جوگرافیای تورکمانستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تورکمانستان وڵاتێکە لە ئاسیایی ناوەڕاست ولەباکورەوە دراوسێی ئۆزبەکستان و کازاخستانە و لە باشورەوە ھاوسنوری ئێران و ئەفغانستانە ولەرۆژھەڵاتیشەوە بە تاجیکستانەوە لکاوەو لەرۆژئاواش سنوری ئاوی ھاوبەشیی ھەیە لە گەڵ وڵاتانی ڕووسیا و ئازەربایجان. تورکمانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕێگەی بە سەر دەریا ئازادەکانەوە نییە. سارای قەرەقوم کە وشک و بێ ئاوە، نزیکەی ٨٠٪ ڕوبەری تورکمانستانی داگیرکردوە. بەڵام داوێنی زنجیرە چیای کۆپی داغ لە باشوری ئەو وڵاتە، کەشوھەوایەکی لە باری ھەیە و لەبەر ئەوەش زۆربەی شارە گرنگە کانی تورکمانستان بە عیشق ئۆگستادی پایتەختیشەوە لەو ناوچەیە دروستکراون. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٤٨٨٬١٠٠ کیلۆمەتر دووجایە لە ڕووی سامانی سروشتی خاوەنی نەوت و گازی سروشتی و ئاسن و پۆتاسیۆم و فۆسفات و چەندین مادەی دیکەیە

مەودای سنور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]