە خوارەوە ئەو ژمارە بەئەدەبانەی کەمتر یان یەکسانن بە بیست پێڕست کراون:

۳ = ۱ + ۲

٥ = ۲ + ۳

٦ = ۱ + ۲ + ۳

۷ = ۳ + ٤

۹ = ٤ + ٥ = ۲ + ۳ + ٤

۱۰ = ۱ + ۲ + ۳ + ٤

۱۱ = ٥ + ٦

۱۲ = ۳ + ٤ + ٥

۱۳ = ٦ + ۷

۱٤ = ۲ + ۳ + ٤ + ٥

۱٥ = ۷ + ۸ = ٤ + ٥ + ٦ = ۱ + ۲ + ۳ + ٤ + ٥

۱۷ = ۸ + ۹

۱۸ = ٥ + ٦ + ۷ = ۳ + ٤ + ٥ + ٦

۱۹ = ۹ + ۱۰

۲۰ = ۲ + ۳ + ٤ + ٥ + ٦

پاشیەکیی ژمارە بەئەدەبەکان[دەستکاری]

پاشیەکیی ژمارە بەئەدەبەکان، پاشیەکییەکی دوا نەھاتوویە لە ژمارە تەواوەکان و تێیدا ھیچ توانێکی ژمارە دوو بوونی نییە.

٣, ٥, ٦, ٧, ٩, ١٠, ١١, ١٢, ١٣, ١٤, ١٥, ١٧, ١٨, ١٩, ٢٠, ٢١, ٢٢, ٢٣, ٢٤, ٢٥, ٢٦, ٢٧, ٢٨, ٢٩, ٣٠, ٣١, ٣٣, ٣٤, ٣٥, ٣٦, ٣٧, ٣٨, ٣٩, ٤٠, ٤١, ٤٢, ٤٣, ٤٤, ٤٥, ٤٦, ٤٧, ٤٨, ٤٩, ٥٠, ...[٣]

ـەمین ژمارەی بەئەدەب یەکسانە بە کاتێک:

ئەدەبی ژمارەکان[دەستکاری]

بە ژمارەی ڕێگەکانی دەتوانرێت ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی بەشێوەی سەرجەمی دوو یان چەند ژمارەی تەواوی ئەرێنی یەک لەدوای یەک دەرببڕێت دەوترێت ئەدەبی ئەو ژمارەیە. بۆ نموونە ئەدەبی ژمارە ٧ دەکاتە ١ و ئەدەبی ژمارە ١٥ یەکسانە بە ٣. بۆ ھەر ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی وەکوو ، ئەدەبی یەکسانە بە ژمارەی بەشدراوە‌ تاکەکانی گەورەتر لە ١ی ژمارەکە.[٤].

ژمارە بێ ئەدەبەکان[دەستکاری]

ژمارەی بێ ئەدەب، بریتییە لە ھەر ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی، کە توانێکە لە ژمارە ٢. لەبەر ئەوەی ئەم ژمارانە ناتوانرێت بەشێوەی سەرجەمی چەند ژمارەی تەواوی ئەرێنی یەک لەدوای یەک بکرێنەوە واتە بەئەدەب نین، پێیان دەوترێ ژمارەی بێ ئەدەب. پاشیەکیی ژمارە بێ ئەدەبەکانیش، پاشیەکییەکی دوانەھاتوویە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Adams، Ken (March 1993)، "How polite is x?"، The Mathematical Gazette، ٧٧ (٤٧٨): ٧٩–٨٠، JSTOR ٣٦١٩٢٦٣، doi:١٠٫٢٣٠٧/٣٦١٩٢٦٣ دڵنیابەرەوە لە دروستیی بەھای|doi= (یارمەتی) .
  2. ^ Griggs، Terry S. (December 1991)، "Impolite Numbers"، The Mathematical Gazette، ٧٥ (٤٧٤): ٤٤٢–٤٤٣، JSTOR ٣٦١٨٦٣٠، doi:١٠٫٢٣٠٧/٣٦١٨٦٣٠ دڵنیابەرەوە لە دروستیی بەھای|doi= (یارمەتی) .
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  4. ^ Sylvester, J. J.; Franklin, F (1882), "A constructive theory of partitions, arranged in three acts, an interact and an exodion", American Journal of Mathematics, 5 (1): 251–330, JSTOR 2369545, doi:10.2307/2369545.

سەرچاوەکان[دەستکاری]