بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یانەی بەرشەلۆنەەوە ڕەوانە کراوە)
بارسێلۆنا
ناوی تەواویانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا[ئ]
نازناوبارسا[ا] یان بلاوگرانا[ب] (یانە)
کولێس[پ] یان بارسێلۆنیستاس[ت] (ھاندەران)
بلاوگرانس[ج] یان ئازولگرانێس[چ] (ھاندەران)
ناوی کورتکراوەئێف سی بی
دامەزراندن٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩؛ ١٢٤ ساڵ لەمەوبەر (١٨٩٩-١١-٢٩)
زەویکامپ نۆ
یاریگەی ئۆڵمپیکی لویس کۆمپانیس (٢٠٢٣–٢٠٢٤)
پانتایی(٩٩٫٣٥٤)[١]
سەرۆکئیسپانیا خوان لاپۆرتا
ڕاھێنەرئەڵمانیا ھانسی فلیک
خوللا لیگا
٢٠٢٤_ ٢٠٢٣یەکەم–سێیەم
گەورەترین بردنەوەبارسیلۆنا ١٥–١ ڕیال مەدرید، لا لیگای ١٩٥٠
گەورەترین دۆڕاندنبارسێلۆنا ١–١٢ ئەتلەتیک بیلباو، لا لیگای ١٩٣١
زۆرترین ئامادەبوونئەرژەنتین لیۆنێل مێسی (٧٧٨)
گۆڵکەرئەرژەنتین لیۆنێل مێسی (٦٧٢)
وەرزی ئەمساڵ

یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا (بە کەتەلۆنی: Futbol Club Barcelona) یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. ئەم یانەیە یەکێکە لەیانەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا و بە یانەی پڵنگەکان ناسراوە. یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونەتە پلە دووی خولی ئیسپانی. یانەکە لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتیی خوان گامبەر بە درووشمی "زیاتر لە یانەیەک، Més que un club" دامەزرا. تاکە ڕکابەری بە درێژایی مێژووی یانەکە، یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدە، ئەویش بەھۆکاری جیا جیای وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی.

یانەی بارسێلۆنا چوارەمین بەنرخترین یانەی وەرزشییە لە جیھاندا؛ بەھاکەی ٤٬٠٦ ملیار دۆلارە و دەوڵەمەندترین یانەی تۆپی پێی جیھانە لەڕووی داھاتەوە، کە سەرمایەی ساڵانەی ٨٤٠٬٤ ملیۆن یۆرۆیە.[٢][٣] سروودی فەرمیی بارسێلۆنا «کانت دێل بارسا»یە کە لەلایەن خاومی پیکاس و جۆزێپ ماریا ئێسپیناسەوە نووسراوە.[٤] بارسێلۆنا بە شێوەیەکی نەریتی یاری دەکات لە سێبەری ڕەشی شین و سوور، کە بەھۆیەوە نازناوی «بلاوگرانا»ی وەرگرتووە.

لە ناوخۆدا بەرشەلۆنە ٧٥ جامی بەدەست ھێناوە: ٢٦ لا لیگا، ٣١ کۆپا دێل ڕی، ١٤ جامی سووپەری ئیسپانیا و ٣ کۆپا ئیڤا دوارتێ و ٢ نازناوی کۆپا دی لالیگا و، ھەروەھا ھەڵگری تۆماری چوار پێشبڕکێی دوایییە. لە تۆپی پێی یانەی نێودەوڵەتیدا، یانەکە بیست نازناوی ئەورووپی و جیھانی بەدەست ھێنا: پێنج نازناویخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، چوار جامی براوەکانی جامی ئەورووپا، تۆمارێکی ھاوبەشی پێنج جامی سوپەری ئەورووپا، تۆماری سێ جامی پێشانگای نێوشارەکان و، سێ جامی جیھانیی یانەی فیفا.[٥] بارسێلۆنا پلەی یەکەمی لە فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی مێژووی تۆپی پێ و ڕیزبەندیی جیھانیی یانەی ئامار بۆ ساڵانی ١٩٩٧، ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٢ بەدەست ھێنا.[٦][٧]

مێژووی دروستبوونی یانەکە

[دەستکاری]

سەرەتای دامەزراندنی یانەی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زایینی، کاتێک «خوان گامبەرز» لەگەڵ ھاورێکانی لە شاری بارسێلۆنا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا یاریی تۆپی پێیان دەکرد. لە ساڵی ١٨٩٩، خوان گامبەرز بڕیاری دا یانەی بارسێلۆنا دروست بکات. پێکھێنەری یانەکە پیاوی سویسریی بەناوبانگ ھانس گامبەرز بوو کەوا توانیی گشت وەرزشەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە.

یاریگای کامپ نۆ

[دەستکاری]

کامپ نۆ یاریگای یانەی بارسێلۆنایە. ساڵانی ١٩٥٤–١٩٥٧ ماوەی کارکردن بوو لەم یارگایە تا بنیاد نرا لەلایەن ئەندازیار فڕانسیس فیمتجانس و جۆزێڤ سوتیرنس کە تێچووی ئەم یاریگایە ٢٨٨ ملیۆن یۆرۆ بوو. ئەم یاریگایە جێگای ٩٨٫٧٨٧ کەسی تێدا دەبێتەوە کە بە زۆرترین شوێن بۆ ئامادەبووانی یاریگاکان دادەنرێت. ئەم یارگایە لە وەرزی ١٩٩٨–١٩٩٩ پێنج ئەستێرەی پێ بەخشرا لەلایەن فیفاوە.

گرنگترین ڕووداوەکانی یاریگای کامپ نۆ

[دەستکاری]
  • یەکەم یاری لە جامی جیھانیی ساڵی ١٩٨٢ کە لە ئیسپانیا بەڕێوەبچێت
  • یاریی کۆتاییی پاڵەوانییەتیی ئەورووپا بۆ ھەڵبژاردەکان لە ساڵی ١٩٦٤
  • ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵەمپیادی ساڵی ١٩٩٢

لاماسیا

[دەستکاری]

قوتابخانەیەکە لەلایەن یانەی بارسێلۆنا دامەزراوە بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی مێرد منداڵ ئەو یاریزانانەی لە لەدەرەوەی ئیسپانیا پێگەیشتوون لە لاماسیا

  • یۆھان کڕۆیف لە ھۆڵەندا
  • لیۆ مێسی لە ئەرجەتین
  • تایگۆ سێلڤا لە بەڕازیل
  • جیۆڤانی دۆس سانتۆس لە مەکسیک

بەرھەمی یاریزانە ئیسپانییەکان لە لاماسیا ئەمانەن:

ئەو یاریزانانەی لەگەڵ بارسێلۆنا ئاستی بەرزیان بەدەست ھێناوە

[دەستکاری]
لیۆنێل مێسی
ڕۆناڵدینھۆ
  • ڕیڤاڵدۆی بەڕازیلی لە ساڵی ١٩٩٩
  • ڕۆنالدینھۆی بەڕازیلی لە ساڵی ٢٠٠٥
  • لیۆ مێسی لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥ و ٢٠١٩

گۆڵکاری یانە لەمێژوودا

[دەستکاری]

ئەو یاریزانەیە کە لەمێژووی بارسێلۆنادا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە، ئەویش یاریزان لیۆنێل مێسیە بە ٦٧٢ گۆل

سەردەمی یۆھان کرۆیف

[دەستکاری]
کرۆیف لە یاریگای کامپ نو لەکاتی سەیرکردنی یاری بارسێلۆنا ساڵی ٢٠٠٩

یۆھان کرۆیف ناوی تەواوی یۆھان ھنریک کرۆیف لەدایک بووی ڕێکەوتی ٢٥ی ٤ی ١٩٤٧ز باڵای ١٨٠ سم، ناوبراو یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا و داھێنەری یاری تیکی تاکا و بیرۆکەی مێشکی پلان بۆ داڕێژراو لە پشت نازناوەکانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەنداوە و دامەزرێنەری فێرگەی لاماسیای تایەبت بە یانەی بارسێلۆنا و خاوەن خێراترین یاریزانی جیھان لە تەکنیک و شوت و گۆڵکردن لە ناوەوەو دەرەوەی ھێڵی سزا ھەر ئەوەش وای لە پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی کە لە نێو باشترین ١٢٥ باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ ھەژماری بکات. دواجار دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە ساڵی ٢٠١٦ وەک سەرۆکی شانازی یانەی بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد.

پرسەی کۆچی دوایی یۆھان و ماڵاوایی کردنی لە یاریگای کامپ نو ٢٠١٦.

یاریکردن لە بارسێلۆنا

[دەستکاری]

یۆھان ساڵی ١٩٧٣ چووە ڕیزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە لە یەکەم وەرزیدا توانیان لالیگا بەدەستبھێنن لە دوای ١٤ ساڵ دابڕان لەو نازناوەو ھەر لە ژیانی وەرزشیدا توانی سێ جار نازناوی باشترین یاریزانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت .

دەستکەوتەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا

[دەستکاری]
  • یەکەمیین نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەک ڕاھێنەر بۆ بارسێلۆنا بەدەستھێناوە.
  • خولی یانەکانی ئیسپانیا ١٩٧٤.
  • جامی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٧٨.
  • بەدەسھێنانی سێ جار تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی ئەورووپا ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٣-١٩٧٤.
  • لەگەڵ بارسێلۆنادا توانی لە ساڵی ١٩٩٢ وەک ڕاھێنەر نازناوی جامی یانەکانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت و ھەروەھا توانی بارسێلۆنا لە ساڵی ١٩٩٤ بگەینێتە یاری کۆتایی ھەمان جام.
  • لە ساڵی ١٩٨٩ جامی سوپەری ئەورووپی.
  • ڕابەرێتی بارسێلۆنای کردووە بۆ بەدەستھێنانی چوار جار خولی ئیسپانی لە ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢-١٩٩٣-١٩٩٤.
  • بەدەستھێنانی جامی سوپەری ئیسپانی لە نێوان ساڵانی ١٩٩١–١٩٩٢.

سەردەمی گواردیۆلا

[دەستکاری]

سەردەمی گواردیۆلا بەنرخترین سەردەمی زێڕینی بارسا دادەنرێت بەھۆی بردنەوەی ھەر شەش نازناوەکە لە وەرزی ٢٠٠٨–٢٠٠٩ و بردنەوەی پێنج نازناو لە وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ بەڕابەرایەتی مێسی و چاڤی و ئەنێستا و پیۆڵ و پیکێ

ژمارەی دەستەکەوتەکانی یانە

[دەستکاری]
  • خولی ئیسپانیا (٢٦جار)
  • شای ئیسپانیا (٣١ جار)
  • سووپەری ئیسپانیا (١٤ جار)
  • جامی جیھانی یانەکان (٣) جار
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (٥)جار ئەوانیش لەساڵانی (١٩٩٢, ٢٠٠٦, ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥)
  • یۆڕۆ لیگ (یەکێتی ئەورووپا) (٤) جار لەساڵانی (١٩٥٨، ١٩٦٠، ١٩٦٦)
  • سووپەری ئەورووپا (٥)جار
  • ئەمەو چەندەھا جام و دەستکەوتی تر

کلاسیکۆی ئیسپانیا

[دەستکاری]

(بە ئیسپانی: El Clásico) بەیاری نێوان ھەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ھەریەکە لە یانەی یانەی بارسێلۆنا و یانەی ریال مەدرید دەوترێت، مێژووی ئەم یارییە تۆپی پێی تێپەڕکردووە تەنانەت چەندەھا جار چووەتە نێو کێشەکانی سیاسەت ی ئیسپانیاوە بەھۆی کێشەی سیاسی ھەردوو شاری بارسێلۆنا و مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لەمێژووی ئیسپانی کە شاری بارسێلۆنا دەکەوێت ھەرێمی کەتەلۆنی و شارەکەی مەدرید یدیش پایتەختی ئیسپانیا یە بەوە کێشەی زۆر کەوتووەتە نێوان ھەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی

یارییەکانی کلاسیکۆ لەیاریگای کامپ نۆ

[دەستکاری]
لیۆنێل مێسی لە کلاسیکۆی ٢٠١٠

لەیاریگای یانەی بەرشلۆنە ناسراو بە کامپ نۆ ئەنجامی یارییەکان بەم شێوەیە یە:

  • کۆی یارییەکان: ٨٣
  • بردنەوەی بەرشلۆنە: ٢٨
  • بردنەوەی ڕیال مەدرید: ١٩
  • بەرامبەر بوون: ١٦
  • کۆی گۆلەکانی بەرشلۆنە: ١٦٥
  • کۆی گۆلەکانی ڕیال مەردید: ٩٧
  • زۆرترین گۆل لە کلاسیکۆ:
  1. ئەرژەنتین لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی ٢٦ گۆڵ گۆڵکاری مێژووی یارییەکانی کلاسیکۆیە

ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ بارسێلۆنا کردووە

[دەستکاری]
چاڤی ھێرناندیز
کارلێس پۆیۆل

ئەم خشتەی خوارەوە ناو و ژمارەی یاریکردنی ئەو یاریزانانەیە کە زۆرترین بەشدارییان ھەیە لە مێژووی بارسێلۆنا، لەگەڵ ژمارەی یارییەکان و کۆی گشتیان، لە نێوانیان یاریزان چاڤی ھێرناندێز ی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی ھەیە *چاڤی ھێرناندێز یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین یاری فەرمی بۆ یانەکە کردووە بە ٧٦٧ یاری فەرمی کۆتا یاریشی بۆ یانەکە لە یاری کۆتایی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٥.[٨][٩]

ئەو یاریزانانەی زۆرترین بەشداریان ھەیە لە میژووی بارسێلۆنا
ژمارە یاریزان کاتی یاری لا لیگا جامی شا ئەورووپا یارییەکانی تر کۆی گشتی
١ چاڤی ھێرناندێز ١٩٩٨–٢٠١٥ ٥٠٥ ٧٠ ١٧٣ ١٩ ٧٦٧
٢ کارلێس پۆیۆڵ ١٩٩٩–٢٠١٤ ٣٩٢ ٥٨ ١٣١ ١٢ ٥٩٣
٣ ئەندریاس ئینێستا ٢٠٠٢–٢٠١٨ ٣٨٠ ٦٢ ١١٩ ١٩ ٥٨٠
٤ میگۆلی ١٩٧٣–١٩٨٩ ٣٩١ ٦٠ ٨٥ ١٣ ٥٤٩
٥ ڤیکتۆر ڤاڵدێز ٢٠٠٢–٢٠١٤ ٣٨٧ ١٢ ١١٨ ١٨ ٥٣٥
٦ لیۆنێل مێسی ٢٠٠٤–٢٠٢١ ٣٣٨ ٥٤ ١٠٧ ١٨ ٥١٧
٧ کارلۆس ڕیکساش ١٩٦٥–١٩٨١ ٣٢٨ ٥٨ ٦٣ ٠ ٤٤٩
٨ گویلێرمۆ ئامۆر ١٩٨٨–١٩٩٨ ٣١١ ٣٥ ٦٠ ١٥ ٤٢١
٩ زوبیزارێتا ١٩٨٦–١٩٩٤ ٣٠١ ٣٢ ٦٨ ٩ ٤١٠
١٠ خوان سیگارا ١٩٤٩–١٩٦٤ ٢٩٩ ٦٩ ٣٤ ٠ ٤٠٢

ئەم خشتەیە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ ڕاستکراوەتەوە

یاریزانان

[دەستکاری]

پێکھاتەی سەرەکی

[دەستکاری]
ھەتا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣[١٠]
ژ. نەتەوە ھێڵ یاریزان
١ ئەڵمانیا گۆڵپارێز مارک-ئاندرێ تێر شتێگن
٢ ئیسپانیا بەرگریکار ئێکتۆر بێیێرین
٢ ئوروگوای بەرگریکار ڕۆناڵد ئاراوخۆ
٥ ئیسپانیا ناوەڕاست سێرجیۆ بوسکێتس (کاپتن)
٧ فەڕەنسا ھێرشبەر عوسمان دێمبێلێ
٨ ئیسپانیا ناوەڕاست پێدری
٩ پۆڵەندا ھێرشبەر ڕۆبێرت لێڤاندۆفسکی
١٠ ئیسپانیا ھێرشبەر ئانسو فاتی
١١ ئیسپانیا ھێرشبەر فێران تۆرێس
١٥ دانمارک بەرگریکار ئەندریاس کریستێنسن
ژمارە نەتەوە هێڵ یاریزان
١٧ ئیسپانیا بەرگریکار مارکۆس ئالۆنسۆ
١٨ ئیسپانیا بەرگریکار جۆردی ئالبا (کاپتنی سێیەم)
١٩ کۆتدیڤوار ناوەڕاست فرانک کێسیێ
٢٠ ئیسپانیا ناوەڕاست سێرجی ڕۆبێرتۆ (جێگری کاپتن)
٢١ ھۆلەند ناوەڕاست فرێنکی دی یۆنگ
٢٢ بەڕازیل ھێرشبەر ڕافینیا
٢٣ فەڕەنسا بەرگریکار ژول کوندێ
٢٤ ئیسپانیا بەرگریکار ئێریک گارسیا
٢٦ ئیسپانیا گۆڵپارێز ئینیاکی پێنیا
٣٠ ئیسپانیا ناوەڕاست گاڤی


یانەی یەدەک و ئەکادیمیای لاوان

[دەستکاری]
ژ. نەتەوە ھێڵ یاریزان
٢٧ ئیسپانیا ھێرشبەر ئیلیاس ئاخۆماش
٢٨ ئیسپانیا بەرگریکار ئەلێخاندرۆ بالدێ
٢٩ ئیسپانیا ناوەڕاست مارک کاسادۆ
٣٢ ئیسپانیا ناوەڕاست پابلۆ تۆڕێ
ژمارە نەتەوە هێڵ یاریزان
٣٣ ئیسپانیا بەرگریکار ئالێکس ڤایێ
٣٤ ئیسپانیا ناوەڕاست ئالڤارۆ سانز
٣٥ مەغریب بەرگریکار شادی ڕیاد
٣٦ ئیسپانیا گۆڵپارێز ئارناو تێناس


بە خواستن دەرچوو

[دەستکاری]
ژ. نەتەوە ھێڵ یاریزان
ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرگریکار سێرجینیۆ دێست (لە ئەی سی میلان ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣)
فەڕەنسا بەرگریکار کلێمۆن لۆنگلێ (لە تۆتنھام ھۆتسپێر ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)
فەڕەنسا بەرگریکار ساموێل ئۆمتیتی (لە لێچێ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)
ئیسپانیا ناوەڕاست ئالێکس کۆیادۆ (لە ئێلچێ ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)
ژمارە نەتەوە هێڵ یاریزان
ئیسپانیا ناوەڕاست نیکۆ گۆنزالێس (لە ڤالێنسیا ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)
مەغریب ھێرشبەر عەبدولسەمەد زەلزوولی (لە ئۆساسونا ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)
پورتوگال ھێرشبەر فرانسیسکۆ ترینکاو (لە سپۆرتینگ لیسبۆن ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)


دەستکاری درێسی یەکەمی یانە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن دەستەی ھونەری یانەکە

[دەستکاری]
١٨٩٩
١٩١٠
١٩١٣
١٩٣٥
١٩٥٠
١٩٥٥ (تەنیا لەجامی یەکێتی ئەورووپا بەکارھات)
١٩٨٤
١٩٩٢
١٩٩٥
١٩٩٧
١٩٩٨
٢٠٠١
٢٠٠٤
٢٠٠٥
٢٠٠٦
٢٠٠٧
٢٠٠٨
٢٠٠٩
٢٠١٠
٢٠١١
٢٠١٢
٢٠١٢–١٣
٢٠١٣–١٤
٢٠١٤–١٥
٢٠١٥–١٦

پێشانگا

[دەستکاری]

سروودی یانە

[دەستکاری]
بە کەتەلۆنی بەکوردی

Tot el camp
és un clam
som la gent Blaugrana
Tant se val d'on venim
Si del sud o del nord
ara estem d'acord
estem d'acord
una bandera ens agermana
Blaugrana al vent
un crit valent
tenim un nom
el sap tothom
Barça, Barça, Baaaaaarrrrççaa

ھەموو یاریگا ھاوار کەن
بەیەک دەنگ
ئێمە گەلی کەتەلۆنیاین
گرنگ نییە ئێستا لەکوێین
لە باکوور یان لە باشوور!
ئێمە پاڵەوانین
بەڵێ پاڵەوان
ئەوەی کە ھەمووانی کۆکردیتەوە
مووشەکەکانی کەتەلۆنیا یە وەک باڵندە بۆ ئاسمان
مووشەکە بەھێزەکان
ئێمە ئێستا ناوێکمان ھەیە
ئەوەیش ھەموو جیھان دەزانن
بارسا بارسا بااااااارسا

یانە پەیوەندیدارەکان بە یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا

[دەستکاری]
  1. بارسێلۆنا بی: یانەی بارسێلۆنای بی
  2. تۆپی باسکە: یانەی باسکەی بارسێلۆنا
  3. تۆپی دەست: یانەی تۆپی دەستی بارسێلۆنا
  4. فووتساڵ: یانەی فووتساڵی بارسێلۆنا
  5. ھۆکی سەرسەھۆڵ: یانەی ھۆکی سەرسەھۆڵی بارسێلۆنا
  6. یانەی تۆپی پێی خانمان: یانەی خانمانی بارسێلۆنا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Camp Nou». FC Barcelona. لە 9 June 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 December 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ Ozanian، Mike (12 June 2018). «The World's Most Valuable Soccer Teams 2018». Forbes. لە 12 June 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 December 2020 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ «Deloitte Football Money League 2020». Deloitte. 30 January 2020. لە 15 October 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 December 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ «The history of the Barça anthems». FC Barcelona. لە 3 October 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 24 September 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ «Football Europe: FC Barcelona». UEFA. لە ڕەسەنەکە لە 3 June 2010 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 May 2009 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی) ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ [[cite web | url=http://www.iffhs.de/former-results/ ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. | title=Former Results | publisher-International Federation of Football History & Statistics | access-date=16 December 2014 | archive-date=15 June 2018 | archive-url=https://web.archive.org/web/201806152 14702/https://iffhs.de/former-results/ ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. | url-status-live }}
  7. ^ «Club World Ranking 2015». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە 7 January 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: دەقی «publisher-International Federation of Football History & Statistics» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); دەقی «url-status-live» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)١١ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ «کۆتا یاری چاڤی ھێرناندێز بە درێسی بارسێلۆنا». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٣ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ «ئەو پێنج یاریزانەی کە زۆرترین بەشدارییان ھەیە لەگەڵ بارسێلۆنا». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ «First Team». FC Barcelona. لە 6 September 2022 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە