دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەندازە ١

دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/١

ئەندازە ئەو پاژەی بیرکارییە کە گرنگی دەدا بە پرسیارەکانی دەوروپشتی چەمکانێک وەکوو پێودانگ، شێوە، شوێنی تەنەکان بەگوێرەی یەکتر، وە سامانە تایبەتەکانی واڵایی. ئەندازە یەکێک لە کۆنترین زانستەکانە. ئەندازە لە سەرەتای خۆیدا کۆمەڵێک مەعریفەتی کرداری بووە سەبارەت بە درێژی، پانتایی و قەبارە، کە لە سێھەمین سەدەی پێش زاییندا لەلایەن ئیقلیدسەوە لە سیستەمێکی بەڵگەنەویستیدا خڕ کراونەتەوە. ئەو سیستەمە کە بە ئەندازەی ئیقلیدسی ناسراوە، بۆ زۆر سەدەی یەک لەدوای یەک ستانداردێک بوو بۆ پەیـڕەوکردن.

زیاتر...

ئەندازە ٢

دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٢

ئەندازەی ئیقلیدسی سیستەمێکی بیرکارانەیە کە دەدرێتە پاڵ بیرکاری یۆنانی ئیقلیدسی ئەسکەندەرانییەوە. ئیقلیدس نووسەری نامیلکەیەکە سەبارەت بە بیرکاری و ئەندازە بە ناوی توخمەکان کە کۆنترین نووسراوەیەکە بەشێوەی ڕێکخراو باسی ئەندازەی کردبێت. ئەو میتۆدەی ئیقلیدس بەکاری ھێناوە بریتییە لە قەبووڵکردنی کۆمەڵەیەکی بچووک لە بەڵگەنەویستەکان و پاشان ھەڵھێنجان و دەرکێشانی گەلەک ڕاستیی دیکە (پیان دەوترێ سەلمێنراو) لەوانە. ئەگەرچی زۆرێک لە دەستکەوتەکانی ئیقلیدس لەلایەن بیرکارانی پێشووتریشەوە وترابوون، بەڵام ئیقلیدس یەکەم کەس بوو کە خستیانیە ناو سیستەمێکی گشتگری ئەنجامگرانە و ژیرانەوە.

زیاتر...

ئەندازە ٣

دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٣

کەوانەبڕ یان بڕگەی ھاوتا کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا کە ھەمان دووریان ھەیە لە خاڵێکی دیاریکراو (پێی دەوترێت تیشکۆ) و لە ڕاستەھێڵیک کە پێیدا ناڕوات (پێی دەوترێت دەلیل). خاڵی نێوەڕاستی تیشکۆ و دەلیل پێی دەوترێت سەری بڕگە، ئەو ڕاستەھێڵەی بە تیشکۆ و سەری بڕگەکەدا دەڕوات پێی دەوترێت تەوەری کەوانەبڕ. کەوانەبڕ لە ئەنجامی بڕینی قووچەک بە ڕووتەختێکدا دروست دەبێت.

ئەندازە ٤

دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٤

بڕگە قووچەکییەکانیان ئەو ھێڵە چەماوانەن کە لە ئەنجامی بڕینی قووچەکێکی دووانی بە ڕووتەختێک پەیدا دەبن. قووچەک جۆرێک ھێرەمە بنکەکەی شێوەی بازنەیی ھەیە. دەشێت قووچەک لار یان وەستاو بێت، لە قووچەکی وەستاودا تەوەر لەسەر بنکە ئەستوونە و بەرزی بریتییە لە درێژی تەوەرەکە. قەبارەی قووچەکی وەستاو بە نیوەتیرەی و بەرزی بریتییە لە:

ئەندازە ٥

دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٥

ھاوبەر یان تەریب، وشەیەکە کە لە ئەندازەدا ئاماژە دەکات بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دوو ھێڵ یان دوو ڕووتەخت (یان زۆرتر) یان تێکەڵێک لەوانە (بۆ نموونە: ھێڵێک و ڕووتەختێک) لە ناو بۆشاییی ئیقلیدسیدا بەکاردەبرێت. دوو ھێڵ لە یەک ڕووتەختدا پێیان دەگوترێت ھاوبەر (بە ئینگلیزی: Parallel) ئەگەر پێک نەگەن یان یەکتر نەبڕن. دوو ھێڵی ھاوبەر لە بیرکاریدا بە ھێما دەکرێت. بە زمانی بیرکاری ABھاوبەرە لەگەڵ CD بە شێوەی دەردەبڕن.

ئەندازە ٦

دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٦

لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا بە فرەگۆشەیەک یان چەندلایەک دەوترێت ڕێک ئەگەر لایەکانی لە درێژیدا یەکسان بن و گۆشەکانی ناوەوەی لە پێوانەدا یەکسان بن. فرەگۆشەی ڕێکی سێلا بریتییە لە سێگۆشەیەکی ڕێک و فرەگۆشەیەکی ڕێکی چوارلا بریتییە لە چوارگۆشە. چەقی فرەگۆشەی ڕێک ئەو خاڵەیە کە بە یەکسانی دوورە لە ھەموو سەرەکانیەوە. ھەموو فرەگۆشە ڕێکەکان، قۆقزن. n-گۆشەیەکی ڕێکی قۆقز بە شێوەی {n} دیاری دەکرێت.

زیاتر...

ئەندازە ٧

دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٧

ڕووتەخت ڕوویەکی ٢-ڕەھەندی و تەختە کە بێبڕانەوە گەورەیە و ئەستووریی سیفرە. ڕووتەختەکان خاوەنی دوو ڕەھەندن: درێژایی و پانایی، بەڵام لەبەر ئەوەی کە بێبڕانەوە گەورە و بڵاون، درێژی و پانییان شایەنی پێواندن نییە. کاتێک بمانەوێ وێنەی ڕووتەختەکان لەسەر کاغەز بکێشین ناچار دەبین لێوارەیان بۆ دابنێین؛ دەبێ ئەوەمان لەبیر بێ کە لە ڕاستەقینەدا لێوارەیان نییە. شێوەی گشتی ھاوکێشەی ڕووتەخت بریتییە لە:

ئەندازە ٨

دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٨

پوازک تەنێکی ئەندازەیی فرەڕووە و خاوەنی دوو بنکەی n-لای ھاوبەرە. دەشێت ئەو بنکانە سێگۆشە، چوارلا یان ھەر فرەگۆشەیەک بن. پوازکەکان بەپێی ژمارەی لای بنکەکانیان ناو دەنرێن. پوازکێک کە بنکەکەی سێگۆشەیە پوازکی سێینە و پوازکێک کە بنکەکەی شەشلایە پوازکی شەشینەیە.

زیاتر...

ئەندازە ٩

دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٩

گۆ
گۆ

گۆ شێوەیەکی بازنەییی ئەندازەیییە لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا، بریتییە لە سەرجەمی ڕووی تۆپێکی تەواو خڕ. ھەروەکوو بازنە کە ئەندازەیییانە تەنێکی دوو ڕەھەندییە، گۆش بیرکارییانە پێناسەکراوە وەکوو کۆمەڵە خاڵێک کە ھەموویان ھەمان دووریان () ھەیە لە خاڵێکی دیاری کراو، بەڵام لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا. ئەم دوورییە () بریتییە لە نیوەتیرەی گۆیەکە، و خاڵە دیاریکراوەکە بریتییە لە چەق (ناوەڕاست)ی گۆیە بیرکارییەکە. بە درێژترین ڕاستەھێڵی ناو گۆیەکە، کە دوو خاڵی بەرانبەر یەکی گۆیەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بە چەقی گۆیەکەش تێپەڕدەبێت و درێژییەکەشی دوو ئەوەندەی درێژیی نیوەتیرەی گۆیەکەیە، دەوترێت تیرەی گۆیەکە.

ئەندازە ١٠

ئەندازە ١١

ئەندازە ١٢

ئەندازە ١٣

ئەندازە ١٤

ئەندازە ١٥

ئەندازە ١٦

ئەندازە ١٧

ئەندازە ١٨

ئەندازە ١٩

ئەندازە ٢٠

ئەندازە ٢١

ئەندازە ٢٢

ئەندازە ٢٣

ئەندازە ٢٤

ئەندازە ٢٥

ئەندازە ٢٦

ئەندازە ٢٧

ئەندازە ٢٨

ئەندازە ٢٩

ئەندازە ٣٠

ئەندازە ٣١

ئەندازە ٣٢

ئەندازە ٣٣

ئەندازە ٣٤

ئەندازە ٣٥

ئەندازە ٣٦

ئەندازە ٣٧

ئەندازە ٣٨

ئەندازە ٣٩

ئەندازە ٤٠

ئەندازە ٤١

ئەندازە ٤٢

ئەندازە ٤٣

ئەندازە ٤٤

ئەندازە ٤٥

ئەندازە ٤٦

ئەندازە ٤٧

ئەندازە ٤٨

ئەندازە ٤٩

ئەندازە ٥٠

ئەندازە ٥١

ئەندازە ٥٢

ئەندازە ٥٣

ئەندازە ٥٤

ئەندازە ٥٥

ئەندازە ٥٦

ئەندازە ٥٧

ئەندازە ٥٨

ئەندازە ٥٩

ئەندازە ٦٠

ئەندازە ٦١

ئەندازە ٦٢

ئەندازە ٦٣

ئەندازە ٦٤

ئەندازە ٦٥

ئەندازە ٦٦

ئەندازە ٦٧

ئەندازە ٦٨

ئەندازە ٦٩

ئەندازە ٧٠

ئەندازە ٧١

ئەندازە ٧٢

ئەندازە ٧٣

ئەندازە ٧٤

ئەندازە ٧٥

ئەندازە ٧٦

ئەندازە ٧٧

ئەندازە ٧٨

ئەندازە ٧٩

ئەندازە ٨٠

ئەندازە ٨١

ئەندازە ٨٢

ئەندازە ٨٣

ئەندازە ٨٤

ئەندازە ٨٥

ئەندازە ٨٦

ئەندازە ٨٧

ئەندازە ٨٨

ئەندازە ٨٩

ئەندازە ٩٠

ئەندازە ٩١

ئەندازە ٩٢

ئەندازە ٩٣

ئەندازە ٩٤

ئەندازە ٩٥

ئەندازە ٩٦

ئەندازە ٩٧

ئەندازە ٩٨

ئەندازە ٩٩