جوگرافیای عومان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عومان یەکێکە لە وڵاتەکانی کیشوەری ئاسیا دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوا لەسەر ھێڵی پانی ١٢–٢٨ باکوور و ھێڵی پانی ٥٢–٦٠ ڕۆژھەلات وە یەکێکە لە وڵاتە گەورەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی. لە ڕۆژئاوای ھاوسنورە لەگەڵ ئیمارات و سعوودیە لە باشوور ھاوسنورە لەگەڵ یەمەن. بیابانی (حصی السھل واسع) زۆربەی ناوەراستی وڵاتی عومان دادەپۆشێت، لەگەڵ کۆمەڵێک زنجیرە چیا بە درێژایی باکووری (ال جبال الحجر) و کەناری باشووری ڕۆژھەڵات، شارە سەرەکییەکانی لێیە؛ پایتەختی وڵات مەسقەت، «سەحار»، «صور» لە باکوور، «سەلالە» لە باشوور. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٣٠٩٬٥٠٠ کم دوجایە شاخی شمس یاخود شاخی خۆر بەرزترین لووتکەی شاخە لە عومان کە بەرزییەکەی ٢٬٩٩٧ بۆ ٣٬٠٠٩ مەترە. کەش وھەوای عومان وشکە لە ناوچەکانی ناوەوەی وڵات. وە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازی ھەیە لە کەش و ھەوا. ھەریەکە لە دەریای عەرەب و کەنداوی عوممان و کەنداوی فارس یاخود عەرەب دەکەوێتە سەر سنورەکەی. سیستمی حوکومرانی لە عومان سیستمی پاشایەتی ڕاستەوخۆیە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی عومان ٣٬٩٢٦٬٤٩٢ کەس بووە.

شاخی شمس

مەودای سنوری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]