سێرجیۆ ڕامۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێرجیۆ ڕامۆس
Preseason match
ڕامۆس بە درێسی ڕیال مەدرید
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو سێرجیۆ ڕامۆس گاڕسیا
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٣٠ی ئازاری ١٩٨٦
شوێنی لەدایکبوون کاماس، ئیسپانیا
باڵا ١٫٨٣ مەتر (٦ پێ)
جێگای یاریکردن بەرگریکار
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا پاریس سان جێرمان
ژمارەی یانە ٤
ئەزموونی گەنجی
١٩٩٦-٢٠٠٣ یانەی سێڤیلیا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٣-٢٠٠٤ سێڤیلیا تەتلەتیکۆ ٢٦ (٢)
٢٠٠٤-٢٠٠٥ یانەی سێڤیلیا ٣٩ (٢)
٢٠٠٥– ٢٠٢١ ڕیال مەدرید ٢٥٦ (٦٠)
٢٠٢١- پاریس سان جێرمان ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٢ ئیسپانیای ژێر ١٧ ساڵ ١ (٠)
٢٠٠٤ ئیسپانیای ژێر ١٩ ساڵ ٦ (٠)
٢٠٠٤ ئیسپانیای ژێر ٢١ ساڵ ٦ (٠)
٢٠٠٥– ئیسپانیا ١٠٩ (٩)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 18:52, 18 August 2013 (UTC).

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of 00:00, 14 August 2013 (UTC)

سێرجیۆ ڕامۆس گارسیا لەدایکبووی ٣٠ی ئازاری ١٩٨٦، یاریکەری تۆپی پێ یە و لە ھێڵی بەرگری یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمان و ئیسپانیا ئەنجام دەدات.

سەرەتاکانی لەگەڵ سیڤییا[دەستکاری]

سیرجیۆ ڕامۆس ژیانی وەرزی خۆی لە یانەی لاوانی سیڤییا دەستپێکرد کە پێگەیشتن و گەشەکردنی لە ڕیزی لاوانی ئەو یانەیەدابوو بۆ ماوەی چەن سالێک

لە وەرزی یەکەمی لەگەڵ یانەی یەکەم بەشداری لە ٧ یاری کرد و ئاستێکی بەرزی نیشاندا، دواتر لە وەرزی دووەمی وەکو یاریزانێکی سەرەکەی یاری پێکرا لە ناوچەی باڵی ڕاست و ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، ڕامۆس بە باشترین شێوە بەشداری لە ٣١ یاری یانە ئەندەلووسیەکە کرد و ئەمەش سەرنجی ھەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید و بەرشلۆنە و ڤالەنسیا و یۆڤانتسی ڕاکێشا، لە دواین ساتەکانی گواستنەوەی لە سیڤییاوە بۆ ھەرێمی کاتالۆنیا ھەواڵی ئەوە بلاو بووەوە فلۆرێنتینۆ پێریز ڕامۆسی ١٩ ساڵی بەرەو مەدرید رفاند بەرامبەر ٣٠ میلیۆن یۆرۆ!! لەگەڵ گەیشتنی بۆ ریال وەکو بەرگیکاری سەرەکی یاری پیکرا و لەو شوێنەشدا بەتوانایی خۆی سەلماند و ئێستاش وەکو خاڵی سەلامەتی ھێڵی بەرگری ریال تەماشا دەکرێت و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی باڵی ڕاست لە جیھاندا کە توانەیەکی ھێرشبەری و بەرگیکاری کەم وێنەی ھەیە

ڕامۆس لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپای ٢٠١٢ بەدرێسی ئیسپانیا

سەرەتاکانی لەگەڵ ڕیال مەدرید[دەستکاری]

یەکەم یاری رامۆس لەگەڵ ریال مەدرید بەرامبەر یانەکەی ھەرێمی ئەلباسک ئەتلەتیکۆ بلباو بوو، کاتێک جۆناثان وودگێت تووشی پێکان ھات و ڕامۆس لەشوێنی ئەو یاریکرد، کە لەیەکەم یاریدا ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و ریال مەدرید بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا، کە تاکە گۆڵەکەی بلباو، وودگێت لە خۆیانی تۆمارکرد بە ھەڵە پێش ئەوەی تووشی پێکان بێت

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ڕامۆس لەلایەن ڕاھێنەر لویس ئاراگۆنێسەوە وەکو بەرگریکاری باڵی ڕاست بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا، وەک ھەمیشە لەوێش توانی خۆی بسەلمێنیت و جگە لە ڕۆڵێکی بەرگیکاری سەرکەوتوو یارمەتی ھێرشبەرانیش دەدات و توانی بەڕەکە لەژێر پێی یاریزانی یانەکەی خۆی میشێل سەلگادۆ دەربھێنیت کە بە بەراورد لەگەڵ ڕامۆس سەلگادۆ جوڵەی زۆر خاو بوو

ھەروەھا ڕامۆس لە دەگمەنترین ئەو یاریزانانەیە کە دەتوانێت لە گشت ناوچەکانی ھێڵی بەرگری یاری بکات و لە چەند یاریەکیش لەگەڵ ریال مەدرید لە پێش بەرگیکار یاریکردووە

تایبەتمەندیە ناوازەکانی[دەستکاری]

جەنگین و گیانێکی بەرز دروشمی ئەم بەرگریکارەن، توانایەکی زۆر لە تۆپی بەرز، توانای راگرتنی تۆپی بەرز و بەھێز زۆر سەرکەوتووانە، خاوەنی توانایەکی بەدەنی و لەشێکی یەکجار بەھێزە، خێرایە لە گەڕانەوە بۆ ھێڵی بەگری و توانەیەکی تۆپ کۆنترۆلکردنی زۆری ھەیە، ھەروەھا جوڵانەوەی ھونەری بەرز و لێدانی سەری بەھێز. تەنیا کێشەی کەمی ئەزموونیەتی بە بەراورد لەگەڵ تواناکانی کە بە تێپەڕبوونی کات ئەوەش نامێنێت، ھەروەھا نەبوونی بەرگیکارێکی تری وەک خۆی توانا لە تەنیشتی زۆرجار لە تواناکانی کەم دەکاتەوە لە ریال مەدرید

ڕاگرتنێکی جوانی تۆپ لەلاین ڕامۆس ەوە

ئەوانەی کە تا ئێستا نەتزانیوە سەبارەت بە ڕامۆس[دەستکاری]

لە ڕیال مەدرید بە مناڵەکە ناسراوە و لە سیڤییاش بە ئەسپ

یاریزانەکانی تر زۆر جار دەبێت چاوەڕێی بن چونکە کاتژمێرێک لە شۆرگە (حەمام) بەسەر دەبات و کاتژمیرێک بۆ جل لەبەرکردن و کاتژمێرێک بۆ چاکردنی قژی (پرچی) لەلایەن دایکیەوە، ڕامۆس یەکێکە لە خۆشەویسترین گەنجەکانی ئیسپانیا دوای ڕاول و کاسیاس و تۆرێس. کەپڵێکی (خۆشەویستێکی) ھەیە کە تەمەنی ١٩ ساڵە و ناوی ئەنجێلایە

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

دەستکەوتەکان لەگەڵ ڕیال مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]

  • خوولی لالیگای ئیسپانی ٥ جار، ٢٠٠٦-٢٠٠٧، ٢٠٠٧-٢٠٠٨، ٢٠١١-٢٠١٢، ٢٠١٦-٢٠١٧ ،۲۰۲۰-٢٠٢١
  • جامی شای ئیسپانیا ٢ جار لەساڵی ٢٠١٠-٢٠١١، ٢٠١٣-٢٠١٤
  • جامی سووپەری ئیسپانی ٣ جار، لەساڵی ٢٠٠٨و ٢٠١٢، ٢٠١٧
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣-٢٠١٤، ٢٠١٥-٢٠١٦، ٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٧-٢٠١٨
  • جامی جیھانی یانەکان ٤ جار، ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨

ھەڵبژاردەی ئیسپانیا[دەستکاری]

  • جامی جیھانی بۆ خوار تەمەن ١٩ ساڵی لەساڵی ٢٠٠٤
  • جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا ساڵی ٢٠٠٨، ٢٠١٢
  • جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٠

ئامارەکان[دەستکاری]

گۆڵ و یاری، وەرز و خوولەکان[دەستکاری]

یانە وەرز خوول جام جامی ئەوڕووپی ئیتر گشتی
یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
سیڤییای پلە دوو ٢٠٠٣–٠٤ ٢٦ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢٦ ٢
سیڤییا ٢٠٠٣–٠٤ ٧ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٧ ٠
٢٠٠٤–٠٥ ٣١ ٢ ٥ ٠ ٦ ١ ٠ ٠ ٤٢ ٣
٢٠٠٥–٠٦ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠
گشتی ٣٩ ٢ ٥ ٠ ٦ ١ ٠ ٠ ٥٠ ٣
ڕیال مەدرید ٢٠٠٥–٠٦ ٣٣ ٤ ٦ ١ ٧ ١ ٠ ٠ ٤٦ ٦
٢٠٠٦–٠٧ ٣٣ ٥ ٣ ٠ ٦ ١ ٠ ٠ ٤٢ ٦
٢٠٠٧–٠٨ ٣٣ ٥ ٣ ٠ ٧ ٠ ٢ ١ ٤٥ ٦
٢٠٠٨–٠٩ ٣٢ ٤ ٠ ٠ ٨ ١ ٢ ١ ٤٢ ٦
٢٠٠٩–١٠ ٣٣ ٤ ٠ ٠ ٧ ٠ ٠ ٠ ٤٠ ٤
٢٠١٠–١١ ٣١ ٣ ٧ ١ ٨ ٠ ٠ ٠ ٤٦ ٤
٢٠١١–١٢ ٣٤ ٣ ٤ ٠ ١١ ١ ٢ ٠ ٥١ ٤
٢٠١٢–١٣ ٢٦ ٤ ٣ ٠ ٩ ١ ٢ ٠ ٤٠ ٥
٢٠١٣–١٤ ٣٢ ٤ ٨ ٠ ١١ ٣ ٠ ٠ ٥١ ٧
٢٠١٤–١٥ ٢٧ ٤ ٢ ١ ٨ ٠ ٥ ٢ ٤٢ ٧
٢٠١٥–١٦ ٢٣ ٢ ٠ ٠ ١٠ ١ ٠ ٠ ٣٣ ٣
٢٠١٦–١٧ ٢٨ ٧ ٣ ١ ١١ ١ ٢ ١ ٤٤ ١٠
٢٠١٧–١٨ ٢٦ ٤ ١ ٠ ١١ ١ ٤ ٠ ٤٢ ٥
٢٠١٨–١٩ ٢٨ ٦ ٦ ٣ ٥ ٠ ٣ ٢ ٤٢ ١١
گشتی ٤١٩ ٥٩ ٤٦ ٧ ١١٩ ١١ ٢٢ ٧ ٦٠٦ ٨٤
کۆی گشتی ٤٨٤ ٦٣ ٥١ ٧ ١٢٥ ١٢ ٢٢ ٧ ٦٨٢ ٨٩

سەرچاوە[دەستکاری]