لا لیگا
خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لا لیگا (بە ئیسپانی: LaLiga یان Primera División de España) پێکدێت لە ٢٠ یانە کە بەشدارن لە خوولەکە، لالیگا بە خولی نایاب (پلە یەک) ـی سەر ئاستی پیاوان دادەنرێت بۆ خولەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەم پاڵەوانییەتییە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٢٩ز بوو کە یانەی بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی خوولەکە، ئەم خوولە لەلایەن یەکێتی تۆپیپێ ئیسپانی یەوە بەڕێوە دەچێت تا ئێستا ٨٨ جار ئەم خوولە بەڕێوە چووە وێڕای سێ وەرز وەستان بەھۆی جەنگەوە.
بەپێی یاسای ئەم خولە سێ یانەی ڕیزبەندی یەکەم ڕاستەوخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەکەن. وە کۆتا سێ یانەی ڕیزبەندییەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دادەبەزنە خولی پلەی دووی ئیسپانیا.
بە شێوەیەکی گشتی تا ئێستا ٦٢ یانەی جیاواز بەشداریان لە خولەکە کردووە. یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار ئەم پاڵەوانییەتییەی بەدەست ھێناوە کە ٣٤ جارە. یانەی بەرشەلۆنە بە پلەی دووەم دێت بە بردنەوەی ٢٦ نازناو.
زانیاری لەسەر خوولەکە[دەستکاری]
سەرژمێری خوول[دەستکاری]
- بۆ یەکەمین جار خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچوو
- بۆ یەکەمین جار یانەی بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی خوولەکە کە لە ساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچووبوو
- یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار پاڵەوانییەتییەکەی بردۆتەوە کە ٣٤ جارە
- لیۆنێل میسی بەتۆمارکردنی ٤٣٨ گۆل لەکۆی ٤٧٤ یاریدا بە گۆلکاری مێژوویی پاڵەوانییەتییەکە دادەنرێت
- ئاندۆنی زوبیزارێتا بەشداری لە زۆرترین یاری کردووە بە ٦٢٢ یاری.
ئەویانانەی بوونە پاڵەوانی خوولەکە[دەستکاری]
تا ئێستا ٩ یانە توانیویانە جامی خوولەکە بەرز بکەنەوە کە ئەوانیش:
ڕیال مەدرید ٣٤ جار
یانەی بەرشەلۆنە ٢٦ جار
ئەتلەتیکۆ مەدرید ١٠ جار
ئەتلەتیکۆ بیلباو ٨ جار
یانەی ڤالەنسیا ٦ جار
ڕیال سۆسیداد ٢ جار
دێپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا ١ جار
ڕیال بێتیس ١ جار
یانەی سیڤیلا ١ جار
ئەو دە یاریزانەی کە زۆرترین گۆلیان لە لالیگا ھەیە[دەستکاری]
ناوی یاریزان | ژماری گۆل | وەرزی یاریکردنی لەلالیگا |
---|---|---|
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی | ٤٣٨ | ٢٠٠٤ بۆ ئێستا |
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی | ٣١١ | ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٨ |
تێلمۆ زارا ئیسپانی | ٢٥١ | ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٥ |
ھۆگۆ شانشێز | ٢٣٤ | ١٩٨١ بۆ ١٩٩٤ |
ڕاول گۆنزالس | ٢٢٨ | ١٩٩٤ بۆ ٢٠١٠ |
ئەلفرێدۆ دیستیڤانۆ | ٢٢٧ | ١٩٥٣ بۆ ١٩٦٦ |
سیزار ڕۆدیگز | ٢٢٣ | ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٥ |
کوینی | ٢١٩ | ١٩٧٠ بۆ ١٩٨٧ |
پاھینۆ | ٢١٠ | ١٩٤٣ بۆ ١٩٥٦ |
ئیدمیندۆ سوارێز | ١٩٥ | ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٠ |
کارلۆس سانتلیۆنس | ١٨٦ | ١٩٧٠ بۆ ١٩٨٨ |
خوان ئەرزا | ١٨٢ | ١٩٤٣ بۆ ١٩٥٩ |
سەرجەم پاڵەوانانی خول بەپێی وەرزەکان[دەستکاری]
میدیاکان[دەستکاری]
ئەو کەناڵانەی یارییەکانی خوولەکە دەگوازنەوە:
- Canal+
- GolT
- laSexta
- کەناڵی beIN SPORT وەرزشی (قەتەڕی)