جوگرافیای ئەفغانستان
ڕواڵەت
ئەفغانستان دەکەوێتە باشوری کیشوەری ئاسیا و کابول پایتەختەکەیەتی لەباکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ تورکمانستان وئۆزبەکستان و تاجیکستان، لەڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنورە لەگەڵ چین و پاکستان لەباشورەوە ھاوسنوری پاکستان و لەڕۆژئاواوە ھاوسنورە لەگەڵ ئێران. خاکی (ڤاخان) وڵاتی ئەفغانستان دەبەستێت بە وڵاتی چین. ئەفغانستان وڵاتێکی شاخاوییە. گەورەترین و سەرەکیترین زنجیرە چیای (ھیندوکوش) ە لە باکووری ڕۆژھەڵات کە بەرزییەکەی ٦٢٩٨ مەترە. بە گشتی کەش و ھەوایەکی وشکی ھەیە لەگەڵ زستانی سارد و ھاوینی گەرم. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٦٥٢٬٢٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە. ژمارەی دانیشتوانی بەپێی خەمڵاندنی ساڵی ٢٠١٤ (٣١٬٨٢٢٬٨٤٨)کەسە.
مەودای سنوور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
[دەستکاری]- پاکستان- ٢٬٤٣٠ کیلۆمەتر
- تاجیکستان- ١٬٢٠٦ کیلۆمەتر
- تورکمانستان - ٧٤٤ کیلۆمەتر
- ئێران - ٩٣٦ کیلۆمەتر
- ئۆزبەکستان - ١٣٧ کیاۆمەتر
- چین - ٧٦ کیلۆمەتر
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- جوگرافیای سروشتی ئەفغانستان (بە فارسی) ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوگرافیای ئەفغانستان تێدایە. |