خولی سووپەری ئەورووپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خولی سووپەری ئەورووپی
دامەزراندن١٨ی نیسانی ٢٠٢١
ناوچەئەورووپا
ژمارەی تیمەکان٢٠
دروشم"باشترین یانە
باشترین یاریزان
ھەموو ھەفتەیەک"
ماڵپەڕی فەرمیthesuperleague.com


خولی سووپەری ئەورووپی (ناوی تەواوی: کۆمپانیای خولی سوپوپەری ئەورووپی، ک.ش.ت)، کە بەگشتی بە خولی سووپەری ئەورووپا (ESL) ناودەبرێت، پێشبرکێیەکی ساڵانەی یانەی تۆپی پێی ئەورووپا بوو کە بیست یانەی تۆپی پێی ئەورووپا پێشبڕکێیان بۆ دەکرد. ئەم خولە وا بیرکرابووەوە کە پازدە "یانەی دامەزراو" پێک بھێنێت - کە بەشداری ھەمیشەییان لە پێشبڕکێ و بەڕێوەبردن ھەبێت - شان بە شانی پێنج یانەی تری تۆپی پێی ئەورووپا کە دەتوانن بەپێی ئەداکانیان لە کۆتا وەرزی خولی نێوخۆی خۆیان بانگھێشت بکرێن. وەک پێشبرکێیەکی یانە گەورەکان یان جێگرتنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، کە خولی نایابی تۆپی پێی ئەورووپایە لە لایەن یوفاوە ڕێکخرابوو.

پلانەکانی پێکھێنانی "سووپەرلیگی ئەورووپی" لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەوڵی بۆ درا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. لە نیسانی ٢٠٢١دا خولی سووپەر لەلایەن دوازدە یانە (شەش لە ئینگلتەرا، سێ یان لە ئیسپانیا و سێ لە ئیتالیا) دامەزرا.[١] فلۆرەنتینۆ پێریز وەکو سەرۆکی یەکەمی خولەکە ھەڵبژێردرا.

ڕاگەیاندنی خولی سووپەر بووە ھۆی دژایەتی جیھانی لەلایەن ھاندەران و یاریزانان و بەڕێوەبەر و سیاسەتمەداران و یانەکانی تر و ھەروەھا فیفا و یوفا و حکوومەتە نیشتمانییەکانەوە. کاردانەوەی توند بەرامبەر ڕاگەیاندنی پێکھێنانی خولەکە بووە ھۆی ئەوەی ھەر شەش یانەکەی ئینگلیزییەکە نیازی خۆیان بۆ کشانەوە ڕابگەیینن. دوابەدوای ڕۆیشتنی یانە ئینگلیزییەکان، سێ ڕۆژ دوای ئەوە بە فەرمی ڕاگەیەنرا جامی سووپەرلیگ ڕاگیراوە.

مێژوو[دەستکاری]

پێشنیارەکانی دروستکردنی خولی نایابی ئەورووپا دەگەڕێتەوە بۆ  ساڵی ١٩٩٨، کاتێک کۆمپانیای میدیا ھاوبەشەکانی ئیتالیا لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو بیرۆکەیە کرد، کە پاش ئەوەی یوفا شکستی ھێنا لو فراوانکردنی چامپیۆنز لیگ. پێشنیاری جۆراوجۆر لە ماوەی دوو دەیەی داھاتوودا ھێنرایە پێش، بە سەرکەوتنی کەم.

دامەزراندن[دەستکاری]

خولەکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ دا ڕاگەیەندرا، لەڕێی ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیەوە کە لەلایەن یانە دامەزراوەکانەوە نێردرابوو. ئەم ڕاگەیاندنە لە ئێوارەی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکاری یوفا ھات، کە بەنیازبوو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە وەرزی ٢٠٢٤-٢٥ نوێ بکەنەوە و فراوانیان بکەن، ئەمەش بە مەبەستی زیادکردنی ژمارەی یاری و داھاتەکان، ئەمەش دوای فشاری یانە ھەڵبژاردەکانی ئەورووپا. لە ڕاگەیاندراوە ڕۆژنامەوانییەکەدا ھاتووە، کە "دابینکردنی یاری کوالیتی بەرزتر و سەرچاوەی دارایی زیاتر بۆ ھەڕەمی گشتی تۆپی پێ "لە ھەمان کاتدا" دابینکردنی گەشەی ئابووری بەشێوەیەکی بەرچاو و پاڵپشتی بۆ تۆپی پێی ئەورووپا لە رێگەی پابەندبوونێکی درێژخایەن بە پێدانی ھاودەنگی کە لە ئاستی داھاتەکانی خولەکەدا گەشە دەکات". ھەروەھا ئەم ڕێکخراوە جگە لە پێشبڕکێی پیاوان، پلانی ئەوەی ھەیە کە خولی نایابی ئافرەتانی ھاوشێوە بکات.

یانە دامەزراوەکان[دەستکاری]

شوێنی دامەزراندنی یانەکانی سووپەرلیگ.

دوازدە یانە وەک دەستەی دامەزرێنەری پێشبڕکێکە ڕاگەیەندران، سێ یانەی تریش پێش وەرزی دەست پیکردن بەشداری دەکەن ئەمەش "شەش گەورە"ی ئینگلتەرا دەگرێتەوە، ھەروەھا سێ یانەی ئیسپانی و سێ یانەی ئیتاڵیش. پازدە یانەی دامەزرێنەر بەشداری ھەمیشەیین لەپێشبڕکێکەدا دەکەن و ڕێکخراوەکەش بەڕێوە دەبەن. یانە ئەڵمانی و پورتوگالییەکان کە بریتین لە بایەرن میونشن و بۆروسیا دۆرتمۆند و پۆرتۆ، ڕەتیانکردەوە بچنە پاڵ ئەو ڕکابەرییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "خولی سوپەری ئەوروپا چۆنە و كەی دەست پێدەكات؟". Yariga.net یاریگانێت. 2021-04-18. Retrieved 2021-04-20.