ئاندریی لونن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لونن لەگەڵ دنیپرۆ لە ٢٠١٦.

ئاندریی ئۆلیسیۆڤیش لونن (بە ئۆکڕاینی: Андрій Олексійович Лунін؛ لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٩٩٩) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئۆکڕانییە کە یاری بۆ یانەی ڤەلەدوەلید، بە خواستن لەلایەن ڕیال مەدرید وە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا دەکات لە ڕۆڵی گۆڵپارێزدا.

کاروانی یانە[دەستکاری]

لونن لە ئەکادیمیای ئێف سی مێتالیست سپۆرتیڤ و ئێف سی دنیپرۆ یاریدەکرد لە تەمەنی لاویدا.

دنیپرۆ[دەستکاری]

لە ھاوینی ٢٠١٦دا، پاش ئەوەی دەرچوو لە قوتابخانەی لاوانی سپۆرتیڤ، ئەو دەستی بە یاریکردنن کرد لە یانەی یەدەگی ئێف سی دنیپرۆ. لە یانەی سەرەکیدا، لونن یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا، لە یارییەک لە دژی یانەی کارپاتی لڤیڤ لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە خوولی تۆپی پێی ئوکراینادا.[١] ئەو گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە بوو لە وەرزەکەدا، توانی لە کۆی گشتیدا ٢٥ یاری بۆ یانەکە بکات. ھەرچەندە، لە کۆتاییەکانی وەرزەکەدا، بەھۆی ناڕێکی دارایی یانەکەوە، دنیپرۆ خرانە ئاستی پلە دووی خوولەکە و یاریزانانی یانەکە ڕێگەیان پێدرا یانەکە جێبھێڵن.[٢]

زۆریا لوھانسک[دەستکاری]

لونن وەرزی ٢٠١٧–١٨ی لە یانەی زۆریا لوھانسک بەسەربرد، وە توانی بۆ جارێکی دی ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧، لوون یەکەم یاری ئەورووپیی خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە خولی ئەورووپا بەرامبەر ئۆستێرسوندس لە قۆناغی گرووپەکاندا وە بە ئەنجامی ٢–٠ شکستییان ھێنا. ئەو ٣٦ یاری بۆ یانەکە ئەنجامدا لە وەرزەکەدا، وە توانی لە ھەر شەش یارییەکانی یانەکە بەشداربێت لە خوولی ئەورووپادا.

ڕیال مەدرید[دەستکاری]

لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨، یانەی ڕیال مەدرید ڕێککەوتن لەگەڵ زۆریا لوھانسک لەبارەی گواستنەوەی لونن بۆ یانەکەیان بە بڕی ٨٫٥ میلیۆن یۆڕۆ.[٣] دوای چوار ڕۆژ لە ڕێککەوتنەکەیان، لونن گواسترایەوە ڕیال مەدرید و بوو بە یەکەم یاریزانی ئۆکڕانی کە پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.[٤] لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨، لونن بە شێوەیەکی خواستن گواسترایەوە یانەی سی دی لیگانێس، بۆ وەرزەکە.[٥][٦] لە نیوەی وەرزەکەدا، لونن دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی کە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە نەبوو وە کە گرێبەستەکە تەواو دەکات.[٧]

لە ١٣ی ئابی ٢٠١٩، ئەو بە شێوەیەکی خواستن پەیوەندی بە یانەی ڕیال ڤەلەدوەلیدەوە کرد بۆ وەرزی ٢٠١٩–٢٠.[٨][٩]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لونن[بەستەری مردوو] لە یاریێکی جامی شای ئیسپانیا لەگەڵ یانەی سی دی لیگانێس.

لونن یەکەم یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ ئەنجامدا، لە یاریێکی دۆستانەدا لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی کە بە ئەنجامی ١–١ کۆتاییھات.[١٠]

لە ٢٠١٩، ئەو سەرپەرشتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینای ئاستی ژێر ٢٠ ساڵان کرد بۆ بردنەوەی جامی جیھانیی ئاستی تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵان.[١١] ئەو شەش لە حەوت یارییەکانی یانەکەی بەشداربوو. ھۆی یارینەکردنی لەو تاکە یارییەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا لە چارەکی کۆتایی بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە یاریدەکرد لە ھەڵبژاردەی سەرەکیی ئوکراینا لە یارییەکابی گەییشتن بە یۆڕۆی ٢٠٢٠ بەرامبەر ھەڵبژاردەی سڕبیا و لوکسەمبورگ.[١٢][١٣] پاش بردنەوەیان لە یاری جامی جیھانیی ئاستی ژێر تەمەنی ٢٠ ساڵان بەرامبەر باشووری کۆریا بە ئەنجامی ٣–١، لونن خەڵاتکرا بە خەڵاتی دەستەوانەی ئاڵتوونی بەوەی کە بە باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانەتییەکە دەستنیشانکرا.[١٤]

ئامارەکان[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ٩ی ئازاری ٢٠١٩
یانە وەرز خوول جام ئەورووپا ئیتر گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
دنیپرۆ ٢٠١٦–١٧ خوولی ئۆکڕانی ٢٢ ٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢٥ ٠
زۆریا لوھانسک ٢٠١٧–١٨ خوولی ئۆکڕانی ٢٩ ٠ ١ ٠ ٦ ٠ ٠ ٠ ٣٦ ٠
ڕیال مەدرید ٢٠١٨–١٩ لا لیگا ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
لیگانێس (خواستن) ٢٠١٨–١٩ لا لیگا ٥ ٠ ٢ ٠ ٧ ٠
ڤەلەدوەلید (خواستن) ٢٠١٩–٢٠ لا لیگا ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
کۆی گشتی ٥٦ ٠ ٦ ٠ ٦ ٠ ٠ ٠ ٦٨ ٠

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا
ساڵ یاری گۆڵ
٢٠١٨ ٤ ٠
٢٠١٩ ١ ٠
گشتی ٥ ٠

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لاوی[دەستکاری]

  • جامی جیھانیی ئاستی تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵان[١١]

تاکەکەسی[دەستکاری]

  • خەڵاتی دەستەوانەی ئاڵتوونی[١٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ліга Парі-Матч. 11 тур. Матч № 66 16 October 2016. (بە Ukrainian). UPL Official Web Site. 16 تشرینی یەکەم 2016. Archived from the original on 10 January 2017. Retrieved 16 October 2016.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "ФФУ скоро решит, кто займет место Днепра в Первой лиге - Первая лига Украины" [FFU will soon decide who will take Dnipro's place in the First League]. SPORTARENA.com (بە ڕووسی). 2017-06-13. Retrieved 2019-06-16.
  3. ^ Real Madrid sign goalkeeper Andriy Lunin, UNIAN (20 June 2018)
  4. ^ "Official Announcement: Andriy Lunin". Real Madrid C.F. 22 June 2018. Retrieved 22 June 2018.
  5. ^ "El joven portero Andriy Lunin firma por el C.D. Leganés cedido por el Real Madrid". CD Leganés. 27 August 2018. Archived from the original on 22ی Decemberی 2019. Retrieved 27 August 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Official Announcement: Lunin". Real Madrid C.F. 27 August 2018. Retrieved 27 August 2018.
  7. ^ "On loan Andriy Lunin opposed to January Bernabéu return". Diario AS. 31 December 2018. Retrieved 1 July 2019.
  8. ^ "El Pucela obtiene la cesión de Lunin". realvalladolid.es. 13 August 2019. Archived from the original on 29ی Novemberی 2019. Retrieved 13 August 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  9. ^ "Official Announcement: Lunin". realmadrid.com. 13 August 2019. Archived from the original on 13ی Augustی 2019. Retrieved 13 August 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  10. ^ "Saudi Arabia vs. Ukraine - 23 March 2018 - Soccerway". int.soccerway.com. Retrieved 2019-06-16.
  11. ^ ئ ا Spirited comeback earns Ukraine first U-20 title ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.; FIFA.com, 15 June 2019.
  12. ^ "Лунин попрощался с молодежной сборной и отправился в национальную" [Lunin said goodbye to the junior team and went to the national team]. Евро 2020 на football.ua (بە ڕووسی). Retrieved 2019-06-16.
  13. ^ "Лунин вернулся в расположение молодежной сборной Украины" [Lunin is back with Ukraine's junior team]. football.ua. Retrieved 2019-06-16.
  14. ^ FIFA.com. "FIFA U-20 World Cup Poland 2019 - News - Lee, Lunin headline award winners at Poland 2019 - FIFA.com". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-06-16. ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "FIFA U-20 World Cup Poland 2019 – Award". FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. Retrieved 15 June 2019. ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.