کارلۆ ئەنچێلۆتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارلۆ ئەنچێلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید.

کارلۆ ئەنچێلۆتی لەدایکبووی ١٠ی حوزەیرانی ١٩٥٩، یاریزان و ڕاھێنەرێکی تۆپی پێی بە ڕەگەز ئیتاڵییە و لە ئێستادا ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە لە خولی دووەمیدا دوای ساڵی ٢٠١٥، ئەنچێلۆتی کارلیتۆ نازناوەکەیەتی و پێشتریش وەک یاریکەر لەیانەکانی پارما و ڕۆما و ئەی سی میلان یاری کردووە کە ھەرسێکیان یانەی ئیتاڵیین و لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئیتاڵیا لەکۆی ٢٦ یاری گۆڵێکی تۆمارکردووە لەگەڵ ئەوەش دەرکەوتنی ئەنچێلۆتی وەک یاریزانێک کەمتر بووە لەوەی وەک ئەرکی ڕاھێنەر ڕاھێنەرایەتی یانەکان کردبێت. ئەنچێلۆتی لەم ئەرکەیدا، ئەرکی ڕاھێنەرایەتی یانەکانی ڕێگینای ئیتاڵی، پاڕمای ئیتاڵی، یۆڤێنتوسی ئیتاڵی، ئەی سی میلانی ئیتاڵی، چێڵسیی ئینگلیزی، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، بایڕن میونشنی ئەڵمانی کردووە.

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

وەک یاریزان[دەستکاری]

کارڵۆ ئەنشیلۆتی لەکاتی یاریکردنی بۆ یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە وەرزی (١٩٨٣–١٩٨٤)

ڕۆمای ئیتاڵی

ڕێبازی ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

- یۆڤینتۆسی ئیتاڵی (١٩٩٩–٢٠٠١)

- دوو جار جامی ئینتەرتۆتۆ ساڵەکانی (١٩٩٩ و ٢٠٠٠)

- ئەی سی میلانی ئیتاڵی (٢٠٠١–٢٠٠٩)

- چێڵسی ئینگلیزی (٢٠٠٩–٢٠١١)

  • خولی نایابی ئینگلیزی ناسراو بە پڕیمەرلیگ یەک جار ٢٠٠٩–٢٠١٠
  • جامی ئێف ئەی ناسراو بە جامی ڕابیتەی ئینگلیزی یەک جار وەرزی ٢٠٠٩–٢٠١٠
- پاریس سان جێرمان ی فەڕەنسی (٢٠١١–٢٠١٣)
  • خولی فەڕەنسا یەک جار وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣
- بایڕن میونخ ی ئەڵمانی (٢٠١٦–٢٠١٧)
- جامی سووپەری ئەڵمانیا - ٢٠١٦
ڕیاڵ مەدرید ی ئیسپانی (٢٠١٣–٢٠١٥ / خ١) - (٢٠٢١ - ئێستا / خ٢)